چاک توانی ئیمزای 11 په‌ڕله‌مانتاری سویدی بۆ ناساندنی ئه‌نفال به‌جینۆسایدا به‌ده‌ست بهێنێت.
کاتێک بڕیارماندا ئه‌م که مپینه ده‌ست پێ بکه‌ین ،ترسێکی زۆرمان هه‌بوو که نه‌توانین پاڵپشتی ده‌زگا سیاسیه گرنگه‌کانی ئه‌م وڵاته به‌ده‌ست بهێنین ، چونکه کارێک بوو له‌پێش ئێمه‌دا هیچ پارت و رێکخراوه‌کی کوردستانی هه‌نگاوی بۆ نه هاوێشتبوو. له‌گه‌رمه‌ی کارکردنیشماندا به‌داخه‌وه هیچ پارت و ڕێکخراوه‌کی سیاسی و دیموکراتی کوردستانی به‌گشتی و ڕۆشنبیرانی کورد له وڵاتی سوید به‌تایبه‌تی تا ڕۆژگاری ئیمڕۆشمان هیچ پاڵپشتیه‌کی ئه‌و هه‌نگاوه ی ڕێکخراوی چاکیان نه‌کرد ، که ئه‌وه له چاوه‌ڕوانی ڕێکخراومان نه‌بوو .
به‌ڵام خؤشبه‌ختانه توانیمان هه‌ر له هه‌فته‌ی یه‌که‌مه‌وه کۆمه‌ڵێک چالاکی باش ئه‌نجام بده‌ین که به‌ڕای ئێمه بۆ یه‌که‌م جاره بتوانرێت پاڵپشتی چه‌ندین که‌سایه‌تی گرنگی سیاسی له ولاتێکی ئه‌وڕپی بۆ ناساندنی ئه‌نفال به جینۆسایدا به‌ده‌ست بهێنرێت ، که هه‌وڵ ده‌ده‌ین ماوه ماوه ئه‌م پاڵپشتیانه بلاو بکه‌ینه‌وه .
هه‌روه‌ک له به‌یانه‌مه‌یه‌کی پێشوودا ڕامان گه‌یاندبوو که 5 ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی سوید ی پشتگیری ئه‌م که‌مپینه‌یان کردبوو که هه‌ریه‌کێک له :
1/ یه‌عقوب یۆهانسۆن ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وڕپا و سوید پارتی چه‌پ
2/ میکائیل یوهانسۆن . ئه‌ندام په‌ڕله‌مان له پارتی ژینگه.
3 فردریک مالم ئه‌ندام په‌رله‌مان له پارتی گه‌ل .
4/ هانس لێنا ئه‌ندام په‌ڕله‌مان له پارتی چه‌پ.
5/ ئیگۆن فرید ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی چه‌پ.
له‌م هه‌فته‌یه‌شدا ئه‌گه‌رچی بڕیاری له‌سێداره‌دانی سه‌دام که‌مێک له کار‌و چالاکیه‌کانی که‌م کردینه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانیمان پاڵپشتی 6 ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی تر به‌ده‌ست بهێنین که هه‌ریه‌کێک له
1 / سیڤ هۆلم ئه‌ندام په‌ڕله‌مان له پارتی چه‌پ.
2/ بۆدیل که‌به‌لۆس به‌رپرسی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ژینگه له‌په‌ڕله‌مان .
3 /ئیڤا ئۆلۆفسۆن ئه‌ندام په‌ڕله‌مان له پارتی چه‌پ.
4/ یۆسفین برینک ئه‌ندام په‌ڕله‌مان له پارتی چه‌پ.
5/ گۆنڤۆر ئیرکسۆن ئه‌ندام په‌ڕله‌مان له پارتی ژینگه .
6/ هێلێنا لێنده‌ر ئه‌ندام په‌ڕله‌مان له‌پارتی ژینگه.
به‌پێی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌گه‌ل په‌ڕله‌مانتاران ئه‌نجامی ده‌ده‌ین چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م ژماره‌یه له هه‌ڵکشان بێت.
بۆ پالپشتی کردن له‌م که‌مپینه ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ئمێل و ژماره ته‌له‌فۆنانه ى خواره وه بکه‌ن .
[email protected]
[email protected]
[email protected]
یان ژماره ته‌له فۆن
0737589576 ڕۆناک شوانی.
0736193769 چنور سه‌دیق.
ناوه‌ندی چاک /سوید
2006-11-11
www.chak.info
[email protected]