شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ پەرلەمان و پارتەسیاسییەکانی ئیتالیا لە ڕۆمای پایتەخت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ پەرلەمان و پارتەسیاسییەکانی ئیتالیا لە ڕۆمای پایتەخت.

مارکۆ کاپا سکرتێری گشتی پارتی ئاڵیانس بۆ دیمۆکراسی لە ئوروپا و جێگری سکرتێری گشتی گروپی لیبراڵەکانی ئیتالیا لە ڕێکخراوی لیبراڵ ئینتەرناشیونالی جیهانی. هەروەها بەڕێز لوکیانۆ نۆبیکی بەڕێوەبەری پرۆژە نێۆنەتەوەییەکانی پارتی ئاڵیانسی ئوروپا و یەکێک لە سەرکردایەتییەکانی ئاڵیانسی ئیتالیا بەڕێز ڕوبەرتۆ فێرراو کادیری ڕاگەیاندنی پارتی ناوبراو زۆر بە گەرمی پێشوازی لێکرا

دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ پەرلەمان و پارتەسیاسییەکانی ئیتالیا لە ڕۆمای پایتەخت.



لە درێژەی پێوەندییە دیپلوماتییەکانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وبە مەبەستی کۆکردنەوەی پشتیوانی وڵاتانی جیهان بۆ دۆزی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سەفەری ئەمجارەی سەرۆکی پ س ک بۆ وڵاتی ئیتالیا بوو. ناوبراو بە فەرمی لە لایەن گروپی لیبراڵەکانی ئیتالیاوە بۆ ئەم دیدارانە بانگهێشت کرابوو.
ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمەی ٢٧١١ی کوردی بەرامبەر بە ٥/٣/٢٠ ١٢ی زاینی، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی هەر یەک لە گروپی لیبراڵەکانی ئیتالیا و پارتی ئالیاسنی دیمۆکراتی ئیتالیا و ئوروپای کرد، کە هەر دوو دیدار لە نووسینگەی نۆێنەرانیان لە پەرلەمانی ئیتالیا لە رۆما بە ڕێوەچوو.
لە لایەن بەڕێز مارکۆ کاپا سکرتێری گشتی پارتی ئاڵیانس بۆ دیمۆکراسی لە ئوروپا و جێگری سکرتێری گشتی گروپی لیبراڵەکانی ئیتالیا لە ڕێکخراوی لیبراڵ ئینتەرناشیونالی جیهانی. هەروەها بەڕێز لوکیانۆ نۆبیکی بەڕێوەبەری پرۆژە نێۆنەتەوەییەکانی پارتی ئاڵیانسی ئوروپا و یەکێک لە سەرکردایەتییەکانی ئاڵیانسی ئیتالیا بەڕێز ڕوبەرتۆ فێرراو کادیری ڕاگەیاندنی پارتی ناوبراو زۆر بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لەو دیدارەدا کە زۆر بابەت و پێشنیاری گرنگ لە لایەن بەڕێز باوەجانی ئاراستەی شاندی خانەخۆیکرا، لە لایەن نۆێنەرانی ئاڵیانسەوە خاڵەکان بە خاڵی گرنگ وەسفکران و ئاماژەیان بەوە کرد کە هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی ئەو خاڵ و پێشنیارانە هەم لە پەرلەمانی ئیتالیا وهەم لە پەرلەمانی ئوروپا کاری لە سەر بکەن.
بەشی دووەمی کۆبوونەوەکە گوازرایەوە بۆ ئۆفیسی بەڕێز ماریو مەی سەرۆکی گروپی ئیداری پەرلەمانتارانی ئاڵیانسی ئیتالیا. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا لە لایەن عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان باسێکی پوختە لە سەر پێناسەی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، و هەروەها کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرامبەر گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکەی بندەست و هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەی پەرلەمانی ئێران ئاراستەی ئیتالیایەکان کرا.
پاشان بە پرسیار و بۆچوونی دوولایەنە کۆبوونەوەکە درێژەی کێشا. نۆێنەرانی ئاڵیانسی ئیتالیا و ئوروپاو گروپی لیبراڵەکانی ئیتالیا بەڵێنی بەردەوامی پێوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ بەڕێز باوەجانی نۆیکردەوە. هەروەها ڕایانگەیاند کە ئەوان زۆر بە خۆشحالیوە لە داوا ڕەوکانی گەلی کورد بەشدار و پشتیوان دەبن.
شایانی وتنە کە بەڕێز جیانی سەرۆکی گشتی گروپی لیبراڵەکانی ئیتالیا کە بە هۆی سەفەرێکی لە ناکاوی بۆ هیندیستان نەیتوانی لەم جارە بەڕێز باوەجانی ببینێت، لە کاتی کۆبوونەوەکەدا و لە پێوەندییەکی تەلەفونی بە خێرهاتنی بەڕێز باوەجانی بۆ رۆما کرد، و بە بەڕێزانی ڕاگەیاند کە لە داهاتوودا بانگهێشتنی دیکە بۆ ڕۆما و بلژیک ڕێکدەخەین، بە مەبەستی هیندێک چالاکی دیپلوماتی بۆ پارتی سەربەستیی کوردستان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە، بەڕێز ماریو داوای لە بەرێز باوەجانی کرد کە لە سیمیناری ناوبراو کە هەمان رۆژ لە هۆڵی پەرلەمان بوو بەشداری بکات، بەڕێز باوەجانی بە خۆشحاڵییەوە لەو سیمیارە بەشداریکرد. شایانی باسە لەو سیمینارەشدا چەند کەسایەتییەکی سیاسی و ناسراوی ئیتالیا لەگەڵ بەڕێز باوەجانی بە یەک ئاشنابوون. هەروەها چەند کاناڵ و میدیایەکی ئیتالیا کە لەو سیمینارەدا بەشداربوون، پێشنیاری چاوپێکەوتنی میدیاییان لە داهاتوویەکی نزیکدا لە مەر مەسەلەی کورد و ئێران ئاراستەی بەرێز باوەجانی کرد.
لە پاش کۆنفرانس بەڕێز مارکۆ بە مەبەستی ئاشناکردنی بەڕێز باوەجانی بە مێژووی پەرلەمانی ئیتالیا، گەشتێکی زانستی لەگەڵ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە نێۆ بینایەکانی پەرلەمان و کتێبخانە و ئارشیڤی سەدانساڵەی پەرلەمان و حکومەتی ئیتالیا کرد.
پاشان شاندی خانەخۆی بە ڕێزەوە عارف باوەجانیان بۆ شۆێنی حەسانەوەی گوازتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٤ی ڕەشەممەی ٢٧١١ کوردی. ٥/٣/٢٠ ١٢
2012-03-09 19:12:16

13 ساڵ و 11 مانگ و 8 کاتژمێر و 22 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©