شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان مراسمێک بۆ سکرتێرەکەیان کە لە زانکۆی کۆیە خۆێندنی بە سەرکەوتووی کۆتایی پێهێنا ڕێکخست.

ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان
ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان مراسمێک بۆ سکرتێرەکەیان کە لە زانکۆی کۆیە خۆێندنی بە سەرکەوتووی کۆتایی پێهێنا ڕێکخست.

سەرەتا لە زانکۆی کۆیە و لە ئاهەنگی کۆتایی خۆێندکارە سەرکەوتووەکان بەشدارییان کرد، پاشان بەرنامەی ئاهەنگەکە گۆیزرایەوە بۆ سەیرانگایەکی تایبەت لە نزیک زانکۆ.

ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان مراسمێک بۆ سکرتێرەکەیان کە لە زانکۆی کۆیە خۆێندنی بە سەرکەوتووی کۆتایی پێهێنا ڕێکخست.

ڕێکەوتی ٢٣ی گوڵانی٢٧١٢ی کوردی.١٣/٥/٢٠ ١٢ی زاینی. ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان، ئاهەنگێکی لە سەیرانگای نزیک بە زانکۆی کۆیە بۆ خۆێندکار سۆیلە حەسەن کەریمی، کە سکرتێری گشتی ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستانە بە هاوکاری بنەماڵەکەی ڕێکخست.
بۆ ئەو ئاهەنگە دەیان کەس لە ئەندامانی ڕێکخراوی خۆێندکاران و بنەماڵەکانیان و سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانیش بانگهێشتکرابوون. کە بەڕێزان عارف باوەجانی و دڵشاد پەروانە بەشدارییان کرد.
سەرەتا لە زانکۆی کۆیە و لە ئاهەنگی کۆتایی خۆێندکارە سەرکەوتووەکان بەشدارییان کرد، پاشان بەرنامەی ئاهەنگەکە گۆیزرایەوە بۆ سەیرانگایەکی تایبەت لە نزیک زانکۆ.
بەشی یەکەمی ئاهەنگ بە بەرنامەی هونەری و شادی دەستی پێکرد.
بەشی دووەمی ئاهەنگەکە تەرخانکرابوو ، بۆ خوانێک کە لە لایەن ڕێکخراوی خۆێندکاران وبنەماڵەی سۆیلە حەسەن بۆ بەشداران ئامادەکرابوو.
بەشی سێیەمی ئاهەنگەکە داوا لە بەڕێز عارف باوەجانی کرا، کە بابەتێک پێشکەش بە خۆێندکارە سەرکەوتووەکان بکات.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وێرای پیرۆزبایی لە خۆێندکاران سۆێلە حەسەن و چاوان و دڵنیا، ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم خۆێندکارە سەرکەوتووانە ماندوو بوونێکی زۆریان لە تەمەنی مناڵی و مێرمناڵی و تا گەنجێتی چێشتووە، کە ئەمرۆ بە خۆشییەوە بە سەرکەوتووی بە ئاواتەکانیان گەیشتن. و هیوای خواست کە گشت خۆیندکارانی دیکە بە شەوق و زەوقەوە درێژە بە خۆێندنەکانیان بدەن و ئەوانیش ئەمرۆژە بۆ خۆیان دیاری بکەن.
بەڕێز باوەجانی پارچە گووڵی پارتی سەربەستیی کوردستان ئاراستەی خۆێندکارە سەرکەوتووەکان کرد، هەروەها ئاماژەی بە دایکێکی نموونەی وەک دایکی سۆیلە کرد واتە گورجی خانم، کە پشتیوانێکی بە هێز بووە بۆ سۆیلە کە تا ئەمرۆ کۆتایی بە خۆێندنەکەی بە سەرکەوتوویی و لە ئاستێکی باشدا هێناوە.
بەشی چوارەومی ئاهەنگەکە تا کۆتایی بە هەڵپەرین و شادی و درێژەی هەبوو.

شایانی باسە کە سۆیلە حەسەن کەرەمی خەڵکی دەڤەرێکی سەربە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، وەک خۆێندکارێکی زانکۆی کۆیە لە بواری ئەندازیاری نەوت ساڵانە وەک یەکەم خۆێندکاری سەرکەوتوو خەڵاتکراوە، کە بەشێک لە خەڵاتەکانیشی لە لایەن بەڕێز دوکتۆر بەرهەم سەرۆکوەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستانەوە پێبەخشراوە.

ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان.
١٥/٥/٢٠ ١٢
2012-05-16 11:02:23

13 ساڵ و 9 مانگ و 16 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©