لە چالاکیی هاوبەشیی هەردوولاماندا بەڕێزی یادشاد فەرهاد جەهانگیری جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە نیزکیەوە ناسیووە. ئەو بەڕێزە بۆ ئێمە و هەموو ئەوانەی دەیناسن جێی ڕێز و
بۆ بەرێزان
بنەماڵەی کاک فەرهاد جهانگیری پارتی سەربەستیی کوردستان

سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کاک عارف باوەجانی
بەڕێزان هاورێیان و دۆستان و لایەنگرانی پارتی سەربەستیی کوردستان
سڵاوی پڕ ڕێز و خۆشەویستیی ئێمەتان پێشکەش
خوشکان و برایان،
لە چالاکیی هاوبەشیی هەردوولاماندا بەڕێزی یادشاد فەرهاد جەهانگیری جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە نیزکیەوە ناسیووە. ئەو بەڕێزە بۆ ئێمە و هەموو ئەوانەی دەیناسن جێی ڕێز و خۆشەویستیی بوو. بەداخەوەین کە لە ساتەوەختێکی ناسک و لە تەمەنێکی یەکجار جەواندا کۆچی دوایی کرد.
ئێمە بە گەرمیی سەرەخۆشیی لە خانەوادە و بنەماڵە و هاورێیانی ئەو لە پارتی سەربەستیی کوردستان دەکەین و هیوادارین ئارامیی و سەبوریی بە دڵی هەموواندا بێت و خۆشەویستانی تەمەنیان درێژ و بێوەی بن. دڵنیاین کە جێی لە دڵی هەموو ئەوانەدا کە بینیوویانە و بە خەبات و تێکۆشانی ئاشنان هەرگیز خاڵی نامینێت.
ڕۆحی شاد و ڕێگای پر ڕێبوار بێت.
کۆمەڵە “ پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان
٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ی کوردی، ١٦/٤/٢٠ ١٢ ی زاینی