شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

سەردانی شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ لای بەڕێزان د. ئەرسەلان بایز سەرۆکی پەرلەمان و د. حەسەن موحەممەد سوورە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
سەردانی شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ لای بەڕێزان د. ئەرسەلان بایز سەرۆکی پەرلەمان و د. حەسەن موحەممەد سوورە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

لە لایەن بەڕێز باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان کورتە ڕاپۆرتێک لە سەر ژیانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئۆردوگاکانی هەرێمی کوردستان دەژین ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرد

سەردانی شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ لای بەڕێزان د. ئەرسەلان بایز سەرۆکی پەرلەمان و د. حەسەن موحەممەد سوورە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

ڕێکەوتی٨ ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ی کوردی ٢٨/٣/٢٠ ١٢ زاینی. لە درێژەی چالاکییە دیپلوماتییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، شاندێکی سەرکردایەتی پ س ک بە سەرۆکایەتی عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و بەڕیزان ئاهورا هەورامی وموحەممەد جەمشیدی، فەرحان کەریمی و خەلیل ئاسودە ئەندامانی پێوەندییەکان، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە هەر یەک لە بەڕێزان دوکتۆر ئەرسەلان بایز وەک سەرۆکی نۆیی پەرلەمانی کوردستان و دوکتۆر حەسەن موحەممەد وەک جێگری نۆیی سەرۆکی پەرلەمان، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد .
لە لایەن بەڕیزانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە گەرمی پێشوازیکران.
سەرەتا بەڕێز باوەجانی بە بە ناوی گشت هەڤاڵانی لە پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد.
لەو دیدارە دۆستانەدا چەند تەوەرێکی گرنگی ئەمرۆیی کوردستان دوولایەنە باسی لە سەرکرا.هەر لە درێژەی دیدارەکەدا کە لەگەڵ بەڕیز د. حەسەن موحەممەد سوورە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بوو، لە لایەن بەڕێز باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان کورتە ڕاپۆرتێک لە سەر ژیانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئۆردوگاکانی هەرێمی کوردستان دەژین ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرد و، داوای لە بەڕیزیان کرد کە کێشەی کوردەکانی رۆژهەڵات لە پەرلەمان باسی لێوەبکرێت و لە نزیکەوە پەرلەمان ئاگاداری هەل و مەرجی پەنابەران بێت.

لە کۆتاییدا شاندی پارتی سەربەستیی لە لایەن سەرۆکایەتی پەرلەمان و کارگێرانیان بە ڕێزەوە بەڕێکران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ی کوردی
2012-03-28 13:15:24

13 ساڵ و 10 مانگ و 14 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©