کۆنفرانسی دووەمی لاوانی نەتەوەیی کوردستان بە بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ونۆێنەری بەڕێز مامجەلال تاڵەبانی و نۆێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەروەها نۆێنەری گشت پارت و لایەن و ڕێکخراوەکانی لاوانی هەر چوارپارچەی کوردستان
بەشداری شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان و نۆێنەری ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان لە کۆنفرانسی دووەمی نەتەوەیی لاوانی کوردستان لە هەولێر.
رۆژی ١٥/ ٣/ ٢٠ ١٢ کۆنفرانسی دووەمی لاوانی نەتەوەیی کوردستان بە بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ونۆێنەری بەڕێز مامجەلال تاڵەبانی و نۆێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەروەها نۆێنەری گشت پارت و لایەن و ڕێکخراوەکانی لاوانی هەر چوارپارچەی کوردستان لە هەولێری پایتەختی هەرێم بەڕێوە چوو.
شاندێکی پارتی سەربەستیی و رێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی کە بە فەرمی بانگهێشتکرابوون، بە پێشکەشکردنی بروسکەی پیرۆزبایی لەو کۆنفرانسەدا بەشدارییان کرد.
لەو کۆنفرانسەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا وێرای پیرۆزبایی لەو کۆنفرانسە، ئاماژەی بە یەکێتی و یەکریزی گەل داو، و ڕایگەیاندک کوردستان یەک خاک و یەک نەتەوەییەو بە زۆر لە یەکدوورخستنەوەیان تا سەر نابێت و ڕۆژێک دەبێت ئەو یەکێیتەیە بێتە ئاراوە.
هەروەها بەڕێز بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد کە لەم ساڵدا کۆنفرانسی نەتەوەیی کوردستانیش دەبەسرێت.
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان کە یاوەری سەرۆکی گشت بوون، بریتی بوون لە بەڕێزان ئاهورا هەورامی و موحەممەد جەمشیدی ئەندامانی سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەڕێز هەژار نۆێنەری ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان.
بە شێوەی خوارەوە هەر دوو بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان پێشکەشکران.
بهڕێزان ئامادەکارانی کۆنگرەی نەتەوەیی لاوانی کوردستان لە هەولێری پایتەخت. بەڕیزان گشت بەشدارانی کۆنگرە:
سڵاو ڕێز و پیرۆبایی گشت ئهندامان و هاوبیرانی پارتی سهربهستیی کوردستانتان ئاراسته بێت.
زۆر زۆر خۆشحاڵم کە ئەمرۆ بۆ کۆنگرەیەکی وا گرنگی نەتەوەیی لاوان بانگهێشتکراوم، و دەبینم کە لە بەشێک لە خاکە ڕزگارکراوەکەی وڵاتەکەم لاوانی کوردستانەکەم پێکەوە کۆنگرەیەکی نەتەوەیی گرێدەدەن. دەستی گەرمی ئەو هەنگاوەتان دەگووشم و پێتان دەڵێم دەستتان خۆش و ڕووتان گەش.
ئەی لاوانی خاوەن هەستی نەتەوەیی ئێوەن دەتوانن بەم هەنگاوە گرنگەکەتان و بە پشتگیری سەرکردەکانمان، لاوان و نەوەی داهاتوومان بۆ سەربەخۆیی یەکجاری ئامادە بکەن.
دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی لاوانی کوردستان یەکێکە لە خاڵە گرنگەکانی دروستکردنی یەکێتی نەتەوەییمان.
هەر شەکاوە بێت ئاڵای یەکریزی گەلەکەمان
لهگهڵ ڕێز و پێزانینی زۆرمان
براو هاوبیرتان
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سهربهستیی کوردستان

بەڕێز کۆنگرەی نەتەوەیی لاوانی کوردستان.
زۆر خۆشحاڵین کە کۆنگرەیەکی وامەزن و پێویست بۆ لاوانی کوردستان لە هەولیری پایتەخت دێتە ئاراوە.
ئێمە وەک ڕیکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان پر بە دڵ پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین. مخابن ٢ رۆژ پێش لە بەستنی ئەو کۆنگرە ئاگادارکراین و بۆیە نەمانتوانی وەک سەرۆکایەتی بەشداری بکەین، بەڵام نۆێنەرمان لە کۆنگرەکەتان بەخۆشحاڵییەوە بەشداری دەکات.
ئێمەش وەک ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان داوای نزیکایەتی و پێکەوە کارکردنی زیاتر بۆ لاوان و نەتەوە وڵاتداگیرکراوەکەمان دەکەین.
هەر شاد و سەرفراز و سەرکەوتوو بن
ئاریتما موحەممەدی سەرۆکی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان.
١٥/ ٣ /٢٠ ١٢