پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

پیرۆبێت یادی ٢١ی ساڵەی ڕاپەرینەکانی باشوری کوردستان. هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پیرۆبێت یادی ٢١ی ساڵەی ڕاپەرینەکانی باشوری کوردستان. هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

وەک هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە پێکهاتووە لە پارتی سەربەستیی کوردستان و کۆمەڵە- پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان ئاواتەخوازین بەرهەمەکانی ڕاپەرینەکانی باشوری کوردستان دوای ٢١ ساڵ تەمەنی مزگێنی سەربەخۆیی یەکجاری لەم بەهارە بە گەلەکەمان ببەخشیت.

پیرۆبێت یادی ٢١ی ساڵەی ڕاپەرینەکانی باشوری کوردستان. هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان


٢١ی ساڵ پێش گەلەکەمان لە باشوری کوردستان یەکدەنگ ڕاپەری و لە ماوەی ٣ حەفتەدا سەرتاسەری شارەکانی باشوری کوردستان ڕزگارکران، و دەسەڵاتی بەعسی داگیرکەر و کورد کوژ بۆ هەمیشە لە کوردستان دورخرایەوە. کە بە خۆشیەوە ئاکامەکەشی ئەوەیە کە ئەم بەشەی کوردستان بەرەو سەربەخۆیی تەواو خۆی ئامادە کردوە و رۆژانە بەرە گەشەی زیاتر دەروات.
ئێمە وەک هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ڕاپەرینەکانی مانگی سێی ساڵی ١٩٩١ لە گشت گەلی کورد و خەڵکی کورد پەروەری باشوری کوردستان پیرۆزدەکەین.
هیواخوازین کە ئە دەستکەوتە مەزنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گشت ناوچەکانی کوردستانی مەزن سەرهەڵبدات و بۆ هەمیشە تەخت و دەسەڵاتی داگیرکەران لە کوردستان بروخێت.
وەک هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە پێکهاتووە لە پارتی سەربەستیی کوردستان و کۆمەڵە- پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان ئاواتەخوازین بەرهەمەکانی ڕاپەرینەکانی باشوری کوردستان دوای ٢١ ساڵ تەمەنی مزگێنی سەربەخۆیی یەکجاری لەم بەهارە بە گەلەکەمان ببەخشیت.

کـۆمەڵەــ پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان / پـارتـی سـەربەســتی کـوردستان ٦/٣/٢٠ ١٢
2012-03-07 09:22:42

12 ساڵ و 1 مانگ و 20 کاتژمێر و 37 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©