بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندامانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەین.
پەیامی سەرەخۆشی بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
لەگەڵ سڵاو ڕێز.
زۆر بە داخەەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕێزدار شێخ عەبدوڵا بارزانی م پێگەیشت.
بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندامانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەین.
ئێمە بە هۆی سەردانی چەند جارەمان بۆ سەر مەزاری نەمران لە نزیکەوە بە خزمەتی جەنابی شێج عەبدوڵا بارزانی ئاشنا بووین.
خوالێخۆشبوو هەرچەندە بە تەمەن بوو بەڵام زۆر بە ڕووخۆشییەوە پێشوازی لەو کەس و لایەنانە دەکرد کە سەردانی مەزاری نەمرانیان دەکرد. پێشوازی گەرمی ناوبراو ئارامییەکی زۆری بە گەشتیارانی مەزاری نەمران دەبەخشی. بۆیە لە دەستدانی ئەو کەسایەتییە خۆشەویستە بۆ بنەماڵەی بەڕێزتان و هەموو لایەکمان جێگەی داخ و پەژارەیە.
خوای مەزن بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.
براتان
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٥ / ٥ / ٢٠ ١٢ هەولێر.