گۆرانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین وامان پێشاندەدا کە کوردستانیش بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت و چاوەروانی گۆرانکارییەکی گەورە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
پەیامی پیرۆزبایی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەڕێز کاک نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم.
لەگەڵ ڕێز و سڵاو.
به بۆنهی هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سەرۆکی کابینەی حەوتەم و بە دەستهێنانی دەنگی زۆرینەی پەرلەمانی کوردستان، لە لایەن خۆم و گشت هاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم.
سەرۆکێکی گەنج و لێهاتووی خاوەن ئەزموونی وەک بەڕێزتان جێگەی دڵخۆشی و ئاوەدانییە بۆ نیشتیمانەکەمان. بە دڵنیاییەوە بەڕیزتان هەنگاوی نۆێتر بۆ پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا دەنێن.
گۆرانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین وامان پێشاندەدا کە کوردستانیش بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت و چاوەروانی گۆرانکارییەکی گەورە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بەو هیوایە لە درێژەی تەمەنی کابینەی حەوتەمدا وڵاتەکەمان بەرەو سەربەخۆیی یەکجاری خۆی ئامادە بکات و یەکێتی و تەبایی زیاتر لە کوردستان گەشە بستێنێت.
جێی خۆیەتی کە دەستخۆشانەش بۆ سەرۆک و گشت وەزیرەکانی کابینەی شەشەمی پێشوو بکەین.
بە هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ ی کوردی. ٩ / ٤ / ٢٠ ١٢ ی زاینی