سەرەتا کۆڕگێڕ باسێکی گشتیی لەسەر بارودۆخی سیاسیی کوردستان، و عێراق و ناوچەکە و ڕۆڵ و دەوری کورد لەو بەشەی کوردستان لە ڕوانگەی خۆیەوە شیکردەوە
بەشداری وفدێکی کۆمیتەی نۆروێژی پسک لە سمیناری بەڕێز هێمن هەورامی.

ڕۆژی یەکشەممە 05.06 .2012 لە یەکێک لە هۆڵەکانی شاری (ئۆسلۆ)ی پێتەختی نۆروێژ سیمینارێکی سیاسیی لەلایەن لێژنەی ناوچەی نۆروێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەڕێز (هێمن هەورامی)، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی ناوبراو پێکهات.
سیمینارەکە تایبەت بوو بە باسکردن لە هەلومەرجی سیاسیی ئەمڕۆی کوردستان،عێراق و ناوچەکە. سیمینارەکە کاتژمێر 15:00 دەستی پێکرد و بۆ ماوەی نزیک بە چوار کاتژمێربەردەوام بوو.
سەرەتا کۆڕگێڕ باسێکی گشتیی لەسەر بارودۆخی سیاسیی کوردستان، و عێراق و ناوچەکە و ڕۆڵ و دەوری کورد لەو بەشەی کوردستان لە ڕوانگەی خۆیەوە شیکردەوە. لەو پەیوەندییەدا باسی لە گرنگیی یەکدەنگیی و یەکهەڵوێستیی سەرجەم هێزو لایەنەکانی باشوری کوردستان بە تایبەتی و هەرچوار پارچەی کوردستان بە گشتی کرد.
لە بەشی دووەمی سیمینارەکەدا بوار بۆ بەشداران کرایەوە تا بۆچوون و تێبینیی و پرسیار و ڕوانگەکانی خۆیان پێشکەش بکەن، کە لە کۆتاییدا پرسیارەکان وەڵامیان درایەوە..
جێگەی ئاماژەیە، وەفدێکی کومیتەی نۆروێژی پارتیمان پارتی سەربەستیی کوردستان بەسەر پەرشتی ڕێبوار ئەحمەدزادە و شێرکۆ مەحەممەدی لەو سیمینارەدا ئامادە بون.
کۆمیتەی نۆروێژی پارتی سەربەستیی کوردستان