لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دیمۆکرات و نهێنیدا. کە چەندین خۆیندکار خۆیان کاندید کردبوو.بە شێوەی خوارەوە کۆمیتەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان هەڵبژێردرا.
ڕاگه‌یاندراوی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی خۆێندکارانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.

بۆ ڕای گشتی کوردستانی
بۆ گشت ڕێکخراوەکانی ئاکادیمی و خۆێندکاری کوردستان و جیهان
پاش ماوەی چەند مانگ کارکردنی کۆمیتەی دامەزرێنەر، ڕێکه‌وتی١٤ی گوڵانی ٢٧١٢ی کوردی. بەرامبەر بە ٤-٥ -٢٠ ١٢ زاینی. کۆنفرانسی یەکەم (کۆنفرانسی دامەزراندن) بە بەشداری دەیان خۆێندکاری رۆژهەڵاتی کوردستانی دانیشتووی باشوری کوردستان بەسرا.
لە پاش نزیک بە٣ کاتژمێر کاری کۆنفرانس، بە شێوەی خوارەوە بەرێوە چوو.
سەرەتای کۆنفرانس لە لایەن خۆێندکار سامیە حەسەن کرایەوەو پاشان بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی بە کارەکانی کرد.
بەڕێوەبەرانی کۆنفرانس لە یەکەم برگەی کارەکانیاندا داوایان کرد لە بەرێز عارف باوەجانی وەک میوانی ئەم کۆنفرانسە بابەتێکیان پێشکەش بکات.
بە ڕێز باوەجانی وێرای بە خێرهاتنی گشت خۆێندکاران. ئاماژەی بەوە کرد کە خۆێندکارانی هه‌ر وڵاتێک سه‌رکرده‌و په‌رله‌مانتارو وه‌زیرودیپلومات ومامۆستاو ئه‌ندازیاری دوارۆژی گه‌له‌که‌یانن. هەر ئەوانن دەتوانن وەک ئەندازیاری بوارەکانی پێشکه‌وتنی ژیانی رۆژانە جۆڵێنەربن. بەڕێز باوەجانی لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بە ته‌کنۆلۆژیاو ئامێره پێشکه‌وتنه‌کانی بونیادی هه‌ر وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌ک کرد کە ئاسانکاری بۆ مرۆڤەکانی رەها کردوە. کاک عارف شانازی خۆی بەوە دەربری کە کوردستانی داگیرکراومان ئیستا خاوەنی سەدان و هەزاران خۆیندکاری هەڵکەوتووە. کە شانبەشانی خۆێندکارانی جیهان له تواناکانی زانستی پێشگه‌یشتوون، و دەتوانن وڵاته‌که‌یان له بواری رامیاری و زانستییه‌وه به سیسته‌مێکی لیبراڵدیمۆکرات بونیاد بنێنه‌وه.
بەشی دووەمی کۆنفرانس، تەرخان کرابوو بۆ وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی خۆێندکاران لە مەر چۆنیەتی کارکردنیان لەو ڕێکخراوەداو پرۆژەکانی کاری داهاتوویان.
بەشی سێیەم و کۆتایی کۆنفرانس، تەرخانکرابوو بۆ هەڵبژاردنی کۆمیتەی بەڕێوەبەری خۆێندکاران.
لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دیمۆکرات و نهێنیدا. کە چەندین خۆیندکار خۆیان کاندید کردبوو.بە شێوەی خوارەوە کۆمیتەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان هەڵبژێردرا.
سۆیلا حەسەن. بەرپرسی گشتی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان.
پەخشان موحەممەد ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوە بەری ڕێکخراو.
شیوا سابیر ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوە بەری ڕێکخراو.
سامیە حەسەن، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوە بەری ڕێکخراو.
ستار کاکەبرا، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوە بەری ڕێکخراو.
جێگرەکان
شەیدا خەسرەو.
بەرزان عەبدوڵا.
خۆێندکاران و کوردستانیانی بەڕێز.
ئێمه‌ش وه‌ک کۆمه‌ڵێک خۆێندکاری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشوری کوردستان و وڵاتانی ئوروپا‌و ئه‌مریکا پاش لێکدانه‌وه و چۆنیه‌تی و گرنگی دروستبوونی ڕێکخراوێک بۆ خۆێندکارانی ناشونالیست و لیبراڵدیمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. بە بەرپرسایەتی لە بەرامبەر نیشتیمانە داگیرکراوەکەمان بەم ئەرکە گرنگەوە هەستاوین و چاوەروانی هاوکاری هەموو لایەکتانین.
هه‌روه‌ها ئاگادارتان دەکەینەوە کە له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا شاخه‌کانی ڕێکخراوه‌که‌مان له وڵاتانی ئوروپا و ئه‌مریکاو ناوخۆی وڵات دروست ده‌کرێت.
هەر لە ڕێگەی ئه‌م ڕاگه‌یاندننامه‌یه‌دا خۆشحاڵ ده‌بین که بناغه‌ی پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ گشت ڕێکخراوانی خۆێندکاری کوردستانی مه‌زن دروستبکه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێکه‌وه و به یه‌کگرتووانه خزمه‌تی ڕێبازی پیرۆزی کوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی بکه‌ین.
له کۆتاییدا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌که‌ین که هاوکاری زۆریان کردویین بۆ دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌که‌مان.
بە هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان لە گشت بوارێک‌دا.
ئامادەکردنی ڕاپۆرت / پەخشان موحەممەد
ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان
Rekxrawi Xwendkarani Serbesti Kurdistan
[email protected]www.xwendkaran.com
تێبینی: لە نزیکترین کاتدا ماڵپەڕی ڕێکخراوەکەمان دەستبەوەشان دەکات
www.xwendkaran.com