کرماشان، بە تایبەت ناوچەکانی دەوڵەت ئاباد و روانسەر و شەقامی مامۆستایان، سندووقی دەنگدانەکان زۆر خەڵوەت بووە. جوانرۆ و روانسەر و سەلاسی باوەجانی و نۆدشەو بایگان،
بەردەوام نۆێدەکرێتەوە و چاوەرێێ هەواڵی نۆیتر بکەن
هەڵبژاردەنەکان و ڕادەی بەشداری نەکردنی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بە گۆیرەی ئەو سەرچاوانەی کە بە دەس ماڵپەڕی پارتی سەربەستیی کوردستان تا کاتژمێر ١٨ ی پاشنیوەرۆ بە کاتی کرماشان گەیشتووە، لەم ناوچانەی خوارەوە ژمارەی بەشداربووان لە ئاستێکی زۆر کەمدا بووە.
کرماشان، بە تایبەت ناوچەکانی دەوڵەت ئاباد و روانسەر و شەقامی مامۆستایان، سندووقی دەنگدانەکان زۆر خەڵوەت بووە. جوانرۆ و روانسەر و سەلاسی باوەجانی و نۆدشەو بایگان، ناوچەکانی داڵاهۆ ژمارەی دەنگدەران لە ئاستێکی زۆر زۆر کەمدا بووە، بگرە هیندێک لە کارمەند وبنەماڵەی بە ناو شەهیدانی سەربە کۆماری ئیسلامی چووەتە سەر سندووەکانەوە، بە گۆیرەی بۆچوونەکان لەگەڵ ساڵانی پێشووە ٧٠ % جیاوازتر بووە.
هەروەها لە ناوچەکانی موکریان بە تایبەت شارەکانی شنۆ و بۆکان وسەردەشت و ڕەبەت، و مهاباد و پیرانشار، ژمارەی دەنگدەران زۆر بە کەمی بینراوە.
لە ناوچەکانی سنە و مەریوان و سەقز و بانە و کامیاران و دیواندەرە و هەوشار ژمارەی دەنگدەران لە ساڵانی پێشوو زۆر جیاوازتر بووە، ئەوەندە ژمارەی بەشداران کەم بووە کارمەندانی سەر سندووقەکان داوایان لە کامیرەکان کردوە کە فیلمیان نەگرێت.
لە گەرەکە کوردنشینەکانی ورمی و نەغەدەش ژمارەی زۆر کەم بەشداری کردوە.
بە گۆیرەی زانیارییەکان لە ناوچەکانی ناو شاری ئیلام ، هەروەها ناوچەکانی دیکەی وەک مەلەکشاه، ئەیوان و دیلهۆران و ساڵحئاوا ژمارەی بەشداران زۆر کەم بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١١ی ڕەشەممەی ٢٧١١ ی کوردی . ٢ / ٣ / ٢٠ ١٢ ی زاینی
www.psk2006.org