به‌شداری شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له مه‌راسیمی یه‌که‌م ساڵیادی فه‌وتی ماموستا شێخ عێزه‌دین حسێنی له گردی سه‌یوانی سوله‌یمانی
سلێمانی
شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش که بریتی بوون له به‌ڕێزان ئیسماعیل ڕه‌سوڵی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی سلێمانی وئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و خه‌لیل ئاسوده و فه‌رحان که‌ره‌می و هێمن کرماشانی
به‌شداری شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له مه‌راسیمی یه‌که‌م ساڵیادی فه‌وتی ماموستا شێخ عێزه‌دین حسێنی له گردی سه‌یوانی سوله‌یمانی.
له ڕێکه‌وتی 10 / 2/ 2012 له گۆڕستانی گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی مه‌راسمێکی رێزگرتن له ماموستاشێخ عیزه‌دین حوسێنی که‌سایه‌تی ناودار و سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌به‌شداری نۆێنه‌رانی حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوله نۆێنه‌ری حیزب ولایه‌نه کوردستانیه‌کان وکه‌سایه‌تی ناسراوه‌کانی کوردستان وبنه‌ماڵه‌ی ماموستا به‌رێوه چوو.
شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش که بریتی بوون له به‌ڕێزان ئیسماعیل ڕه‌سوڵی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی سلێمانی وئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و خه‌لیل ئاسوده و فه‌رحان که‌ره‌می و هێمن کرماشانی ئه‌ندامانی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به دانانی تاجه‌گووڵینه‌ی وه‌فا بۆ ئه‌و که‌سایه‌تییه کوردستانییه به‌شدار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
سلێمانی 11/ 2/ 2012
2012-02-12 09:17:39
14 ساڵ و 18 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان