به‌شی سێیه‌م ته‌رخانکرابوو به هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی نۆیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی نۆ‌رویژ، که به‌شێوه‌ی خواره‌وه 5 ئه‌ندامی کۆمیته هه‌ڵبژێردران.
کۆنفرانسی ساڵانه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له نۆ‌رویژ به سه‌رکه‌وتوویی و به هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی نۆی کۆتایی پێهات.

ڕێکه‌وتی 27 ی ڕێبه‌ندانی 2711 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 16/ 2 / 2012 زاینی. کۆنفرانسی ساڵانه‌ی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ، به به‌شداری سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به شێوه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه چوو.
له به‌شی یه‌که‌می کۆنفرانس کاک عارف باوه‌جانی پیرۆزبایی یادی شه‌شساڵه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئاراسته‌ی به‌شداران و گشت ئه‌ندامان و هاوبیران و سه‌ربه‌خۆخوازان کرد. پاشان باسێکی گشتی له مه‌ر کار و تێکۆشانی پسک له ماوه‌ی ئه‌و 6 ساڵه‌دا پێشکه‌شکرد.
به‌شی دووه‌م ته‌رخانکرا بۆ پرسیار و پێشنیاری هاوبیران له مه‌ر بابه‌ته‌که‌ی عارف باوه‌جانی و هه‌روه‌ها له مه‌ر باشتر بوونی کاروباری داهاتووی پسک.
به‌شی سێیه‌م ته‌رخانکرابوو به هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی نۆیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی نۆ‌رویژ، که به‌شێوه‌ی خواره‌وه 5 ئه‌ندامی کۆمیته هه‌ڵبژێردران.
1 - ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده به‌رپرسی گشتی کۆمیته له وڵاتی نۆ‌رویژ.
2- شێرکۆ پاڵانی ئه‌ندامی کۆمیته وجێگری به‌رپرسی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ.
3 - کاروخ ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی کۆمیته، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن.
4 - په‌روین فیشاڵ (نیشتیمان) ئه‌ندامی کۆمیته، به‌رپرسی پێوه‌ندییه غه‌یره کوردستانیه‌کان.
5 - ئه‌تابه‌گ ئه‌سکه‌نده‌ری ئه‌ندامی کۆمیته. به‌رپرسی ماڵی.
وا بریاره له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو چه‌ند ناوی جێگره‌کان و راوێژکارێک بۆ کاروباری کۆمیته له باکور و باشوری نۆ‌رویژ دیاری بکرێت.
له به‌شی کۆتایی کۆنفرانس و پاش دابه‌شکردنی کاره‌کانی ئه‌ندامانی نۆی کۆمیته، هاوبیرانی پسک به ئاراسته‌کردنی پیرۆزبایی 6 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی نۆیی نۆ‌رویژ له یه‌کتر، له که‌ش و هه‌وایه‌کی پر له خۆشی و شادی کۆتای‌یان به کاری کۆنفرانس هێنا.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان/ نۆ‌رویژ.