شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە یادی ٣٣ ساڵەی کۆچی دوای بارزانی نەمر لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ بەشدارییان کرد.

کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان
شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە یادی ٣٣ ساڵەی کۆچی دوای بارزانی نەمر لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ بەشدارییان کرد.

لە ڕوانگەی ئێمەوە بارزانی نەمر مێژوویەکی پرشنگداری لە هەموو بەشەکانی کوردستانی داگیرکراودا هەیە، و بە تایبەت لە کۆماری کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا

شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە یادی ٣٣ ساڵەی کۆچی دوای بارزانی نەمر لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ بەشدارییان کرد.

لە سەر بانگهێشتنی فەرمی لێژنەی نۆرویژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان شێرکۆ پاڵانی جێگری بەرپرسی کۆمیتەی نۆرویژ و کاروخ ئەحمەدی ئەندامی کۆمیتەی نۆرویژ، لە یادی ٣٣ ساڵەی کۆچی دوای مەلا موستەفا بارزانی لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ بەشدار بوون، بە شێوەی خوارەوە و تاری کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستانیان ئاراستەی بەشداران و لێژنەی نۆرویژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کرد.
بەڕێزان نۆێنەرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆرویژ.
بەڕێزان نۆێنەرانی حیزب و لایەن و گشت بەشدارانی ئەم ساڵیادە.
مێژووی داگیرکراویی و مافخوراوی ئێمەی کورد لە دەیان و سەدان ساڵ پێشەوە، توانیوێتی دەیان کەسایەتی لێهاتوومان بۆ دروستبکات کە نەوە بە دوای نەوەدا شانازییان پێوە بکەین. لەبەر ئەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بە گشتی و گۆمەلگای ئێمەی کوردی هەمێشە سەرکوپکراو لەو سەردەمانە لەم ئاستەدا نەبوە، بەڵام بە هۆی لێهاتووی ئەو کەسایەتییانەوە توانراوە کێشەی گەلەکەمان شان بە شانی کێشەی وڵاتانی دیکە بەرچاو بێت و خەبات و بەربەرەکانی لە کوردستان بەردەوام بووەو ساڵ بە دوای ساڵ ئە خەباتە درێژەی بووە تا ئەم سەردەمانەی ئیستامان. بۆیە جێی خۆیەتی شانازی بە ڕێبەرانی پێشوومانەوە بکەین.
یەکێک لەو کەسایەتییانە کە ئەمرۆ یادی ٣٣ ساڵەی کۆچی دوایی دەکەینەوە جەنەرال مەلا موستەفا بارزانییە.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان جەنەرال مەلا موستەفا بارزانی بە یەکێک لە شەهیدان و کەسایەتییە ناودارەکانی مێژووی گەلەکەمان دەزانین.
لە ڕوانگەی ئێمەوە بارزانی نەمر مێژوویەکی پرشنگداری لە هەموو بەشەکانی کوردستانی داگیرکراودا هەیە، و بە تایبەت لە کۆماری کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا. کە لە دەڤەر بارزان تا دەڤەری موکریان کە لە سەرەوەی هەزار کیلۆمیتری پر لە شاخاوی و بە لەشکرێکەوە بەو پیری کۆماری کوردستان چووەو هەر بە هۆی لێهاتوویی پلەی ژەنەراڵی پێبەخشراوە.
داگیرکەران و نەیارانی مێژووی پر لە کەسایەتی و شانازی ئێمەی کورد هەمێشە هەوڵدەدەن مێژووەکانمان بشێوێنن، ئەوەتە پێنووس فرۆشێکیان دروستکردوە کە دەیەوێ مێژووی بارزانی و پێشەوا لە کۆماری کوردستان بشێوێنی. بەڵام ئەوەی تۆزقاڵێک هۆشیاری بیری نەتەوەیی هەبێت بەو جۆرە پێنووسفرۆشانە فریوی مێژوو ناخوات و لەقاوی هەموو جۆرە پیلانێکی ناحەزانی گەلەکەمان دەداتەوە.
ئێمە هیواخوازین مێژووی پر لە شانازی بارزانی و پێشەوا لەم هەزارەی سێێەمدا بە گەرم و گورتر و بە کردەوەی زیاتر نۆی بێتەوە، هێزو لەشکەری بەشەکانی دیکەی کوردستان یارمەتی دەری یەکتر بن. ڕۆحی نەتەوەیی بوون لە یەکدا بە هێزتر بکەن، وشەی ئێرانی بوون وئێراقی بوون بەرامبەر بە یەکتر بە کار نەهێنن.
لە کۆتاییدا سەری ڕێز و نوازش بۆ شەهیدی نەتەوییامان ژەنەرال موستەفا بارزانی و گشت شەهیدانی ڕێگای پیرۆزیی کوردایەتی نەوی دەکەین.

کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان
شێرکۆ پاڵانی ٤/٢/٢٠ ١٢
2012-03-06 18:48:54

13 ساڵ و 11 مانگ و 8 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©