شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە تاوتۆێکردنی چەند خاڵێکی گرنگ بەڕێوەچوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە تاوتۆێکردنی چەند خاڵێکی گرنگ بەڕێوەچوو.

لە سەرەتایی کۆبوونەوە ویرای پێرۆزبایی ٦ ساڵەی تەمەنی پارتەکە لە گشت ئەندامان، ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگی سیاسی و دیپلوماتی و ڕێکخستنی پارتی سەربەستی کرد

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە تاوتۆێکردنی چەند خاڵێکی گرنگ بەڕێوەچوو.


ڕۆژی یەکشەمە ٧ی ڕەشەمەی ٢٧١١ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٦/٢/٢٠ ١٢ی زاینی، بەبەشداری زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی و جێگران و ڕاوێژکارانەوە کۆبوونەوەی گشتی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە شێوەی خوارەوە بەڕێوە چوو.
سەرەتا بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب کۆبوونەوە کرایەوە، و لەلایەن بەڕێز ئیبراهیم جاف ئەجیندای کۆبوونەوە پێشکەشکرا.
پاشان داوا لە بەڕێز عارف باوەجانی کرا کە ڕاپۆرتی چەند مانگەی کار و تێکۆشانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەو ناوخۆی وڵات پێشکەش بکات.
بەڕیزیان لە سەرەتایی کۆبوونەوە ویرای پێرۆزبایی ٦ ساڵەی تەمەنی پارتەکە لە گشت ئەندامان، ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگی سیاسی و دیپلوماتی و ڕێکخستنی پارتی سەربەستی کرد، هەر لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە زیادکردن و پتەو کردنی پێوەندییەکانی پارتیمان لەگەڵ پارت و لایەنەکانی گشتی کوردستانی مەزن، و وڵاتانی دەرەوەو ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهانی کرد. هەروەها بەڕیزیان باسیان لەسەر سەردانی چەند لایەن وکەسایەتیەکی کوردستانی کرد بۆ پێوەندییەکانی باشوری پارتی سەربەستیی کوردستان.
ناوبراو باسێکی لە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران و هەڵویستی دروستی پارتیمان کە هەڵویستی بەشی هەرە زۆری پارتەکانی دیکەی کوردستانە واتە بایکوتکردن کرد.
کە بەتێکرای هاوبیران وێرای دەستخۆشانە لە چالاکیەکانی سەرۆکی پارتی، ڕاوبۆچوون و پێشنیاریان لە سەر ڕاپۆرتەکە پێشکەشکرد.

بەشی دووەمی کۆبوونەوە تەرخانکرابوو بۆ باسی کۆنگره‌ی دووه‌م که‌ قه‌رار بوو لە بەهاری ئەمساڵ بگیرێت. وێرای ڕاوبۆچوونی گشتی و هەڵسەنگاندنی بوارەکانی ئامادەکاری بۆ تەدارک و بواری تەکنیکی کۆنگرە، بە تێکرای دەنگ لە سەر ئەوە ساخبوونەوە کە کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ ٢ مانگ دوا بخرێت و هەر لەو کۆبوونەوەدا رۆژی کۆنگرە دیاریکرا.

بەشی سێیەمی کۆبوونەوە تەرخانکرابوو بۆ چه‌ند دیدارێکی گرنگی دیپلوماتی سه‌رۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وشاندی یاوەری کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستپێدەکات، لەگەڵ وڵاتی ئەمریکا و چەند رێکخراوێکی ئەو وڵاتە، و هەروەها سەردانی چەند وڵاتێکی گرنگی ئوروپایی.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان پلان و مەبەستەکانی سەردانەکانی بۆ ئەو وڵاتانە خستە بەردەستی ئەندامانی سەرکردایەتی. بەڕیزانی سەرکردایەتی هەر یەک لە ئیبراهیم جاف، ڕێبوار ئەحمەدزادە، ، ئاهورا هەورامی، نەدا کوردی ، موحەممەد جەمشیدی، سمایل ڕەسوڵی، پەروین فیشاڵ(نیشتیمان)، ئاریتما موحەممەدی (هاشم)، شلێر مورادڕەسوڵی، وێرای خۆشحاڵییان لە خاڵە گرنگەکانی ئەو سەردانە بە کەڵکانە، بە ڕاوبۆچوون و پێشنیاری بە کەڵک لە سەر پێوەندییە دیپلوماتییەکانی پارتی سەربەستیی و خاڵەکانی دیکەی کۆبوونەوە شرۆڤەیان کرد.

بەشی چوارەمی کۆبوونەوە باسێکی گشتی بوو لە سەر چالاککردنی کۆمیتەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە باشوری کوردستان و لە وڵاتانی ئوروپایی وئەمریکاوە. کە لەو بوارەدا چەند خاڵی گرنگ ولە ئاکامی چەند پێشنیاری بەشدارانی کۆبوونەوە پەسەند کرا، و کات وشۆێنیش بۆ کۆنفرانسەکانی پسک لە وڵاتان بریاری لە سەر درا.

دوابەشی کۆبوونەوەکە کە تەرخان کرابوو بۆ خاڵی پاشماوەی کۆبوونەوەی پێشوو بابەتی دیکەی تازە پێشنیارکراو. لەو بەشەدا باس لە هەوڵەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە دروستبوونی هەردوو هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و یەکێەتی نەتەوەکانی بندەست کرا.
لە مەر شێوەی چالاککردنی ئەو ڕێکخراوانە و ڕۆڵی چالاکانەی پارتیمان باس وشرۆڤەی زۆری لەسەرکرا. هەروەها باسێکی گشتی لە سەر پێوەندییەکانی پارتیمان لەگەڵ لایەنە کوردستانیەکان و لەچی ئاستێکدا بێت و چۆنیەتی هەڵویستی ئەو لایەنانە لە بەرامبەر پارتیمان باسی لێوەکرا.
شایانی باسە کە لەو کۆبوونەوەدا ٢ کەس لە ئەندامانی سەرکردایەتیمان کە بریتی بوون لە بەڕێزان دڵشاد و فەرهاد بە هۆکاری تایبەت بە خۆیانەوە نەیانتوانی لە کۆبوونەوەی ئەمرۆدا بەشدر بن، بەڵام پشتیوانی خۆیان بۆ گشت خاڵەکانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی دەربرێ.
پاش ٤ کاتژمێر کۆبوونەوە بە پێشکەشکردنی سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان. ٧ ی ڕەشەمەی ٢٧١١ی کوردی.
[email protected] www.psk2006.org
2012-02-29 17:32:08

13 ساڵ و 11 مانگ و 10 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©