نامه‌ی پشتیوانی وهاوده‌ردی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ! بۆ به‌ره‌ی دیمۆکراتیکی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌حواز.له پێوه‌ندی به بڕیاری له سێداره‌دانی 10عه‌ره‌بی ئه حوازی له لایان دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
گه‌لی کورد یه‌کێکه له‌و گه‌لانه که سه‌دان ساڵه خاک وزێدی له لایان 4 وڵاته‌وه داگیرکراوه، که وڵاتی ئێرانیش یه‌کێکه له‌و داگیرکه‌رانه، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به تاوانی داوکاری مافه‌ڕه‌واکانی کورد ده‌یان هه‌زار تێکۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان له سێداره داوه‌و به‌ندی درێژخایه‌نیان بۆ بڕیونه‌ته‌وه،
نامه‌ی پشتیوانی وهاوده‌ردی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان !
بۆ به‌ره‌ی دیمۆکراتیکی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌حواز.
له پێوه‌ندی به بڕیاری له سێداره‌دانی 10عه‌ره‌بی ئه حوازی له لایان دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
تێکۆشه‌رانی به‌ره‌ی دیمۆکراتیکی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌حواز.
به‌داخ وکه‌سه‌ره‌وه که هه‌واڵی نا عادڵانه‌ی دادگایی سه‌ربه ده‌زگا بڵۆسێنه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندکردنی له سێداره‌دانی 10 تێکۆشه‌ری مافه‌کانی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حوازی بن ده‌ستی ئێرانمان پێ گه‌یشت.
هه‌ر چه‌ند که ئه‌م هه‌واڵه‌هه‌واڵێکی زۆر سامناک و دڵته‌زێنه، به‌ڵام تێکۆشان له پێناو به ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد وگه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز و گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران، هه‌میشه له لایان ڕێژیمی داگیرکه‌ری ئیستاوسه‌ده‌کانی پێشووشدا به مه‌رگ وبه‌ندکردن وڵام دراونه‌ته‌وه.
مێژووی تێکۆشان وخۆڕاگری گه‌لانی بنده‌ست به داگیرکه‌رانی سه‌لماندوه،که له سێداره‌دان وبه‌ندکردنی ڕؤله‌کانیان هیچ کات نه‌یتوانیوه باوه‌ڕی بته‌وی خه‌ڵکی وڵات داگیرکراوی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران لاواز بکات، بگره هه‌رده‌م گڕی به تینی شۆڕش به گژ داگیر که‌راندا زیاتر بڵێسه‌ی سه ندووه.
گه‌لی کورد یه‌کێکه له‌و گه‌لانه که سه‌دان ساڵه خاک وزێدی له لایان 4 وڵاته‌وه داگیرکراوه، که وڵاتی ئێرانیش یه‌کێکه له‌و داگیرکه‌رانه، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به تاوانی داوکاری مافه‌ڕه‌واکانی کورد ده‌یان هه‌زار تێکۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان له سێداره داوه‌و به‌ندی درێژخایه‌نیان بۆ بڕیونه‌ته‌وه،
تێکۆشه‌رانی ڕزگای بۆ گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حوازی بن ده‌ستی ئێران !
خۆێنی ئه‌م 10 شه‌هیده تێکۆشه‌ره‌ی ئێوه‌ش به‌رهه‌می سه‌رکه‌وتن وڕزگاربوونی گه‌لی بن ده‌ستی عه‌ره‌بی ئه‌حوازی پێیه، بۆ هه‌موو لایه‌کمان ڕوون وئاشکرایه که کۆماری ئیسلامی ئێران، چ له ئاست دونیایی ده‌ره‌وه و چ له ئاست ناوخۆشه‌وه،زۆر په‌شۆکاوه و خه‌ریکه به‌ره‌و نه‌مانی یه‌کجاری ده‌ڕوات.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : وێرای مه‌حکوم کردنی ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، به ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان وهاوبیرانمان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،هاوده‌ردی وسه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه تێکۆشه‌رانی به‌ره‌ی دیمۆکراتیکی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌حواز و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی وڵات داگیرکراوی عه‌ره‌بی ئه‌حواز ده‌که‌ین .
داوا له بیروڕای گشتی جیهان ده‌که‌ین، که به‌رامبه‌ر به‌و کرده‌وه ترسناکه‌و ده‌یان کرده‌وه‌ی دیکه‌ی چاوه‌ڕوان کراو له کوردستان و ئه‌حواز بێده‌نگ نه‌بن، هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گه‌ر بۆ ڕاگرتنی ده‌ستوری له سێداره‌دانی ئه‌و 10 که‌سه بێتاوانه،ئه‌و که‌سانه‌ی که حوکمی له سێداره‌دانیان به سه‌ردا بڕاوه،که‌سانێکن که ته‌نیا بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ماف وئازادیه‌کانی گه‌له‌که‌یان به‌رامبه‌ر به‌و ڕێژیمه هه‌ڵۆێستیان هه‌بووه، ئه‌وا 27 ساڵه ئه‌و ڕێژیمی ڕۆژ به دوای ڕۆژ جینایه‌ت ده‌خولقێنێێ، زۆر له مێژه کاتی ئه‌وه هاتووه که به‌رامبه‌ر به‌م ڕێژیمه داگیره هه‌ڵۆێستی پێویست هه‌ڵبگیرێ، و ڕێگا نه‌ده‌ن که چی دیکه وڵامی داواکاری گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران به مه‌رگ و به‌ند کردن وڵام بدرێنه‌وه.
هه‌ر شه‌کاوه بێت ڕێبازی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. 23 گه‌ڵارێزانی 2706 ی کوردی ، به‌رامبه‌ر به 14.11.2006
2006-11-17 17:01:08
19 ساڵ و 3 مانگ و 10 کاتژمێر و 29 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان