سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کرد. لە لایەن بەڕیز سەعدی ئەحمەد پیرە و کارگێرانی مەڵبەندی سێ بە گەرمی پێشوازیکران
سەردانی شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ لای بەڕێز سەعدی ئەحمەد پیرە بەرپرسی نۆیی مەلبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

ڕێکەوتی٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ی کوردی ٢٧/٣/٢٠ ١٢ زاینی. شاندێکی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرۆکایەتی عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و بەڕیزان ئاهورا هەورامی وموحەممەد جەمشیدی، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز سەعدی ئەحمەد پیرە بەرپرسی نۆیی مەڵبەند. سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کرد. لە لایەن بەڕیز سەعدی ئەحمەد پیرە و کارگێرانی مەڵبەندی سێ بە گەرمی پێشوازیکران.
سەرەتا بەڕێز باوەجانی بە بە ناوی گشت هەڤاڵانی لە پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی بەڕێز سەعدی کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزیان وەک بەرپرسی نۆی مەڵبەند لە هەولێر.
هەر لە درێژەی ئەو دیدارە دۆستانەدا چەند تەوەرێکی گرنگی کوردستان دوولایەنە باسی لە سەرکرا.

لە کۆتاییدا شاندی پارتی سەربەستیی لە لایەن خانەخۆیوە بە ڕێزەوە بەڕێکران.
2012-03-27 11:07:39
13 ساڵ و 10 مانگ و 18 کاتژمێر و 5 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان