هەر لەو پێوەندییەدا ناوبراو دەستخۆشی لە تێکۆشانی قایمقام و مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتیمانی وگشت حیزب و لایەنە کوردستانیەکان لە خانەقین کرد.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری سەردانی قایمقامی شاری خانەقین و مەڵبەند و ناوچەکانی گەرمیانیان کرد.


ڕێکەوتی ٢٩ی گوڵانی ٢٧١٢ی کوردی بەرامبەر بە ١٩/٥/ ٢٠ ١٢زاینی. بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەڕێزان عەلی مورادی بەرپرسی کۆمیتەی شارەزوور و هێمن یاقوجانی و فەرحان کەریمی ئەندامانی پێوەندییەکان سەردانی چەند ناوچەیەکی گەرمیانیان کرد.
سەرەتا سەردانی شاری خانەقینی هەمیشە کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێز موحەممەد مەلا حەسەن قایمقامی خانەقین بە گەرمی پێشوازیکران. هەر لەو دیدارەشدا کە بەهۆی ئەوەی رۆژی پشوو بوو دیدارەکان لە مەڵبەندی گەرمیان سازکرابوون، چاویان بە بەڕێز حەمە چاوجوان جێگری گشتی مەلبەندی گەرمیان و چەند ئەندام مەڵبەندێک کەوت. سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ئاماژەی بە گرنگی خانەقین و گەرمیان لە مێژووی کوردستاندا کرد. و هەروەها کارو تێکۆشانی حیزبی وحکومی ئەو ناوچەکێشە لە سەرانەی زۆر بە گرنگ نرخاند، و ناوبراو ڕایگەیاند کە خانەقین شۆێنکە زۆر حەساسە، سنوورە لەگەڵ ئێراقی عەرەبی و سنوورە لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها کەمینەی ئاینی و ئەتنیکی لەم شارەدا دەژین. بە هۆی کوردبوونی ئەم شارە دەوڵەمەندە لە سەرەوت و سامان و مێژوودا نەیاری زۆر هەیە و کێشەی زۆر بۆ دروستدەکرێت. هەر لەو پێوەندییەدا ناوبراو دەستخۆشی لە تێکۆشانی قایمقام و مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتیمانی وگشت حیزب و لایەنە کوردستانیەکان لە خانەقین کرد.
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن جەنابی قایمقامەوە بۆ نیوەرۆخوانێک میوانیکران.
لە پاش ٣ کاتژمێر دیدار، شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان ماڵئاوایی لە قایمقام و مەلبەندی گەرمیان کرد.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هەر لە ناوخانەقین چەند بنەماڵەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستانیان بە سەرکردەوە.
هەر لە درێژەی گەشتەکەیاندا لە گەرمیان سەردانی ئۆردوگای شێرەون و ناوچەکانی باوەنورو دەربەندیخانیان کرد، لەو سەردانەدا دەیان ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستان و بنەماڵەی رۆژهەڵاتی کوردستانیان بە سەرکردەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٩/٥/٢٠ ١٢