وەک سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵ ئاراستەی هەموو لایەکتان دەکەین وئاواتە خوازین کە جەژنی ئەمساڵمان مزگێنی سەرکەوتنی یەکجاری گەلەکەمانی پێبێت
پیرۆزبایی نەورۆزانەی پارتی سەربەستیی کوردستان
هاونیشتیمانانی وڵاتداگیرکراو.
خه‌ڵکی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی یه‌کجاری کوردستان.
نەورۆز ئەو رۆژە نۆییە کە هەموو ساڵێک بە بەرگێکی ڕەنگین شاخ و سروشتی وڵاتەکەمان دەڕازێنێتەوە. مێژووی ساڵانەمان دەگۆری و هانمان دەدات بەرەو بەرنامەریزی بۆ ساڵی داهاتوومان. وا ئه‌مساڵیش وه‌ک هه‌زاران ساڵی دیکه له ژێر سته‌می داگیرکه‌ران به‌ره‌و پێشوازی نه‌رۆزه‌که‌مان ده‌رۆین. هه‌روه‌ک ساڵانی پێشوو کیژان و کورانی ئه‌م نیشتیمانه داگیرکراوه خۆیان بۆ ئه‌و رۆژه ده‌رازێننه‌وه.
وەک سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵ ئاراستەی هەموو لایەکتان دەکەین وئاواتە خوازین کە جەژنی ئەمساڵمان مزگێنی سەرکەوتنی یەکجاری گەلەکەمانی پێبێت.
هەر لەم بۆنە نەتەوەییەوە بەڵێن بۆ گشت چین و تۆێژەکانی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان نۆی دەکەینەوە، کە تا سەربەخۆبوونی وڵاتەکەمان خەباتمان لە قۆناجی ڕزگاری بۆ سەربەخۆیی و سەربەستیی یەکجاری دەبێت.
دڵنیاشین کە بەهارێک دێتە ئاراوە بۆ نەمان ونهێشتنی ڕێژیمی دژی ئازادی و مرۆڤایەتی ئاخوندەکان.
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات بۆ سه‌ربه‌رزی و سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی قاره‌مانی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
نه‌ورۆزی ٢٧١٢ ی کوردی
www.psk2006.org “
[email protected]