سەرەخۆشی نامەی بەڕیزان، حەمە ڕەسوڵ کەریمی. سمکۆ بێکەس،،
ناوەندی ڕاگەیاندنی پسک
من سەرەخۆشی خۆم لە بنەماڵە بەرێزەکەی بە تایبەت دایکی ئازیزی کە چەند جارێک لە خزمەتی دا بووم و هەر وەها بە هەموو هاورێ یانی و خۆمان و هەموو ئەندامانی پارتی سەربەستی کوردستان و بە تایبەت ئەندامانی رێبەری ئەو پارەتە رادەگەێنم
کۆچی دوایی کاک فه‌رهاد جه‌هانگیری ناسراو به فه‌رهاده ڕه‌ش
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ئاگادار کراین که شه‌وی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ١٤ ـ ٠ ٤ ـ ٢٠ ١٢ کاک فه‌رهاد جه‌هانگیری ناسراو به فه‌رهاده ڕه‌ش خه‌ڵکی شاری سنه و دانیشتووی شاری لینشۆپینگ له وڵاتی سوئێد به هۆی ڕاوه‌ستانی دڵه‌وه کۆچی دوایی کرد. کاک فه‌رهاد جه‌هانگیری ساڵی ١٣٤٦ ی هه‌تاوی له شاری سنه له دایک بووه و ته‌مه‌نی منداڵی و لاوه‌تی خۆی هه‌ر له‌م شاره بردۆته سه‌ر و
له سه‌ره‌تای ده‌هه‌ی شه‌ستی هه‌تاوی بۆته پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات و له ماوه‌ی ١٤ ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی له نێو ریزه‌کانی دێموکرات دا چه‌ندین پله‌ی جۆراوجۆری بریون و وه‌ک کادرێکی نه‌خۆشخانه له به‌شه‌کانی ددانسازی و ده‌رمانه‌خانه و ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و کادری ده‌رمانی کاری کردووه و له ماوه‌ی کار کردنی له نه‌خۆشخانه‌کانی حیزب دا به سه‌دان کادرو پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی برینداری سارێژ کردۆته‌وه و به شه‌ونه‌خونی خۆی ئازاری بریندار و نه‌خۆشه‌کانی که‌م کردۆته‌وه. ئه‌و مرۆڤێکی شۆرشگێر و به هه‌ست و خۆشه‌ویست بوو.
دوای ١٤ ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له ساڵی ١٣٧٨ڕووی له هه‌نده‌ران کرد و بۆ درێژه‌دانی ژیانی له شاری لینشۆپینگی سوئێد نیشته‌جێ بوو، شایانی باسه که له‌ویش وه‌ک ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات وه‌فادار به ئامانجه‌کانی حیزب بوو. له ساڵی ١٣٨٧ ی هه‌تاوی شوێنی خه‌باتی بۆ نێو ریزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان گوازته‌وه و له نێو ئه‌و پارته‌ش دا و له یه‌که‌مین کۆنگره‌دا وه‌ک ئه‌ندامی ڕێبه‌ری ئه‌و پارته هه‌ڵبژێردرا و دواتریش وه‌ک جێگری دووهه‌می سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دیاری کرا و تا کاتی ماڵئاوایی یه‌کجاری ئه‌و پۆسته‌ی به ئه‌ستۆوه بوو.
به ناوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ سه‌ره‌خۆشی و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی له نێوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و خه‌ڵکی شاری سنه ده‌که‌م و ئاواته‌خوازم که ئاوات و ئامانجه‌کانی کاک فه‌رهاد جه‌هانگیری که ئازادی کوردستان بوو بێته دی و ڕووحی شاد بێ و له بیره‌وه‌ری‌یه‌کانمان دا هه‌رده‌م به زیندوویی بمێنێته‌وه.
حه‌مه‌ره‌سووڵ که‌ریمی
----------------------------------
سەنامە
بۆ بەرێزان پارتی سەربەستی کوردستان
سڵاوێکی گەرم
بە داخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاورێ و هاوکاری لە مێژینەی خۆم کاک فەرهاد جهانگیری م پێ گەیشت ، لە ناخی دڵمەوە بەم هەواڵە دڵ گران بووم و کە بە داخەوە یەکێک لە باشترین ر٠¶لە شورشگێرەکانی گەلەکەمان کە بەشێکی گرینگی ژیانی لە پێناو خەبات و خزمەت بە گەلەکەی دا بەخشی لە تەمەنیکی کەم دا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت،
بێگومان لە دەست دانی کاک فەرهاد غەمێکی گەورەیی لە ناو دڵی بنەماڵەکەی و هاورێ یانی و بە جێ هێشت و بە کوچی ناوادەی ئەویش پارتی سەربەستی کوردستان یەکێک لە باشترین رۆڵەکانی خۆیی و تێکوشەرێکی ماندوو نەناسی لە دەست دا
هەر بەم بۆنەوە غەمناکەوە
من سەرەخۆشی خۆم لە بنەماڵە بەرێزەکەی بە تایبەت دایکی ئازیزی کە چەند جارێک لە خزمەتی دا بووم و هەر وەها بە هەموو هاورێ یانی و خۆمان و هەموو ئەندامانی پارتی سەربەستی کوردستان و بە تایبەت ئەندامانی رێبەری ئەو پارەتە رادەگەێنم و هیوادارم ئەمە دوایین غەمی بنەماڵەی کاک فەرهاد بێت خوا سەبووی بە هەموو لایەک بدات و جێگەی خوا لێ خۆش بوش بەهەشتی بەرین بیت
لە گەل ئەو پەری رێزم دا
براتان سمکۆ بێکەس / نۆروێژ
2012-04-18 06:48:31
13 ساڵ و 10 مانگ و 20 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان