تاجه‌گوڵینه‌ی ئه‌مه‌گناسی و رێزلێنانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌لایه‌ن به‌رێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان شاندی یاوه‌ری له سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان دانرا.
به‌شداری شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه.

به‌بوونه‌ی٢٤ هەمین ساڵیادی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، یادکردنەوەیەکی شایستە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ ئەو ساڵیادە ڕێکخرابوو، شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کە بە فەرمی بۆ ئەو ساڵیادە ئاگادار و بانگهێشتکرابوون، پێکهاتبوون له به‌رێزان عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی و موحەممەد جەمشیدی وسمایل رەسوڵی ئەندامانی سەرکردایەتی، موحەممەد کەریمی بەرپرسی کاروباری کۆمەڵایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، و خەلیل ئاسودە و فەرحان کەریمی و هێمن کرماشانی ئەندامانی پێوەندییەکان، و بەڕێزان عەلی مورادی و عەزەم سۆهرابی و ئەحمەد کەرەمی لە کۆمیتەی شارەزووری پارتی سەربەستیی کوردستان، به‌شداریان له یادی ٢٤ساڵەی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجەی شه‌هیدکرد.
لەو یادەدا کە نۆێنەری دەیان پارت و لایەن و ڕیکخراوی کوردستانی و جیهانی تێدا بەشداربوون، سەرۆکی پارتیمان لەگەڵ نۆێنەرایەتی چەند وڵاتێکی ئوروپایی و ئەمریکایی لەو ساڵیادەدا دیداری کورتی پێکهێنا. کە گروپێکی ئیتالیا و ئەمریکایی خۆشحالی خۆیان پێشانداو داوای دیدار‌و چاوپێکەوتنی تایبەتیان لە پارتی سەربەستیی کوردستان کرد.
جێگای ئاماژه بۆکردنه هه‌ر له میانه‌ی به‌شداریکردنی شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ساڵیادی کاره‌ساتی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجەی شه‌هید، تاجه‌گوڵینه‌ی ئه‌مه‌گناسی و رێزلێنانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌لایه‌ن به‌رێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان شاندی یاوه‌ری له سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان دانرا.
لە لایەن لێژنەی ئامادەکاری ساڵیادی هەڵەبجەوە شاندی پارتیمان بە ڕێزەوە بۆ شۆینی حەسانەوە و نیوەرۆخوانی لێژنەی هەڵەبجە بەڕێکران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان