بەشداری شاندێکی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان، لە سیمیناری ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە هەولێر.
ڕێکخراوی خۆیندکارانی سەربەستیی کوردستان.
قسەکەری هەردوو ڕێکخراو خۆێندکاران و لاوانی سەربەستیی، داوایکردی کە ئەو خاڵەش بەم نووسراوە زیادبکرێت. کە ئەو جۆرە خۆپێشاندانانە کە بەو شێوەیەن دەبێت بزانرێت کە
بەشداری شاندێکی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان، لە سیمیناری ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە هەولێر.
شاندێکی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان بە سەرپەرەستی فەرحان کەریمی و رێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان بە سەرپەرەستی دیلان پەرونی. کە بە فەرمی بۆ سیمینارێکی ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە هەولێر بانگهێشتکرابوون بەشدار بوون. بابەتی ئەو سیمینارە لەمەر ئەو تووندیژییانە بوو کە لە هەولێر لە ژێر ناوی خۆپێشاندان لە دژی ئەو وتارەی گۆڤاری چرپە کە دژ بە ئاینی ئیسلام نووسراوە، لە ٨ / ٥/ ٢٠ ١٢ بەرێوە چوو. وێرای ئەوەی کە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم بە باشی پێشوازییان لە خۆپێشاندەران کردبوو، گۆیان بۆ داواکانیان ڕاگرتبوو. سەرنووسەری گۆڤارەکە داوای لێبوردنی کردبو، و هەروەها دەستگیرێش کراوە، گۆڤاری چرپەش داخراوە. کە چی خۆپێشاندەران بە شێوەیەکی نایاسایی زۆر کاری تووند و تیژییان لە شەقامەکان و بەر دەرکی پەرلەمان ئەنجامدابوو، پەلاماری چەند دوکان و هوتێلێکیان دابوو.
بۆ ئەم مەبەستەش ڕێکخراوە مەدەنییەکان نووسراوەیەکیان ئامادەکردبوو، کە ڕاوبۆچوونی ڕێکخراوەکانیان لەو بوارەوە دەویست.
قسەکەری هەردوو ڕێکخراو خۆێندکاران و لاوانی سەربەستیی، داوایکردی کە ئەو خاڵەش بەم نووسراوە زیادبکرێت. کە ئەو جۆرە خۆپێشاندانانە کە بەو شێوەیەن دەبێت بزانرێت کە دەستی وڵاتانی دەرەکی تێدایە بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە هەولێری پایتەختەوە.
ڕێکخراوی خۆیندکارانی سەربەستیی کوردستان.
2012-05-10 07:58:30
13 ساڵ و 9 مانگ و 21 کاتژمێر و 15 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان