ئایا له تورکیا مرۆڤی ئازادی خواز هه‌ر پامووکه و به‌س ?
نووسینی به‌ڕێز: ح. س. سۆران
زمانی تورکی بارودۆخی کورد و کوردســـــتان بڵاو بکه‌نه‌وه و تورکه‌کانی تورکیاش تێ بگه‌یێنن. ده‌بێ له‌م به‌ستێنه‌دا، به لای که‌مه‌وه چاو له خودی تورکیا بکه‌ین، که بۆ به‌شی تورک نشینی قیبڕه‌س چی ده‌که‌ن، لـــه فیلیش نـــــــاترسن.
ئه‌گه‌ر به‌رپرسانـــــــی ئێمه بیلامانێ له‌وه بترسن، که ئه‌گه‌ر وا بڵێین ئاڕکه‌داش ئه‌ردۆغان ده‌تۆرێ یا عه‌بدوڵڵا گـوڵ زیز ده‌بێ، دو په‌نابات نــــاژی! قۆربان گیان ، هــــــــــه‌رکه‌س زۆر بترسێ ناخه‌له‌سێ
به ناوی کوردستانی گه‌وره .
زۆرتر له سه‌دان ساڵی ره‌به‌قه ، که له وڵاتی فاشیستپه‌روه‌ری تورکیا {تورکستان } دا ، له هه‌موبارێکه‌وه گه‌لی کورد ده‌چه‌وسێننه‌وه ، چ له کاتی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی دا و چ له هاتنه سه‌رکاری که‌ماڵیسته کانه‌وه تا رۆژی ئه‌مڕۆ . بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی کوردیش زۆرتر که‌ڵک له‌م چه‌که سه‌قه‌تانه‌ی خواره‌وه وه‌رگیرراوه : دڵ‌پاکی ، ئایین ، دوو به‌ره‌کێ و ... ، که ئیدی پێویسته ئه‌م در‌مه که‌سکونانه به باشی بناسین ، ناویان بنێین ده‌رده کورد و ته‌نانه‌ت وه‌ک نه‌خۆشیه له‌شیه‌کان ، کتێب و شت سه‌باره‌ت به‌وان بنووسین و به خه‌ڵکیان بناسێنین ، تا خودای نه‌خواسته ، له گرێژه‌نه‌ی هه‌زاره‌ی سێشدا ، گرفتاری ئه‌م په‌تا پیسانه نه‌بین و هه‌میسانه‌وه ، له رێبازی کاروانی ئازادی خوازی جیهانی وه‌پاش نه‌که‌وین و هه‌روا به لاره‌ملی ، به‌شخوراوی و هاوسه‌رکه‌می نه‌مێنینه‌وه . به وته‌ی کۆنی کوردی " مه‌گه‌ر شه‌نده له مه‌نده که‌متره ? " .
به‌ڵام له‌م په‌راوێزه‌دا ، شتێکی زۆر سه‌یری دیکه ئه‌وه‌یه ، که خه‌ڵکی نا کوردی ئه‌و وڵاته ئه‌و گشته سته‌م و زۆره دژ به کورد ده‌بینن ، و باوه‌کو زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه تورکه بۆخۆشیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ندی دا وه‌ک کارد و په‌نیر وان ، که‌متر له سه‌ر کورد ده‌که‌نه‌وه . جا نازانم هی ئه‌وه‌یه که زوربه‌یان هێنده فالا نژن که ده‌وروبه‌ری خۆیان نابینن یا راگه‌یاندنی ئێمه ئه‌وه‌نده کز و لاوازه ، که نه‌مانتوانیوه ده‌نگی خۆمانیان پێ بگه‌یێنین ?
هه‌رچه‌ند یه‌ک ماشه‌ڵڵا له هه‌زار ئیشه‌ڵڵا به نرخ تره ، به‌ڵام لێم گه‌ڕێن بلێم " ئیشه‌ڵا وانیه " و ره‌نگه راگه‌یاندنی ئێمه لاوازبێ . جا ، ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنمان کزه ، ئه‌مه ئه‌رکی سه‌رشانی مێدیا کوردیه‌کانه ، که به تایبه‌ت به زمانی تورکی بارودۆخی کورد و کوردستان بڵاو بکه‌نه‌وه و تورکه‌کانی تورکیاش تێ بگه‌یێنن . ده‌بێ له‌م به‌ستێنه‌دا ، به لای که‌مه‌وه چاو له خودی تورکیا بکه‌ین ، که بۆ به‌شی تورک نشینی قیبڕه‌س چی ده‌که‌ن ، له فیلیش ناترسن. ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئێمه بیلامانێ له‌وه بترسن ، که ئه‌گه‌ر وا بڵێین ئاڕکه‌داش ئه‌ردۆغان ده‌تۆرێ یا عه‌بدوڵڵا گوڵ زیز ده‌بێ، دو په‌نابات ناژی ! قۆربان گیان ، هه‌رکه‌س زۆر بترسێ ناخه‌له‌سێ .
هه‌رچۆن بێ ، ئه‌ز هه‌میسان له کانی دڵمه‌وه درودی بێ پسانه‌وه‌ی خۆم ، ده‌نێرم بۆ به‌رێز ئۆراهان پامووک، که له‌سه‌ر کورد هاتوه‌ته جواب و به هیوام تورکیا هه وای زۆر لێ هه‌ڵکه‌وێ .
به‌ڵام ئایا له تورکیا مرۆڤی ئازادی خواز هه‌ر پامووکه و به‌س ?
تاران - 28/8/2706{ 2006} .
2006-11-19 18:57:34
19 ساڵ و 3 مانگ و 8 کاتژمێر و 34 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان