شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

عارف باوەجانی: چارەسەری پرسی کورد لە کرماشانه نەک تاران

ساکار عەبدوڵڵازاده
عارف باوەجانی: چارەسەری پرسی کورد لە کرماشانه نەک تاران

سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان سەبارەت به چۆنێتی چارەسەری پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان گوتی "فارسەکان فیدراڵی به سەربەخۆخوازی دەژمێرن و به هەموو شێوەیەک دژی داوای فیدراڵی یان ئۆتۆنۆمی کوردستانن.

عارف باوەجانی: چارەسەری پرسی کورد لە کرماشانه نەک تاران
29/04/2012 12:15:00 رووداو

ساکار عەبدوڵڵازاده

رووداو- هەولێر

عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان سەبارەت به رەوشی سەربەخۆخوازەکان ساکار عەبدوڵڵازاده
عارف باوەجانی سەبارەت به ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند "ئەو هاوپەیمانێتیە تا ئێستا درێژەی هەیه و بەردەوامه لە کارەکانی و هاوڕێیانی کۆمەڵه- پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان هیچ زانیارییەکیان نەداوە که ئەگەر لەگەڵ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان یەک بگرنەوە، لە هاوپەیمانێتیەکە دەکشێنەوە یان نا".

ناوبراو گوتیشی "ئێمه پێشوازی لە بریاری یەکگرتنەوەیان دەکەین و به بڕوای ئێمه ئەو حیزبانەی لێک دابڕاون پێویسته یەک بگرنەوە".

هاوپەیمانی سەربەخۆخوزانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 2009 و لایەن کۆمەڵه- پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان و پارتی سەربەستی کوردستان دانراوە و وەک باوەجانی دەڵێت "دەرگای ئەو هاوپەیمانیە بەڕووی سەرجەم پارتە سەربەخۆ خوازەکان کراوەیە".

سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان سەبارەت به چۆنێتی چارەسەری پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان گوتی "فارسەکان فیدراڵی به سەربەخۆخوازی دەژمێرن و به هەموو شێوەیەک دژی داوای فیدراڵی یان ئۆتۆنۆمی کوردستانن. ئێمە لە دانیشتنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیدا روانگه و هەڵوێستی ناوەندخوازەکان و پان ئێرانیزمەکانمان بینی، ئاخرین نمونەی داواکەی بەرێز سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو بۆ دانانی ناوچەیەکی دژە فڕین بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان که دیتمان به چ شێوەیەک دژایەتی ئەو داوایەیان کرد و دژی وەستانەوە. بۆیه پێویست ناکا کات و وزەی خۆمان بەفیڕۆ بدەین".

ناوبراو گوتیشی " ئێمە بۆ دەبێ داوا لە فارس بکەین که ئێمە وەک نەتەوەیەک قبوڵ بکا. ئێستا حیزبەکانی ئێمه زۆر هەوڵ دەدەن دڵی برا فارسەکانمان لێ نەڕەنجێت. باشه فارس بۆخۆی لەچاو نەتەوەکانی دیکەی ناو ئێران کەمینەیە، بۆ دەبێ مافی هەموو نەتەوەکان بە فارسەوە گرێ بدرێت".

عارف باوەجانی راشیگەیاند "ئێمه لەبواری سایکۆلۆژیەوە خۆمان زۆر بەکەم زانیوە. کێشەی ئێمه چەند وەزیر و ئەندام پەرلەمان لە ناوەندی ئێران نیه. ئێمه نەتەوەیەکی خاوەن خاکین و هەموومان باوەڕمان به چوارپارچەی کوردستان هەیه کەواتە بۆ دەبێ لە پڕۆسەی سیاسیدا خۆ به ئێرانی بزانین".

سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان گوتیشی "به بۆچوونی من، پێویسته کێشەکانمان ببەین بۆ کرماشان نەک تاران. پیویسته ئێمەش وەک کۆزۆڤۆ و مۆنتێ نێگرۆ و باشووری سودان به راشکاوانه داوای سەربەخۆیی خۆمان بەرز بکەینەوە و به گوێی دونیای دەرەوەی بگەیەنین. پێویسته پرسی کورد وەک پرسێکی ناوخۆیی وڵاتانی داگیرکەر پێناسە نەکرێت و هەوڵ بدرێ ببێتە پرسێکی نێودەوڵەتی و به راشکاوانه کاری بۆ بکردرێت"

لینکی ئەم لێدوانە لە ماڵپەری ڕووداو بە شێوەی خوارەوەیە
http://rudaw.net/kurdish/index.php/kurdistani/13368.html
2012-04-30 12:43:20

13 ساڵ و 9 مانگ و 14 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©