بۆ ناساندنی ئه‌نفال وه‌کو تاوانی جینۆسایدا، به‌رپرسێکی پێن کلاپی جیهانی 15 هه‌زار ئیمێل بۆ نوسه‌ران ده‌نێرێت .
دوای ئه‌وه‌ی که‌مپینی ناساندنی ئه‌نفال به‌جینۆسایدا له‌وڵاتی سوید ڕاگه‌یه‌ندرا ، توانرا په‌یوه‌ندی به) ئێوگین چاولگین( یه‌کێک له کارگێرانی ڕێکخراوی جیهانی یانه‌ی پێنوس ) پێن کلاپ) کرد، که خۆشبه‌ختانه جگه‌له‌وه‌ی ئیمزای خۆی خسته سه‌ر داخوازیه‌که‌مان ، له ئمێلێکی تایبه‌تیشدا بۆ ناوه‌ندی چاک داوا ده‌کات ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌م به‌یانامه‌یه وه‌ر بگێرنه سه‌ر زمانی ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی و ئیسپانی ئه‌وا ئه‌و ده‌توانێت له 100 وڵاتی جیادا بۆ 15 هه‌زار نوسه‌ر بنێرێت که ئه‌ندامی ڕێکخراوه‌که‌یانه.
ئه‌مه هه‌ڵوێسته‌ی ) ئێوگین چاولگین( خزمه‌تێکی گه‌وره به دۆزی کورد و مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال ده‌گه‌یه‌نێت ، که ئه گه‌ری زۆره هه‌ریه‌کێک له‌و نوسه‌رانه بۆ چه‌ندین هاوڕێی تری خۆیان بنێرن.
هه‌ر بۆیه ڕێکخراوی چاک له‌م 2 ڕۆژه‌دا ده‌قی به‌یانامه‌ی که‌مپینه‌که‌ی بۆ ده‌نێرێت به‌زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی.
شایه‌نی باسه ڕێکخراوی پێن کلاپی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانن و زیاتر له 100 ولات هه‌ن، که ئامانجی سه‌ره‌کیان داکۆکی کردنه له ئازادی ڕاده‌ربرینی نوسه‌ران .
بۆ پالپشتی کردن له‌م که‌مپینه ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ئمێل و ژماره ته‌له‌فۆنانه بکه‌ن :
[email protected]
[email protected]
[email protected]
یان ژماره ته‌له فۆن :
0737589576 ڕۆناک شوانی
0736193769 چنور سه‌دیق
ناوه‌ندی چاک /سوید
2006-11-15
2006-11-17 13:15:37
19 ساڵ و 3 مانگ و 14 کاتژمێر و 15 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان