شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

دیدار و کۆبوونەوەو پێوەندیگرتنی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وکۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی دووەم، لە گەڵ ئەندامان لە ناوچەکانی باشوری کوردستان،وئوروپاو ئەمریکاو ئوسترالیا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
دیدار و کۆبوونەوەو پێوەندیگرتنی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وکۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی دووەم، لە گەڵ ئەندامان لە ناوچەکانی باشوری کوردستان،وئوروپاو ئەمریکاو ئوسترالیا.

هەروەها لە ناوچەکانی شارەزوور لە ٣ کۆبوونەوەی جیاوازدا بە بەشداری دەیان ئەندامی چالاک، ڕاوبۆچوونی کادیران و ئەندامان لەمەر چۆنیەتی بەرەو پێشچوونی کۆنگرە وەرگیرا.

دیدار و کۆبوونەوەو پێوەندیگرتنی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وکۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی دووەم، لە گەڵ ئەندامان لە ناوچەکانی باشوری کوردستان،وئوروپاو ئەمریکاو ئوسترالیا.

بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانرێت کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو پر دەستکەوتی سیاسی و ڕێکخستنی بێت. لە سەر بریاری سەرکردایەتی و کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی دووەم، دەبێت پێش بەستنی کۆنگرە لەگەڵ زۆربەی کادیران و بەرپرسان و کەسانی خاوەن بیرورای بە کەڵک لە ڕێگەی کۆبوونەوەو دیدار پێوەندیگرتن بە شێوەی جیاوازەوە ڕاوبۆچوونی گشت هیما جیاوازەکانی ناو پارتی سەربەستیی کوردستان وەربگیرێت. سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری لە گەشتێکی چەند رۆژی بۆ ناوچەکانی هەولێر و سلێمانی و شارەزوور، دیدارو کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک کادیر و ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستان دانیشتوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان پێکهێنا.
بەڕێز عارف باوەجانی سەرەتا لە ناو شاری هەولیر و دەوروبەرو هەروەها شاری کۆیە دیداری لەگەڵ کۆمەڵێک ئەندام و کادیری پارتەکەمان پێکهێنا وڕاوبۆچوونی هەموویانی بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرە وەرگرت.
لە درێژەی گەشتەکەیدا بەرەو ناوچەکانی سلێمانی شارەزوور. دیداری لەگەڵ کادیرانی دانیشتووی نێۆ شاری سلێمانی هەر یەک لە بەڕێزان موحەممەد خزری و خالید شێخ ئەحمەدی و حەمەی سەقزی و کەمال کیشوەردۆست و شەنگە مەریوانی و هێرۆ رۆژهەڵاتی و ئەحمەد سەردەشتی، و قادر کامیارانی و عابید هەورامی و هەژار باوەجانی و نیعمەت کرماشانی و چەند ئەندامێکی دیکەی دڵسۆزی پارتەکەمان پێکهێنا. هەر یەک لەو بەڕێزانە کۆمەڵێک پێشنیار و بۆچوونی بەکەڵکیان ئاراستەی عارف باوەجانی سەرۆکی پسک و سمایل ڕەسووڵی بەرپرسی پێوەندییەکانی سلێمانی و کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرە کرد.
هەروەها لە ناوچەکانی شارەزوور لە ٣ کۆبوونەوەی جیاوازدا بە بەشداری دەیان ئەندامی چالاک، ڕاوبۆچوونی کادیران و ئەندامان لەمەر چۆنیەتی بەرەو پێشچوونی کۆنگرە وەرگیرا.
شایانی باسە کە کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێز ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی هاوبیران بۆ کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان. لەگەڵ کادیران و ئەندامانی پسک لە وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکای و ئوسترالیایی، لە پێوەندییدایەو لە ڕێگەی جۆراوجۆر بە دیدارو کۆبوونەوەی ئیلیکترۆنی ئامادەکاری بۆ کۆنگرە دەکەن.

پارتی سەربەستیی کوردستان لە مانگی نۆامبری ٢٠ ٠ ٩ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ کۆنگرەی یەکەمی خۆی لە تاراوگە بەست. وا چاوەروان دەکرێت لە هاوینی ئەمساڵ لە خاکی کوردستان کۆنگرەی دووەمی خۆی ببەستێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
هەولێر/ ١٦ی گوڵانی ٢٧١٢ی کوردی. بەرامبەر بە ٦ /٥ / ٢٠ ١٢ زاینی.
2012-05-06 16:18:08

13 ساڵ و 9 مانگ و 11 کاتژمێر و 12 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©