شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەیاننامەی ژمارە ٢ی هاوپەیمانی سەبەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی ئێران

هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
بەیاننامەی ژمارە ٢ی هاوپەیمانی سەبەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی ئێران

تەنیا ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە کە ژمارەیەکی بەرچاو خەڵک لە پێش کامیرای تەلەفزۆێنەکان بێنە سەر سندووقەکان و ناو واژۆکانیشیان لە کاتی پێویستدا پێشانی چاودێرانی جیهانی بدەن



هاووڵاتیانی وڵاتداگیرکراوی رۆژهەڵاتی کوردستان
کۆروکۆمەڵە هۆشیارە سیاسی و مرۆڤدۆستە کوردی و ئێرانی و جیهانییەکان

هەروەک نزیک بە ٢مانگ پێش لەئێستا، لە بەیاننامەیەکدا داوامان لە ئێوەی وڵاتداگیرکراوی کوردستانی کرد کە لەو سینیارێوی بەناو هەڵبژاردنە بەشداری نەکەن، وەک هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە پێکهاتووە لە هەر یەک لە پارتی سەربەستیی کوردستان وکۆمەڵەــ پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان بۆجارێکی دیکە هەمان داوا لە ئێوەی کوردستانیانی خۆشەویست دووبارە دەکەینەوە کە لەو یارییە سیاسییەی ڕێژیمی ئیران و لە ژێر هەر ناو و ناچارییەکدا بێت بەشداری نەکەن و خۆتان دوور بگرن. ئێمە پێمانوایە نەک ئەوەی کە هەر لەو بە ناو هەڵبژاردنانەدا بەشداری نەکەن، بەڵکۆ لەو رۆژەدا بە نێشانەی نارازیەتی و بەشداری نکردن لەماڵەکانتان نەینەدەرەوە.
هاوڵاتیانی خۆشەویست، هەر وەک دەزانن کە هەڵبژاردنەکانی ئێران تەنیا چەند رۆژێکی ماوە، و هەروەک ئاگادارەن، کە بەشی هەرە زۆری پارت و لایەن و ڕێکخراو و کەسایەتییە کوردستانیەکان داوای بەشداری نەکردن و بایکوت کردنیان کردوە، سیاسەتی تەحریمی هەڵبژادنەکانی پارلەمانی ئێران لە لایەن پارت و لایەنە سیاسیەکانەوە هەنگاوێکی باش و بەجێگەیە، پێویستە گەلی کورد لەم هەلە بۆ پتەوکردنی ناوماڵی خۆی بەهەموو هێزیەوە کەڵک وەربگرێت، و ئەم خۆلەی لە هەڵبژادنەکانی پارلەمانی ئێران بکات بە کۆڵکردنەوی تەمەنی دەسەڵاتی داگیرکەری لەسەرخۆی.
بێگومان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەشیاندا هەوڵدەدەن لەرێگەی فێروفێلەوە نێشان بدەن کە خەڵک بە زۆری تێدابەشدارە، بۆ نموونە بۆ توقاندنی خەڵک بڵاویان کردوەتەوە کە ئەگر خەڵک کەم بەشدار بن" ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران" بەڵام ڕوونە کە شتێکی دیکەی وایان لێنابینرێت کە جارێکی دیکە بتوانن ژمارەیەکی بەرچاو دەنگدەر بۆ لای خۆیان ڕاکێشن. بە پێێ ئەو زانیاریانی کە بە دەستمان گەیشتووە، بە نیازن لە ڕێگەی هەرەشەی نانبرێن و چاودێریکردنی کارمەندان و مووچەخۆران و بەسیج و سەربازەکان و هیندیک لایەنی دیکەی بندەستی خۆیان خەڵکانێک ڕاپێچی سەر سندووق بکەن، بۆ ئەوان گرنگ نییە کە خەڵک ناوی کێ دەنووسێ و یا چی دەنووسێت، چوون خۆیان پێشتر هەموو ئامادەکارییەکان کردوە. تەنیا ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە کە ژمارەیەکی بەرچاو خەڵک لە پێش کامیرای تەلەفزۆێنەکان بێنە سەر سندووقەکان و ناو واژۆکانیشیان لە کاتی پێویستدا پێشانی چاودێرانی جیهانی بدەن. خەڵک نابێت لە رێگەی دەنگدانەوە مەشرۆعیەتی سیاسی ئەم رژیمە بەسلمێنێت. چوون سەڵماندن ئامانجی کۆماری ئیسلامیە لە هەر هەڵبژاردنێکدا.
هەروەها وەک هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووبارە گەلەکەمان لەوە ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم ڕێژیمە لە بوارەکانی سیاسیی و ئابووریی و دیپلۆماسی لەو پەری لاوازیدایە. بۆیە هیچ هەرەشەیەکیان بۆ داهاتوو جێ‌ناگرێت و ڕۆژ لەگەڵ رۆژ مەرگ و نەمانیان زیاتر نزیک دەبێتەوە.

هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان & کۆمەڵە – پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان
١٠  ی ڕەشەممەی ٢٧١١ ی کوردی / ٢٠ ١٢.٠ ٢.٢٩ زاینی
2012-03-02 22:43:06

13 ساڵ و 11 مانگ و 4 کاتژمێر و 54 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©