ئاوات و ئارەزوەکانی ناوبراو (کە خۆی لە سەربەخۆیی کوردستان دا دەبینێتەوە) بەدی بێنن و ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئاسودە بکەن.
پرسەنامەی بەڕێز قادری خەندەڕەش سەرۆکی پادک بۆ بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پسک بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک فەرهاد

برای بەڕێز کاک عارف باوەجانیØ› سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی ماندو نەناس و دڵ پڕ لە هیوا و ئاواتی ڕزگاری و سەربەخۆیی، خوالێخۆشبوو کاک فەرهاد جەهانگیری جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانمان پێگەیشت و لە ناخی دڵەوە خەمباری کردین.
بەم بۆنە دڵتەزێنەوە بە نێوی خۆم و گشت ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان- پادک ەوە سەرەخۆشی لە ئێوە بەڕێزان و لە ڕێگای ئێوەشەوە لە بنەماڵە و کەسوکار و سەرجەم ئەندامانی پارتەکەتان دەکەم.
برایانی بەڕێز : ئاشکرایە کە هەر تاکێک لە نەتەوەکەمان لەگەڵ کۆچی دوایی خۆی دا دەیان ئاوات و ئارەزو دەباتە ژێر گڵ کە دەتوانم بێژم گەورەترین ئاوات و ئارەزووی هەرکام لەوانە ڕزگاری و سەربەخۆیی وڵاتە داگیرکراوەکەیانە، کاک فەرهادیش وەک زۆر لەم کەسانەی کە بە ئاوات و ئارەزووەکانی نەگەیشت و هەر بەم ئاواتەوە سەری نایەوە و مەرگ مەودای پێنەدا بە گەورەترین ئاواتی کە سەربەخۆیی کوردستانەØ› بگات.
بەم هیوایەی دۆست و هاوڕێکانی کاک فەرهاد بە درێژەدان بە ڕێبازەکەی و زەحمەت و ماندوو بوونی خۆیان بتوانن ئاوات و ئارەزوەکانی ناوبراو (کە خۆی لە سەربەخۆیی کوردستان دا دەبینێتەوە) بەدی بێنن و ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئاسودە بکەن.
وێڕای سەرەخۆشی دووبارە لە ئێوە بەڕێزان و بنەماڵەی کاک فەرهاد و سەرجەم ئەندامانی پارتەکەتان، داواکارم لە خوای مەزن کە ڕۆحی کاک فەرهاد بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوریش بە ئەندامانی بنەماڵە و دۆست و هاوڕێکانی ببەخشێت.
ڕۆحی شاد و بە هیوای وەدیهاتنی ئاوات و ئارەزووەکانی کاک فەرهاد
انا لله وانا اليه راجعون
قادری خەندەڕەش
٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٢