باسی سه‌ربه‌خۆیی بۆ رۆژهه‌لاتی کوردستان کراوه، بگره به هۆی ئه‌و شه‌هامه‌ت و جه‌سووریه‌ی پسک زۆر جار و فارس و عه‌ره‌بی شۆفینیستی هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانیان به جێهێشتووه
پارتی سەربەستیی کوردستان و ٦ ساڵەی دامەزراندنی!

لە نوسینی: ئاریتما موحەممەدی
گرنگی و گەوەرەیی وشه‌ی شۆڕشگێڕ لەو پەیامە دایە کە خودی شۆڕشگێڕ خەباتی بۆ دەستپێکردووە، نەک ئەو هەنگاوانەی کە کەسانی شۆڕشگێڕ لە مەیدانی خەبات دا بە مەبەستی تاییبەتیەوە هەنگاوی بۆ هەڵیدەهێننەوە، چونکوو زۆر جار کەسانی شۆڕشگێڕ لەو پەیامانە تێناگەن کە خەباتی بۆ دەکەن و هەروەها هندێک جار وەک کەرەستەیەک چاوی لێدەکەن بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و قورخ کردنی ئەو شوێنە گرناگە کە دەتوانرێت لەوێوە ئاڵوگۆڕ پێک بێت. لێرە دا دەتوانین ئاماژە بە نمونەیەک یان بە پێویستی دەزانم کە قامک لە سەر خاڵێکی گرنگی دانێم، ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر چاو لە مێژووی خەبات و تێکۆشانی پارتە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەین و لە سەر هەموویانەوە پارتە سونەتیەکان کە خۆیان بە پێشڕەو و ڕێگا نیشاندەری خەڵکی کوردستان دەزانن، ئەو کات زۆر بە باشی ڕوون دەبێتەوە کە چۆن لە سەر دەمی دامەزراندنیانەوە وەک پارتێکی نەتەوەیی و دڵسۆز بۆ گەڵ نیشتیمان خەباتیان کردووە و لەو پێناوە دا خوێنێکی زۆریان داوە، بەڵام لە ڕەوتی ڕووداوەکاندا و هەوراز و نشیوی ڕەوڕەوەی مێژوو هێدی هێدی لەو چوارچێوەی کە فەلسەفەی سیاسی ئەو پارتانەی لە خۆیدا کۆ دەکردەوە لایان داوە و بە لاڕێدا چوونە، لە سەردەمی ئەمڕۆشدا کە هەموو نەتەوەکان بە دوای شوناسی نەتەوەیی خۆیاندا دەگەڕێن و نەتەوە بچوکەکان لە گۆشە و کنارەکانی گۆی زەوی بە مافە کانی خۆیان شاددەبن، لە وڵاتی ئێمە کە بۆ بە دەستهێنانی مافی سەربەستی خۆمان خەبتایکی بێووچانمان کردووە و خوێنێکی زۆرمان بۆیداوە، کەچی دەبینین ئیستراتیژیکی پارتەکان سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆڕانی بەر سەر دا هاتووەدا و خەبات بۆ پێکهێنانی ئێرانێکی دیموکراتیکی فیدڕاڵ دەستی پێکردووە، هەر چەندە سەرکردایەتی ئەم پارتانە لە هەموو ڕۆناکبیران و سیاسیەکانی ئەمڕۆ باشتر دەزانن کە بیر کردنەوە لە ئێرانێکی فیدراڵ لە خەون و خەیاڵێکی بەرینتر شتێکی لەو چەشنە ڕوونتر نابیندرێت.
کورد هەر دەم پێویستی بە ڕاگەیاندنێکی بەهێزی وەک تیڤی هەبووە کە بتوانێت لەو ڕێگایەوە داخوازی، ماف و ئازادی کورد بە هەموو ڕۆڵەکانی کوردستان بناسێنێت و هەر دەم بە سازدانی پڕۆگرامی بە پێز کۆمەڵانی خەڵک بە مافەکانیان ئاشنا بکات، بەڵام هەنوکە دەبینین لە ڕادیۆ و تیڤیکانیان کەمتر گوێبیستی وشەی کوردستان دەبیت، بەڵکو فەلسەفەی بەرنامەکانیان لە سەر ئێرانێکی فیذڕاڵ چڕ دەبێتەوە.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک پارتێکی نۆی له قۆناخی خه‌باتی سه‌رده‌مدا که له کاتێکدا له دایکبوو خه‌باتی سه‌رچیا و شه‌ری پارتیزانی له نێۆ خاکی کوردستان به‌ره‌و کۆتایی چووبوو، بگره خه‌باتی مۆدێرینی سه‌رده‌میانه هاتووته ئاراوه.
یه‌کێک له گرنگترین خاڵی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ هاتنە نێو گۆڕەپانی خەبات، ئەو خاڵ و بۆشاییە چۆڵەیە کە لە بزاڤی نەتەوایەتی کوردا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەبینرێت .
پسک به هزری نەتەوەیی و نەتەوایەتی خۆی هه‌ر له هاتنه نیۆ خه‌باته‌وه زۆر قۆناغی گرنگی برێ، که یه‌کێک له‌و ده‌ستکه‌وتانه پێویسته هه‌موومان شانازی بکه‌ین هێنانه ئارای چه‌مکی سه‌ربه‌خۆخوازی، چاونه‌ترسانه و به‌رده‌وام له کۆر و کۆبوونه‌وه و په‌یام و بروسکه‌کانیدا هه‌میشه ئه‌و پیته‌ی وه‌بیری گه‌له‌که‌ی دێنێته‌وه. هه‌میشه به خه‌ڵکی وڵاتداگیرکراو بانگێشه‌ی گه‌له‌که‌ی ده‌کات. هێنانی ئه‌م جۆره ئه‌ده‌بیاته نه‌ته‌وه‌یییه بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستییه‌کی له مێژینه بوو. به خۆشییوه به هۆی به‌رده‌وامی ئه‌م پارته له هێڵه‌نه‌ه‌وه‌ییه‌کانی ده‌توانرێت بگوترێ که کاریگه‌ه‌ری زۆری له سه‌ر حیزب و لایه‌ن و زۆر له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاش کردوه. بگره ئه‌و ڕاستییه له زاری زۆر که‌سی بێلایه‌ن و یا ئه‌ندام ولاینگری لایه‌نه‌کانی دیکه بیسراوه‌ته‌وه.
ئیستا له ڕوانگه‌ی چاودێرانی سیاسی پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وەک هێزێکی ئەکتیڤ و چالاک لە گۆڕەپانی خەبات بۆ گەیشتن بە مافی نەتەوایەتی و پێکهێنانی کیانێکی کوردی و جێگیر کردنی سیستمێکی لیبراڵدیمۆکرات و سەربەخۆ ده‌بینرێت.
بەداخەوە زۆربەی هەرە زۆری پارت و ڕێکخراوە کوردیەکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تووشی لێک‌دابران و پرش و بڵاوی بوون. له ڕوانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یشیه‌وه زۆر له‌وه‌ی چاوه‌رێ ده‌کرێت هه‌ڵس وکه‌وتی سیاسی‌یان هه‌یه و بگره زۆر لایه‌ن گرنگه که خۆیان له لایه‌نه شۆفینیسته فارسی وئێرانییه‌کان نزیککه‌نه‌وه. وه‌ک ده‌بینین که به‌رده‌وام کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌گرن و به شاکاریشی ده‌زانن. له حاڵێکدا له نێۆ ته‌واوی ئه‌و کۆرو کۆبوونانه‌ی که ناشیونالیسته ئێرانییه‌کان پکیدێننن باسکردنی فیدراڵێش به بڤه ده‌کرێت تا بگره باسی سه‌ربه‌خۆی و مافی چاره‌ی خۆنویسی.
پارتی سەربەستی کوردستان هەر دەم ئاڵا هەڵگری خەبانی نەتەوەی و نیشتیمانی بووە و لە هەر کۆبونەوە و کۆنفرانس وە لە گەڵ هەر پارت و ڕێکخراوێک کە باوەڕی بە مافەکانی کورد هەبووە دانیشتن و کۆبونەوە گرێداوە وە لایەنی دیپلۆماسی لە گەڵ ئەو ڕێکخراوانەدا لە بەر چاو گرتووە کە باوڕیان بە دۆزی ڕەوای کورد هەبووە. به شایه‌تی خه‌لکانی زۆر له هه‌موو کۆر و کۆبوونه‌وه‌کان باسی سه‌ربه‌خۆیی بۆ رۆژهه‌لاتی کوردستان کراوه، بگره به هۆی ئه‌و شه‌هامه‌ت و جه‌سووریه‌ی پسک زۆر جار و فارس و عه‌ره‌بی شۆفینیستی هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانیان به جێهێشتووه.
ئەوەی کە ئەمڕۆ بۆ ئێمە وەک پسک و ئەندامانی پسک جێگای خۆشحاڵیەوە ئەوەیە کە پسک توانیوێتی لە زۆربەی زۆری وڵاتانی گرنگ نوێنەرایەتی هەبێت و پێوەندییەکی دیپلۆماتیکی باش لە گەڵ ئەو وڵاتانەدا ساز بکات کە کاریگەری هەبێت لە سەر ناساندنی پرسی کورد، هەروەها پێوەندیەکی باشمان لە گەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا هەیە کە دەتوانین وەک پردی سەرکەوتنی پارتی سەربەستیی چاوی لێبکەین، وە لە گەڵ زۆربەی هەرە زۆری پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە پێوەندییەکی دیپلۆماتیکی باش و سالمداین، هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌که‌ی باشمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له ئێران‌دا هه‌یه. بگره له زۆر بواردا کاریگه‌ریمان له سه‌ریان داناوه. شانازییه‌کی دیکه‌ی پارتیمان ئه‌وه‌یه که یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی رۆژهه‌لاتی کوردستان له‌گه‌ڵ پارتی هاوپه‌یمانمان کۆمه‌ڵه پارتی سوسیالیدمۆکراتی کوردستان.
کە ئەویش وەک دەسکەوتێکی گرنگ بۆ پسک دێتە ئەژمار کە لەو ماوە کورتەی تەمه‌نیدا و به هۆی کێشه‌ی ئابوری و دووری ئه‌ندامان و هاوبیرانی له یه‌کتری و هیندیک کۆسپی سه‌ر ڕێگای توانیویتی خۆی وەک پارتێکی ئەکتیڤ و چالاک جێگیر بکات، جێێ خۆیه‌تی لێره‌دا ئاماژه به دڵسۆز و چالاکی کادیرانی ئاشکرا و نهێنی و سه‌رکردایه‌تی پارتیمان بکه‌ین که دڵسۆزانه درێژه به خه‌تاب و تیکۆشانیان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها شاراوه نییه که سه‌رۆکی لێهاتوو چالاک و ماندوونه‌ناسمان کاک عارف باوه‌جانی کۆڵه‌که‌ی به هێزی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی به‌ره‌و کۆنگره‌ی دووه‌می خۆی ئاماده ده‌کات، و بێگومان له‌م کۆنگره‌دا زۆر پرۆژه‌ی نۆی و سه‌رکردایه‌تی گه‌نجتر دێنه ئاراوه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به‌گشتی چاوه‌روانییه‌کی زۆر له ئاکامه‌کانی کۆنگره‌مان ده‌کرێت.
دیسان ٢٨ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندی پارتی سەربەستی کوردستان لە خۆم و هابیران و هاوڕێیانم و خەڵکی مافویستی کوردستان پیرۆز دەکەم.
ئاریتما محەممەدی
[email protected]