ئێمە وەک هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەم رۆژە دڵتەزێنەدا وێرای بەرز راگرتنی یادی هەڵەبجە، هاوکات داوا لە گشت لایەنە دەسەڵاتدارەکان دەکەین کە هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ بە جیهانی کردنی دۆزی کارەساتی هەڵەبجە

هاوڵاتییانی کوردستانی، کۆر و کۆمەڵە بەشەردۆستەکانی جیهانی.
له ١٦ مارسی ١٩٨٨ ڕژێمی فاشیستی به‌عسی عه‌ره‌بی بە مەبەستی سەرکوپکردن و قرکردنی گەلی کورد لە باشوری کوردستان گه‌وره‌ترین تاوانی دژی خه‌ڵکی سیڤیلی شاری هه‌ڵه‌بجه له باشووری کورستان ئه‌نجام دا، و بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیاویی بە سەر شاری هەڵەبجەدا ٥٠ ٠ ٠ هەزار هاووڵاتی کە زۆربەیان ژن و مناڵ و گەورەساڵان و خەڵکی سیڤیل بوون بە بێ‌تاوان شەهیدکران. هەروەها بە هەزاران برینداری ئەو کارەساتە کە تا ئەم ساڵیش ٢٤ ساڵی بە سەردا تێپەریوە دەناڵێنن و ساڵانە لەو کەسانە گیان لە دەستدەدەن. هەر لە کاتی ئەو کارەساتەدا وگواستنەوەی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وئێران، بە دەیان مناڵ و کۆرپەی هەڵەبجەیی لەو کاتانەدا بەخشراون بە بنەماڵە ئێرانییەکان و تا ئیستا چەند مناڵێک بە گەورەیی توانیویانە بگەنەوە هەڵەبجە شارەکەی خۆیان، و بە هەزاران مناڵی هەڵەبجەش تا ئیستا ون و بێسەرو شۆێنن.
لەو سەردەمەدا کاره‌ساتی هه ڵه‌بجه دڕنده‌ترین تاوان بوو پاش شه‌ڕی جیهانی و کاره‌ساتی هێرۆشیما و ناگازاکی له ژاپۆن. بەڵام مخابن تا ئیستا وەک کارەساتەکەی ژاپۆن و قەتل و عامەکەی ئەرمەنی و هۆڵاکۆست نەچووەتە نێۆ بەرنامەی جینوسایدی جیهانیەوە و تا خەسارکردیان لە وڵاتی تاوانبار بۆ وەرگیرێتەوە.
ئێمە وەک هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەم رۆژە دڵتەزێنەدا وێرای بەرز راگرتنی یادی هەڵەبجە، هاوکات داوا لە گشت لایەنە دەسەڵاتدارەکان دەکەین کە هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ بە جیهانی کردنی دۆزی کارەساتی هەڵەبجە.
ڕوون و ئاشکرایە کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئه‌م جۆرە کاره‌ساته دڕندانه‌ی داگیرکه‌رانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان به‌رامبه‌ر به گەلەکەمان ته‌نها سه‌ربه‌خۆیی تاکه چاره‌سه‌ره بۆ کێشه‌ی کورد، و لەو ڕێگەشەوە دەتوانین رووداوە مێژووەیەکانمان بکەینە جیهانی. و مێژووشمان سەلماندوویەتەی کە پێکه‌وه ژیان له گه‌ڵ پایتەختی وڵاتی داگیرکه‌ر نابێت و داگیرکه‌ران هیچ مافێک بۆ کورد به ڕه‌وا نازانن.
با خوێنی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به فیڕۆ نه‌ڕوات و ئاواتی شه‌هیدان بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان به یه‌کڕیزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بهێنینه‌دی.
سه‌رفرازی بۆ هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان
هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : کۆمەڵە پارتی سوسیالیدیمۆکراتی کوردستان.
١٦ / ٣ / ٢٠ ١٢