په‌یامی سەرکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی یادی 6 ساڵه‌ی دامه‌زراندییه‌وه.

هاوڵاتییانی کوردی وڵاتداگیرکراو.
خه‌ڵکی خه‌باتگێر و ماندوو نه‌ناس و هه‌میشه چاوه‌ڕێی سه‌ربه‌ستیی و سه‌روه‌ری یه‌کجاری کوردستان. ئه‌ندامان وهاوبیرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
به خۆشحاڵی و به تێکۆشانی به‌رده‌وامان له خه‌باتدا، له 28 ی ڕێبه‌ندانی 2711 ی کوردی، پارتیمان پێده‌نێته ته‌مه‌نی 6 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی خه‌بات وتێکۆشانی. ئه‌م پارته وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانپه‌روه‌ر و لیبراڵدیمۆکرات 6 ساڵ پێش، له کات و ساتێکی پێویست و گونجاو‌دا هاته نێۆ گۆره‌پانی سیاسی و به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخوازی و مافویستی که‌سایه‌تی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا.
به هاتنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ نێۆ ریزه‌کانی خه‌باتی سیاسی، مزگێنی به گشت سه‌ربه‌خۆخوازانی وڵاته‌که‌ماندا که له‌و ستراتییژییه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر له‌و ویسته گرنگه پاشگه‌ز نابێته‌وه.پارتیمان به هه‌ستکردن به‌و به‌رپرسایه‌تییه و ڕاستگۆیی له چالاکیه‌کانی وا سه‌ربه‌رزانه ته‌مه‌نی خۆی گه‌یانده 6 ساڵ و تا گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری له‌و ویسته دروسته‌ی خه‌ڵک به‌رده‌وام ده‌بێت و کۆڵنادات.
پارتیمان له کاتێکدا که یادی 6 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ده‌کاته‌وه هاوکاته له‌گه‌ڵ چه‌ندین رووداوی گرنگ له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و وڵاتانی عه‌ره‌بی نیشته‌جێ له که‌نداو ئه‌فریقا.
هه‌روه‌ها کۆماری ئیسلامی ئێرانی داگیرکه‌ر که‌وا ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی پرکرده‌وه له زۆر بواردا که‌وتووه‌ته ژێر فشاره‌وه، شانسی نه‌مانی له ده‌سه‌ڵات له جاران زیاتر نزیکبووه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌ی کوردستان که له کرده‌وه‌ی خراب و تێکده‌رانه له ئاست خه‌ڵک و خاکی کوردستان درێغی نه‌کردوه‌و به‌رده‌وامیشه. وه‌ک له سێداره‌دانی تێکۆشه‌ران وچالاکوانانی بواری مافه‌کانی کورد و به‌ندی کردنیان و ئاڵووده‌کردنی لاوانی کورد به ماده‌ی هۆشبه‌ر. تێکدانی که‌سایه‌تی و مێژوو فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی ڕه‌سه‌نی کوردایه‌تی له ژێر ناوی نۆیخوازی. بڵاوکردنه‌وه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگی فارسی زۆر پلانی دیکه‌ی شاراوه‌یی خۆیان وه‌ک پێشه‌ی هه‌میشه‌ییان. به‌ڵام هه‌ر نه‌یتوانیوه وه‌ری به‌رزی کوردایه‌تی له به‌ین به‌رێت. کۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌ن وڵاتانی زلهێزی جیهانییه‌وه که‌وتووه ژێر گوشاره‌وه، گه‌مارۆی ئابوری و سیاسی رۆژتارۆژ به سه‌ر ڕیژیمه به زیاتر داده‌سه‌پێت. نزیکترین ولات که باشترین ئاسانکاری بووه بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران که چۆن دزه بکاته نێۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و گروپه تایبه‌ته‌کانی خۆیان ئه‌ویش وڵاتی سوریایه. که ئه‌م وڵاته‌ش زیاد له 13 مانگه که‌وتووه‌ته به‌ر ڕق و کینه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆیان و به‌رده‌وامن تا رووخانی یه‌کجاری حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌دی به‌عسی. دیاره که تائیستا به‌ده‌یانهه‌زار له خه‌ڵکی سوریا به ده‌ستی پاسدارانی ئێران و هێزی تایبه‌تی ئه‌سه‌د کوژراون و ئه‌مه‌ش زیاتر جیهانی هه‌ژاندوه. نه‌مانی ڕیژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا ده‌توانریت به نه‌مانی 50% کۆماری ئیسلامی ئێران پێناسه‌بکرێت.به گشتی ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له شه‌پۆلدان به‌ره‌و دیموکراسی ونه‌مانی دیکتاتۆران و ئه‌مش به ته‌واوی ئاخوندانی وه‌خه‌به‌ر هێناوه‌ته‌وه که چۆن خۆیان له‌و قه‌یرانه ڕزگار بکه‌ن.
پارت و لایه‌نه به‌ڕێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن که بۆ 33 ساڵه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ده‌ست ستەمی داگیرکەرانی کۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه ده‌ناڵینێت. ته‌ماشاکردنی ئه‌م سینارێو دوور به دوور هیچ له برینی گه‌له‌که‌مان سارێژ ناکاته‌وه. ته‌نیا هه‌نگاوێک که گه‌لمان پێی شادمان ده‌بێت، ئه‌ویش پێکه‌وه کارکردن و پێکه‌وه دانیشتن و لێکتێگه‌یشتنه.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م رێژیمه‌ش بە دەیان پارت و لایەنی سیاسی کوردی لە تاراوەگەدابه شێوه‌ی جیاواز خەبات دەکەن. ئه‌وه‌ی له‌م رۆدا نگرانی له نێۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان دروستکردوه، دووری و دابرانی پارته سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه له یه‌کتری، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆکاری نه‌بوونی دیالۆگی هاوبه‌ش و له یه‌کتێگه‌یشتن و یه‌کگوتاری بۆ هه‌ر ڕووداو ئه‌گه‌ر و گۆرانکارییه‌ک له ناوه‌چه‌که‌دا.
له‌م ساڵیاده‌مان وه‌ک پارتی سەربەستیی کوردستان که خۆمان به پارتێکی به‌رپرس له ئاست دۆزی گه‌له‌که‌مان ده‌زانین، داوا له گشت لایه‌نه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین که له‌م کاته ناسکه‌دا جیهان به‌ره‌و گۆرانکاری شله‌قاوه ئه‌وانیش بیر له نزیکبوونه‌وه‌و پێکه‌وه کارکردن له سه‌ر چه‌ند پرتووکۆڵێکی هاوبه‌ش وه‌ک هێلی سووری نه‌ته‌وه‌یی بکه‌نه‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند باره‌ی ده‌که‌ینه‌وه که پارتیمان ئاماده‌یه ئه‌رکی په‌زیرایی و کاروباری کۆکردنه‌وه‌ی گشت لایه‌نه کوردستانیه‌کانیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ئه‌ستۆ بگرێت. بۆ ئه‌وه‌ی بە زووترین کات شێوە لێکنزیکبوونەوەیەکی سەرتاسەری لە نێۆ گشت لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێتە ئاراوە، کە لە بەرژەوەندی گشتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بێت. ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان بە لێکدانەوەیەکی تەواوەوە لەو باوەرەداین کە بوونی هێزێکی یەکگرتوو دەتوانێ یاسایەکی کاتی بەواژۆ و بۆچوونی هەمە لایەنە بۆ کاتی گەرانەوەمان بۆ نێۆ خەڵک و پاراستنی ئاسایشی خەلکی کوردستان بێنێتە ئاراوە. کە زۆرنموونەی گرنگی جیهانی هەیە کە پێش گەرانەوەیان بۆ نێو خەلک وڕووخانی ڕێژیمی حاکم، لەو شێوه لێکنزیبوونەوە یا بەرەیا کۆنگرە، توانیویانه یەکریزی خۆیان ئاسایشی خەلکەکەیان، با ئێمه‌ی کوردیش پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر کاره‌ساتێکی دڵته‌زێنی پێشوومان دووپات بێته‌وه بیر له‌و ئاشته‌وانییه بکه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕووی په‌یاممان ده‌که‌ینه گشت چین و تۆێژه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کان، رۆشنبیران، رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران. و که‌سایه‌تییه‌کانی گشت بواره‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا: داوا له گشت لایه‌نه‌کانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ن که لێکنزیکبوونه‌وه و پێکه‌وه کارکردن دوا نه‌خه‌ن و هه‌نگاوی به په‌له‌ی بۆ هه‌ڵگرن.
هه‌ر له‌م ساڵیاده‌دا به پێویستی ده‌زانین دیسانه‌وه به بیری خه‌ڵکی خۆراگری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێنینه‌وه که له سیناریۆی به ناو هه‌ڵبژاردن که چه‌ند رۆژێکی ماوه به‌شداری نه‌که‌ن و بگره به ته‌واوی توانایانه‌وه بایکوتی بکه‌ن. له‌وه‌ش دڵنیابن که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته دوای سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م رێژیمه.
هاوبیرانی بەڕێزمان و هاوڵاتیانی خۆشەویست.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌م ساڵیه‌دا دیسانه‌وه به‌ڵێن نۆێده‌کاته‌وه که خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ته‌نیا ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌زانێت، و له‌و رۆانگه‌شه‌وه خه‌باته‌که‌ی تا گه‌یشتن به‌و ئاواتانه په‌ره پێده‌دات.
پارتیمان خوازیاری ئه‌وه نیه که کورد ده‌سه‌ڵاتی خۆی بداته ده‌ستی تاران، بگره ئاوات وئاره‌زوی ئێمه ئه‌وه‌یه له پاش پرۆسه‌ی ڕزگاری وڵاته‌که‌مان له ژێر سته‌می داگیرکه‌ران کرماشانی پایته‌خت بکه‌ین به ناوه‌ندی بریاردان بۆ چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، و چیدیکه ڕێگه نه‌ده‌ین له تارانه‌وه یاسا و بریامان بۆ ده‌رچێت.
پیرۆزبێت شه‌شه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌مان له خۆمان و له گشت سه‌ربه‌خۆخوازان و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
هەر شەکاوە بێت خەباتی بەردەوام لە پێناو کوردستانێکی لیبراڵدیمۆکرات و سەربەخۆ و سەربەستدا.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سەربەستیی کوردستان
28ی ڕێبه‌ندانی 2711ی کوردی/ 17 / 2/ 2012 ی زاینی.
www.psk2006.org
[email protected]