شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی یه‌کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان.

سه‌رکردایه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی یه‌کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان.

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ١١ی گوڵان (یه‌کی مای) سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌کات، و هاوکات هیواخوازه‌ که‌ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی گه‌لی کوردیش له‌ کورستانێکی ئازاد

پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی یه‌کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان.

کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو، کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و بێمافانی گه‌لی کورد.
هەموو ساڵێک لە یەکی مای ڕۆژێ کرێکارانی جیهان گشت کرێکارو مافخوراوان بە خرۆشەوە دێنە سەر شەقام و شۆێنە تایبەتیی کرێکارییەکان، و وێرای پیرۆزکردنی ئەمرۆژە هاوکات داوای مافەکانی خۆیان دەکەن..
به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ١١ی گوڵان (یه‌کی مای) سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌کات، و هاوکات هیواخوازه‌ که‌ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی گه‌لی کوردیش له‌ کورستانێکی ئازاد و دیمۆکراتدا پێشوازی له‌ ڕۆژی کرێکاران بکه‌ن و داوای مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن.
په‌سه‌ندکردنی ئه‌م ڕۆژه‌ وه‌ک ڕۆژی کرێکارانی جیهانی له‌ ساڵی ١٨٨٩ی زایینی له‌ شاری پاریس، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌ که‌ ژیان و مافی کرێکاران پارێزراو بێت. به‌ڵام مخابن له‌ وڵاتی داگیرکراوی ئێمه‌ هه‌موو چین و تۆێژه‌کانی گه‌له‌که‌مان و له‌ سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووش کرێکاران مافیان پێشێلکراوه‌و به‌رده‌وامیش پێشێل ده‌کرێت.
ئێمه‌ وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌م ڕۆژه‌ که‌ ڕۆژی بانگێشه‌ی پاراستنی مافه‌کانی کرێکارانه‌، له‌ گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان پیرۆزده‌که‌ین، وبانگێشه‌ی گشت کرێکارو چین وتۆێژێکی کوردستان ده‌که‌ین که ‌پشتیوانی وپشتگیری له‌ پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتی داگیرکراومان له‌ ژێر سته‌می داگیرکه‌ردا ڕزگاری بێت، ومافی کرێکاران وگشت چین و تۆێژه‌کانمان بپارێزرێت، یه‌کێک له‌ ئاوات و پرۆژه‌کانی دواڕۆژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که‌له‌ به‌رنامه‌و پرۆگرامی پسک به‌ ڕه‌سمی ئاماژه‌ی پێکراوه‌، خه‌باته‌ بۆ بۆژاندنه‌وه‌ی ئابوری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌ ڕێگه‌ی کۆمپانیا به‌ ناوبانگه‌کانی جیهانه‌وه‌
به‌رز و به‌‌ڕێز بێت ڕۆژی١١ی گوڵان(یه‌کی مای) ، جێژنی جیهانی چینی کرێکار.

www.psk2006.org سه‌رکردایه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.

١١ی بانەمەری ٢٧١٢ ی کوردی. ١ی مای ٢٠ ١٢ی زاینی

2012-04-30 18:51:05

13 ساڵ و 9 مانگ و 10 کاتژمێر و 21 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©