لەو دیدارەدا باسێکی گشتتی لە مەر هەلومەرجی ئەمرۆیی هەرێمی کوردستان و پلانی نەیارانی کوردستان و دەستکەوتە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
سەردانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندێکی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان لە سکرتارێیەتی یەکێتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستان.

ڕۆژی ١٩ی گوڵانی ٢٧١٢ی کوردی و ٩/٥/٢٠ ١٢ ی زاینی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندێکی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان. سەردانی سکرتارییەتی یەکێتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانیان لە شاری هەولێری پایتەخت کرد. لە لایەن بەرێز ئۆمێد خۆشناو و ئەندامانی سکرتاریەتی لاوان بە گەرمی پێشوازیکران.
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی لاوان بریتی بوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پسک و دڵشاد پەروانە ئەندامی سەرکردایەتی و سمایل ڕەسوڵی ئەندامی سەرکردایەتی و فەرحان کەریمی نۆێنەری ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان لە هەولێر.
لەو دیدارەدا باسێکی گشتتی لە مەر هەلومەرجی ئەمرۆیی هەرێمی کوردستان و پلانی نەیارانی کوردستان و دەستکەوتە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها ئاماژە بە پێوەندی نێوان ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانکرا. هەردوو لایەن گرنگییان بە پتەوکردنی پێوەندیی هەردوولایەن و گشت ڕێکخراوەکانی کوردستانی مەزندا.
ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان.
2012-05-10 08:13:55
13 ساڵ و 9 مانگ و 19 کاتژمێر و 21 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان