بەڕێزیان ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەو تایبەت مەندییانەی کە هەر نەتەوەیەک دەبێت هەیبێت بۆ ئەوەی سەربەخۆیی خۆی بە دەست بێنێت لە گەڵی کوردا بە زیادیشەوە بەدیدەکرێت، کە وەک نموونەیەک ئاماژەی بە چەند لەو تایبەتمەندییانە کرد.
له شاری سلێمانی سیمینارێک بۆ سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕێکخرا.

ناوه‌ندی هزر و رۆشنبیری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان رێکه‌وتی ١٠ ی خاکه‌لێوه‌ی ٢٧١٢ کوردی سیمینارێکی له ژێر ناوی (گۆرانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و خۆئامادده‌کردنی گه‌لی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی) بۆ به‌رێزعارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له شاری سلێمانی سازکرد.
پاش به‌خێرهاتنی مێوانه‌کان له لایه‌ن سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستییه‌وه بە مەبەستی ڕێز لێنان لە شەهیدانی ١٠ ی خاکەلێوە و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان خولەکێک بێدەنگی ڕاگەیاندرا. پاشان سەرۆکی پارتی سەربەستی باسێکی کورتی لە سەر شەهیدانی نەتەوەیی پێشکەش کرد.
لە بەشی تایبەت بە کۆڕەکە به‌رێزیان تیشکیان خسته سه‌ر گۆرانکارییه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی تونس و میسر، یه‌مه‌ن، سوریا. به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان بەوه‌کرد ئه‌مرۆ که جیهان به‌ره‌و دیموکراسی ده‌روات و ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و کۆمەڵگاو چین و تۆێژەکانی ئەو گەڵانە بۆ خۆیان رۆڵی گرنگیان هه‌یه له ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵات. وخه‌باتی ئاشتیخوازانه رووڵێکی سه‌ره‌کی ده‌گێرت بۆ ئارامی لە جیهاندا.
له درێژه‌ی باسه‌که‌یاندا به‌رێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بارودۆخی ئێرانی له سیاسەتی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵسه‌نگاند و رایگه‌یاند ئه‌گه‌رچی به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی ئێران زیاتر له ئاستی نێودوڵه‌تی گرنگی پێدەردێت و باسی لێوە دەکرێت. بەڵام پێچەوانەکەی پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ وسیداره و زێندانیکردن و سه‌رکوتی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان و ئایینیه‌کان باسێکی دیکه‌یه که ئه‌مرۆکه له ئاستی نێودوله‌تیدا دەبێت زیاتر باسی لێوە بکرێت.
لە بەشی گرنگی سیمینارەکە بەڕێز باوەجانی بە شێوەیەکی زانستی و ئاماری باسی لە سەر هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی گەلی کورد کرد، و بەڕێزیان ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەو تایبەت مەندییانەی کە هەر نەتەوەیەک دەبێت هەیبێت بۆ ئەوەی سەربەخۆیی خۆی بە دەست بێنێت لە گەڵی کوردا بە زیادیشەوە بەدیدەکرێت، کە وەک نموونەیەک ئاماژەی بە چەند لەو تایبەتمەندییانە کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد ئەو ویستە رەوایەی گەلەکەمان نابێت چیدیکە دوا بخرێت و پێویستە گەلەکەمان بەهەموو چین و تۆێژەکانیەوە کاری بۆ بکەن و خۆیان بۆ ئامادە بکەن. هەروەها ڕایەگەیان کە چی دیکە گەلی کورد پێویست ناکات بچێتەوە پایتەختی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و چاوەروانی ئەو بێت کە ئەوان مافێک بۆ ئەم گەلە بە رەوا ببینن. کاک عارف ئاماژەی بە سەربەخۆ بوونی چەند وڵاتێک کرد کە لە درێژایی مێژوودا چۆن بە هێز و توانا‌و زانستی ئابوری و دیپلوماتییەوە سەرنجی جیهانیان بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی ڕاگەیاندوە.
بەڕێز باوەجانی لە بۆچوونی خۆیدا سەردانەکەی بەڕێز مەسعود بارزانی بۆ چەند وڵاتێکی ئوروپایی و ئەمریکا بەمەبەستی کۆکردنەوەی پشتیوانی وڵاتانی دۆست لە مەر سەربەخۆیی باشوری کوردستان پێناسە کرد.
سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی له‌درێژه‌ی باسه‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و گه‌شه‌کردنی ئه‌و هه‌رێمه له دیپلۆماسی ،رووی ئابووری ، گه‌شتوگوزارەوە.
هه‌ر له سیمیناره‌که‌دا به‌رێزعارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان جه‌ختی له سه‌ر یه‌کریزی و یه‌کده‌نگی لایه‌نه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵات کرده‌وه و رایگه‌یاند که بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستی به یه‌کده‌نگی و یه‌کرێزی لایه‌نه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه بۆ ئێستا و داهاتوو. سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئاماژه‌شی به‌وه کرد که رۆژهه‌ڵاتی کوردستان جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارجه‌کانی کوردستان و ئاماده‌کاری زیاتری تێدایه بۆ سه‌ربه‌خۆیی . به‌ڕێز باوه‌جانی بە دێری( تاقه‌رێگای رزگاری سه‌ربه‌خۆیی یەکجاری) کۆتایی بە قسەکانی خۆی هێنا.


بەشی دووەمی کۆرەکە تەرخانکرابوو بۆ پرسیار و بۆچوونی بەشداران. کە بەشی زۆری میوانەکان بە ڕاو بۆچوون و پرسیاری جیاوازەوە کۆرەکەیان ڕازاندەوە. وڵامی تەک تەکی پرسیاری بەشداربووان لە لایەن سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان درایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٠ ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ ، سلێمانی