له ژوری الاحواز له پاڵتاڵک ،سیمینارێک بۆ به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی پێک هات ! که به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب سیمیناره‌که کرایه‌وه هه‌ر به‌و سروده ش کۆتایی پێهات.
له ژوری الاحواز له پاڵتاڵک ،سیمینارێک بۆ به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی پێک هات ! که به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب سیمیناره‌که کرایه‌وه هه‌ر به‌و سروده ش کۆتایی پێهات،
ئه‌مڕۆ 16 ی پوشپه‌ڕی 2706 کوردی ، کاتژمێر 21 ئێواره له ژوری الاحوازی له پاڵتاڵک که ژورێکی تایبه‌تی لایه‌نه سه‌ربه‌خۆخوازه‌کانی عه‌ره‌بی ئه‌حوازی بن ده‌ستی ئێرانه،له‌سه‌ر بانگهێشتینی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ژوره سیمینارێک بۆ به‌رێز کاک عارف باوه‌جانی وته‌بێژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به زمانی عه‌ره‌بی پێکهێنرا،که به‌مه‌به‌ستی باس کردن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتێکی سه‌ربه‌خۆ خواز بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وبیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆی خوازی وخه‌بات له پێناو ده‌وه‌ڵه‌تی دێمۆکرات و سه‌ربه‌خۆ بۆ گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران بانگهیشتن کرابوو.
شایانی باس وڕێز لێنانه که ئادمینه‌کانی ژوری الاحواز به مه‌به‌ستی ڕێز لێنان له سرودی نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی کورد واته سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب، وهه‌روه‌ها گرنگی دان به پێوه‌ندی دۆستانه‌ی گه‌لی کورد وئهحوازی بن ده‌ستی ئێران،سیمیناره‌که یان به سرودی ئه ی ڕه‌قیب کرده‌وه که هه‌موو به‌شدارانی ژوره‌که ش به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان ده‌ستیان به‌رزکرده‌وه،که زیاتر له 70 که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی ئه‌حوازی بن ده‌ستی ئێرانی تێیدا به‌شدار بوون،
وێرای باسێکی زۆر له لایان به‌ڕێز کاک عارف له‌سه‌رمێژووی کوردستان وجوڵانه‌وه‌ی ئه‌وبه‌شه‌ی کوردستان،هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ل ومه‌رجی ئه‌مڕۆی ئێران وجیهان، به‌به‌شداری وپرسیاری زۆری به‌شداربووان بۆ ماوه‌ی 3 کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، زۆر پرسیاریی گشتی هاته گۆڕه‌وه که له‌لایان ڕێزدار کاک عارف باوه‌جانی وڵامی پرسیاری هه‌موو به‌شدار بووان درایه‌وه.
له به‌شی کۆتایی سیمیناڕهکهدا کاک عارف باوه‌جانی به چاوی ڕێزه‌وه سوپاسی هه‌ستی به‌رزی به‌ڕێوه‌به‌رانی ژوره‌که ی کرد، که به سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب کۆڕه‌که‌یان کردوه‌ته‌وه و هه‌ر به‌و سروده‌ش کۆتایی پێ دێنن،
هه‌روه‌ها کاک عارف جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ده‌بێت پێوه‌ندی دۆستانه‌ی حیزب ولایه‌نه‌کانی گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران زۆر گه‌رم و دۆستانه وبایهخدار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پلانی جهپهڵی داگیرکران که هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ناکۆکی بخه‌نه نێو گه لانی بن ده‌سته‌وه تێک بشکێنرێت.
هه‌روه‌ها له لایان به‌ڕێوه‌به‌ران وبهشداران سیمینار‌و قسه‌کانی به‌ڕیز کاک عارف به سیمینیارێکی سه‌رکه‌وتوو به که‌ڵک هه‌لسه‌نگێندرا،
کۆمیسۆینی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، 16 ی پوشپه‌ڕی 2706 کوردی.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©