بەڕێزان عەلی مورادی و محیەدین عەلیپور له که‌مپی باریکه کە کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بە مەبەستی یادکردنەوەی کارەساتەکەی هەڵەبجە زیاتر له ١٤ کاتژمێر ڕێکردن
٢ ئه‌ندامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان لە ١٦/ ٣/ ٢٠ ١٢ بە ڕێکردن لە ماوەی ١٤ کاتژمێردا لە ئۆردوگای باریکەوە گەیشتنە هەڵەبجەی شەهید.
به‌بۆنه‌ی 24 مین ساڵیادی کاره‌ساتی دڵته‌زێنی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، دوو ئه‌ندامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کە بریتین لە بەڕێزان عەلی مورادی و محیەدین عەلیپور له که‌مپی باریکه کە کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بە مەبەستی یادکردنەوەی کارەساتەکەی هەڵەبجە زیاتر له ١٤ کاتژمێر ڕێکردن و بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی هەڵەبجەی شەهید گه‌یشتنه مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شەهید.
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر لە که‌سایه‌تی حکوومی و حزبیه‌وه بە گەرمی پێشوازیان لێ‌کرا.
هەروەها لە لایەن سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی پارتیمانەوە پێشوازی گەرمیان لێ‌کرا. سەرۆکی پارتیمان دەستخۆشانەی ئاراستەکردن بە بۆنەی ئەو هەڵوسیتە نەتەوەییانەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2012-03-21 14:44:11
13 ساڵ و 10 مانگ و 12 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان