بۆ به‌ڕێزان/ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان/ کۆمیتەی ڕیکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕێکخستنی هۆڵەندا،
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
کردووه،به‌ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م ڕێکخستنه‌کانی (ی.ن.ک) له سنووری ووڵاتی هۆڵه‌ندا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان و خانه‌واده تێکۆشه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ین
بۆ به‌ڕێزان/ پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان

بابه‌ت/ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵێکی دڵته‌زێنمان پێگه‌یشت، که کاک فه‌رهاد پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارته‌که‌تان له ووڵاتی سوید کۆچی دوایی کردووه،به‌ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م ڕێکخستنه‌کانی (ی.ن.ک) له سنووری ووڵاتی هۆڵه‌ندا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان و خانه‌واده تێکۆشه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ین، هه‌ر به‌و بۆنه خه‌مناکه‌وه هاوخه‌می خۆمان و هاوڕێیان و دۆستان بۆ پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان و سه‌رجه‌م که‌س و کار‌و خانه‌واده‌که‌یان ده‌رده‌بڕین و به‌شداری خه‌متانین، وه داواکارین له یه‌زدانی مه‌زن و په‌روه‌ردگار کۆچکردوو بخاته به‌زه‌یی و سۆزی خۆی و به به‌هشتی به‌رینی خۆی شادبکات، ئه‌و کۆسته دواخه‌م و دوا ناخۆشی بنه‌ماڵه‌که‌یان بێت و ئارامی وسه‌بوریش به ئێوه‌ی به‌ڕێزو که‌س و کاریان ببه‌خشێت، دووباره به خۆتان خۆشبن و ته‌مه‌نی درێژی بۆ ئێوه به‌جێهێشتبێت..
انا لله وانا الیه ڕاجعون
برای دڵسۆزتان
م. عه‌ونی خۆشناو
17.04.2012/هۆڵه‌ندا
2012-04-17 20:12:17
13 ساڵ و 10 مانگ و 7 کاتژمێر و 23 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان