سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت ژنانی جیهان به گشتیی و ژنانی کوردستان به تایبه‌ت ده‌کات.هەروەها پیرۆبایی ئاراستەی ڕێکخرای ژنانی سەربەستیی کوردستان دەکات، کە ئەمساڵ دەبێتە دووەمین ساڵیادی دامەزراندنیان.
بەیاننامەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٨ مارش ڕۆژی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ژنان.

ژنانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان، هاوڵاتییانی خۆشه‌ویست.
بەداخەوە کە ستەمی داگیرکەران لە سەر وڵاتەکەمان هەر درێژەی هەیە و بەشی زۆری ئەو ستەمەش روو بە ژنانی کوردستانە. ساڵ بە ساڵ ئازارەکان زیاتر دەبن و چەوسانەوەی نەریتی کۆمەڵایەتی داسەپاو بەسەرماندا هەر ماوە و ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە سەروەری وڵاتی خۆمان بە دەستخۆمانەوە نییە. تەنیا چارەسەریش ئەوەیە کە لە سایەی وڵاتێکی سەربەخۆ و لیبراڵدیمۆکراتی کوردستاندا دەتوانرێت یاسایەکی گونجاو بۆ پاراستنی ماف وکەسایەتی ژنانی وڵاتەکەمان دابین بکرێت.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت ژنانی جیهان به گشتیی و ژنانی کوردستان به تایبه‌ت ده‌کات. هەروەها پیرۆبایی ئاراستەی ڕێکخرای ژنانی سەربەستیی کوردستان دەکات، کە ئەمساڵ دەبێتە دووەمین ساڵیادی دامەزراندنیان.
پارتیمان به‌ڵێنی خه‌باتی به‌رده‌وام به ژنانی کوردستان ده‌ده‌ین که تا سه‌ربه‌خۆیی وڵات و سه‌ربه‌ستیی وسه‌رفرازی گشت چین وتۆێژه‌کانی گه‌لمان و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ژنان به گشتی کۆڵناده‌ین. .
به‌و هیوایه له کوردستانێکی ئازاد‌و لیبراڵدیمۆکرات و سیکولاردا ژنانی کوردستانیش وه‌ک گشت ژنانی جیهان ساڵانه به شکۆوه پێشوازی له هه‌شتی مارش بکه‌ن، و له‌و ڕۆژه‌دا پرۆژه‌ی گرنگ بۆ خزمه‌ت به ژنانی کوردستان بخه‌نه گه‌ڕه‌وه.
جارێکی دیکه پیرۆز بێت هه‌شت مارش له گشت ژنانی کوردستان و جیهان
٨ی مارشی ٢٧١١ ی کوردی ٢٠ ١٢ ی زاینی
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان