جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەین، لەرێی ئێوەی بەڕێزیشەوە سڵاوو پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەندامانی پارتە خەباتگێڕەکەتان دەکەین، هەروەها سەرکەوتن و پێشکەوتنی پارتەکەتان بە ئاوات دەخوازین
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی حزبی رزگاریی کوردستان

بەڕێز کاک عارف باوەجانی، سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان
بەڕێز ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سەربەستی کوردستان
سڵاوی رزگاری و سەرخۆبوون!
لە پێوەند بە ١٧ی شوبات، شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سەربەستی کوردستان، جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەین، لەرێی ئێوەی بەڕێزیشەوە سڵاوو پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەندامانی پارتە خەباتگێڕەکەتان دەکەین، هەروەها سەرکەوتن و پێشکەوتنی پارتەکەتان بە ئاوات دەخوازین.
بەڕێزان! لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا، پارتە تێکۆشەرەکەتان چالاکانە درێژەی بە تێکۆشانی سەربەخۆخوازانە داوەو توانیویەتی پێوەندی باش و برایانە لەگەڵ لایەنە سەربەخۆخوازەکانی کوردستان دروست بکات و گەشەی پێبدات، هیواخوازین کە ساڵیادی دامەزراندن بکەن بە رۆژی قوڵکردنەوەی پێوەندی و هاوپەیمانێتی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و گەشەپێدانی رێکخستنەکانتان، بەتایبەتی کە ئێستا پێکهێنانی کۆنگرەێکی نەتەوەیی بۆ کۆکردنەوەی هێزە نەتەوەیی و سەربەخۆخوازەکان بۆتە خواستێکی لەپێشینەی گەلەکەمان.
جارێکی دیکەش پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوەو هیوای سەرفرازیتان بە ئاوات دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
حزبی رزگاریی کوردستان
١٦-٢-٢٠ ١٢
2012-02-24 22:14:54
13 ساڵ و 11 مانگ و 5 کاتژمێر و 21 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان