شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری لە دووەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی فەرهادی کەمانگەر و هاوڕێکانی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان/ هەولێر
بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری لە دووەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی فەرهادی کەمانگەر و هاوڕێکانی.

خەباتی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان تەرخان نەکردوە. لە حاڵێکدا لە هەموو نەتەوەییەک زیاتر لە ناو خەباتداین و لە هەموو لایەنێکیش زیاتر شەهید دەدەین و ملی ڕۆڵەکانمان دەکرێت بە پەت وقەنارەی داگیرکەرانەوە.

بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری لە دووەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی فەرهادی کەمانگەر و هاوڕێکانی.

ڕۆژی ١٩ی گوڵانی٢٠ ١٢ی کوردی / ٩ /٥/٢٠ ١٢ی زاینی لە لایەن سەنتەری ئاڵا لە هەولێری پایتەخت یادی٢ ساڵەی لە سێدارەدانی فەرزادی کەمانگەر و شیرینی عەلەمهولی و فه‌رهاد وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و مێهدی ئیسلامی کرایەوە.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری بۆ ئەو یادە بە فەرمی بانگهێشتکرابوون.
لەو یادکردنەوەدا بەڕێز عارف باوەجانی لێدوانێکی پێشکەش بە بەشدارانکرد. لە قسەکانیدا ئاماژەی بە جینایەتی داگیرکەران لە پێش هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی و هەروەها جینایەتەکانی ئەم ڕێژیمە لە ٣٢ ساڵی تەمەنی پر لە دیکتاتۆری و شەرمەزاریدا کرد.
کاک عارف ئاماژەی بەوە کرد کە لە سێدارەدانی فەرزاد و هەڤاڵانی چەندە نارەحاتی بۆ گەلەکەی وبنەماڵەکانیان بە جێهێشت، بەڵام لە لایەکی دیکەوە شانازییەکانی گەورەیان لەپاشخۆیان تۆمارکرد، ئەویش ئەوەبوو کە لە بواری دیپلوماتییەوە گەورەترین زەربەیان لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا. ئەوە جینایەتە لە ئاست میدیا و ڕێکخراوەکانی جیهاندا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ئەوەی جێگەی داخە کە بەشی زۆری پارتە سیاسییەکانی ئێمەی کورد تا ئیستا خەباتی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان تەرخان نەکردوە. لە حاڵێکدا لە هەموو نەتەوەییەک زیاتر لە ناو خەباتداین و لە هەموو لایەنێکیش زیاتر شەهید دەدەین و ملی ڕۆڵەکانمان دەکرێت بە پەت وقەنارەی داگیرکەرانەوە.
بەڕێز باوەجانی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەو کۆسپ و تەگەرانەکرد کە گوایا لە ڕێگاماندان بۆ سەربەخۆیی، و ئاماژەشی بەوە کرد کە ئێمە چۆن دەتوانی ئەو کۆسپانە چارەسەر بکەین. ناوبراو هیوای خواست لە ساڵیادی شەهیدەکانمان ڕێگای سەربەخۆیی بکەین هەوێنی خەباتمان.
لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە زەرورەتی یەکدەنگی پارت ولایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد. و ئاواتی خواست کە بە یەکدەنگی و دۆستایەتی پێکەوە ڕێز لە قوربانیەکانمان بکەینەوە. و پێکەوەش کار بۆ تۆڵەسەندیان بکەینەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان/ هەولێر
2012-05-11 08:00:27

13 ساڵ و 9 مانگ و 19 کاتژمێر و 36 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©