پرسەو سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی کاک فهرهاد جههانگیری لهلایهن سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕۆژی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ماندو نەناس کاک فەرهاد جەهانگیری ئەندامی ڕێبەری لە پارتی سەربەستی کوردستان، مان پێگەیشت.
پرسەو سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی کاک فهرهاد جههانگیری لهلایهن سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران

کاک فەرهاد جەهانگیری بە شاهیدی ئەندامانی ئێمە لە دەرەوەی ووڵات مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرێکی ماندو نەناس بوو لەناو بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردی دا و هەمیشە هەوڵی بۆ یەکڕیزی و تەبای لە نێوان هێزو لایەنەکانی ڕۆژهەڵات دا داوە.
ئەو خاوەن مێژویەکی پڕ لەسەروەری و خزمەت بووە هەم لەو کاتەی کە لەناو ڕیزەکانی حزبی دیموکرات خەباتی کردوە وە هەمیش لەو کاتەوەی کە پەیوەست بووە بە ڕیزەکانی پارتی سەربەستی کوردستانەوە، هەربۆیە لەدەستدانی بە خەسارەتێکی گەورە دەزانین و بەو بۆنەیەوه بەناوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،ەوە و لەڕێگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری کاک فەرهاد و هەروەها هاوڕێیانمان لە پارتی سەربەستی کوردستان دەکەین و ئومێد دەخوازین کە گیانی کاک فەرهاد جەهانگیری بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان دا.
کومیتەی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
2012-04-24 11:28:44
13 ساڵ و 9 مانگ و 16 کاتژمێر و 6 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان