پێنچ شه‌مه‌ 28 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2726

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرکەوتووی کۆتایی هات.

هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
کۆبوونەوەی هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرکەوتووی کۆتایی هات.

لە بەڕێزان هێرش عەلیزادە و ڕەزا لوتفی لە کۆمەڵە پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان، و بەڕێزان عارف باوەجانی و نەدا کوردی لە پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوە چوو


ڕێکەوتی ١٠  ی ڕەشەممەی ٢٧١١ ی کوردی بەرامبەر بە ٢٩/٢/٢٠ ١٢ زاینی کۆبوونەوەی ژمارە٣ ی دەورەی دووەمی هاوپەیمانی، بە بەشداری هەر یەک لە بەڕێزان هێرش عەلیزادە و ڕەزا لوتفی لە کۆمەڵە پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان، و بەڕێزان عارف باوەجانی و نەدا کوردی لە پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەم باس و تەوەرانە قسەیان لە سەرکرا.
چاوخشاندنێک بە هاوپەیمانی و دۆستایەتی هەردوو لایەنمان و هەڵسەنگاندنی کارەکانی پێشووی هاوپەیمانی و پلان و کاری داهاتووی هاوپەیمانی. هەروەها لێدوان لەسەر یەکێتی نەتەوەکانی بندەست و چالاکبوونی رۆڵی کورد لەو بەرەدا.
تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە پێشنیاری بەستنی سیمینارێکی نەتەوەیی بە بۆنەی یادی سێساڵەی دامەزراندنی هاوپەیمانی سەربەخۆخوازان بوو.
لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە، ڕێکەوتن لە سەر کاری ٤ مانگی داهاتووی هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان و دابەشکردنی کارەکان و دیاریکردنی کاتەکانیان دوو لایەنە بریاری لە سەر درا.
پاش ٢ کاتژمێر شرۆڤەکردن لەسەر خاڵەکان کۆبوونەوە بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان / ٢٩/٢/٢٠ ١٢
[email protected]
2012-03-02 11:58:21

14 ساڵ و 8 مانگ و 19 کاتژمێر و 29 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
کوردستان تی ڤی

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©