ئەم ڕێژیمە هەر ماوەیەک جۆرە پلانێک لە شار و ناوچەکانی کوردستان بەڕێوە دەبات، بۆ ئەوەی بە بیانووی نا ئارامی لەو ناوچەدا هێزێکی زۆر کۆکاتەوەو خەڵکی پێبترسێنیت
بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ڕووداوەکانی شاری بۆکان.
خەڵکی قارەمان وخۆراگری بۆکانی کوردپەروەر.
کۆر و کۆمەڵانی مرۆڤدۆستی جیهانی.
کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێژیمێکە کە لە درێژایی مێژووی دەسەڵاتدارێتی خۆیدا، هەمیشە کردارەکانی پرن لە کردەوەی نامرۆڤانەو دڵتەزێن، وەک پێشەو بەرنامەیان هەمیشە هەوڵدەدەن کە خەڵکی کوردستان بە ترساندن و تۆقاندن بخەنە ژێر چاودێری خۆیەوە.
ئەم ڕێژیمە هەر ماوەیەک جۆرە پلانێک لە شار و ناوچەکانی کوردستان بەڕێوە دەبات، بۆ ئەوەی بە بیانووی نا ئارامی لەو ناوچەدا هێزێکی زۆر کۆکاتەوەو خەڵکی پێبترسێنیت.
وا ئەمجارە بە پلانێکی پێشتر دارێژراوی بە کرێگیراوانی تایبەت بەخۆیان جینایەتێکی دیکەیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خولقاند، کە کچە خۆێندکارێکی کورد بە ناوی سومەیا فەیزی بووە قوربانی پلاوی نامرۆڤانەی ئەم ڕێژیمە.
هەموو وڵاتانی جیهان لە هەوڵی ئەوەدان کە مناڵان و لاوانی نیشتیمانەکەیان بە ئیمکاناتی باشەوە بۆ دوارۆژی وڵاتەکەیان پەروەردە بکەن. بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ڕیژیمێکی داگیرکەری کوردستان هەمێشە هەوڵیداوە کەسایتی مناڵ و لاوانی کورد بشکێنێت و هەمیشە بە لاوازی پێشانیان بدات. کردەوەی دزینی مناڵان لە بۆکان و بەو هۆشەوە داخستنی قووتابخانەکان یەکێکە لەو کردەوانەی کە چەندانی مەبەستی نهێنی ئەو ڕێژیمەی لە پشتەوەیە.
دەزگای داپڵۆسێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران، دەزگایەکە کە خاوەنی دەیان ئامێری پێشکەوتووی جیهانە بۆ سەرکوپکردن و دۆزینەوەی نەیارانی خۆیان،بۆیە بەردەوام بە شۆین کەسانی سیاسیدا دەگەرێن و خێرا ڕاپێچی بەندیخانەی دەکات. ئەگەر بۆ خۆیان دەستیان لەو کارەدا نییە ئەوە چۆنە ناتوانێت ئەو جینایەتەی بۆکان ئاشکرا بکات. لە باتی ئەوەی بکوژانی سومەیا فەیزی جوانەمەرگ دەستگیر بکەن، کە چی پێچەوانە باوکی دڵبرینداری سومەیا دەسگرین دەکەن. دەستگیرکردنی باوکی سومەیاش مەبەستێکی دیکەی لە پشتەوەیە.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئەو جینایەتانە ی ڕێژیم لە شاری بۆکان دەکەین، و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کچە خۆێندکاری جوانەمەرگ سومەیا فەیزی و گشت خەڵکی شاری بۆکان دەکەین. هاوکات داوا لە گشت پارت ولایەنەکانی کوردستانی دەکەین، کە یەکدەنگ دونیایی دەرەوە بە تایبەت ڕێکخراوەکانی مناڵپارێز و پەروەردەی جیهان لەو کردەوانەی ڕێژیم لە بۆکان ئاگادار بکەینەوە.
مردن و نەمان بۆ داگیرکەرانی کوردستان.
هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢ی بانەمەری ٢٧١٢ ی کوردی/ ٢٢/ ٤ / ٢٠ ١٢ی زاینی