شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستی، ڕێکخراوی لاوان، ڕێکخراوی ژنان و ڕێکخراوی خۆێندکاران لە مەر لە سێدارەدانی لاوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی هیوا هەواس.

٤ ڕێکخراوی سەربەستیی کوردستان
ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستی، ڕێکخراوی لاوان، ڕێکخراوی ژنان و ڕێکخراوی خۆێندکاران لە مەر لە سێدارەدانی لاوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی هیوا هەواس.

ئێمە ئەو ٤ لایەنە کوردستانییە زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو کردەوە نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین.

ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستی، ڕێکخراوی لاوان، ڕێکخراوی ژنان و ڕێکخراوی خۆێندکاران لە مەر لە سێدارەدانی لاوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی هیوا هەواس.

کۆرو کۆمەڵانی مرۆڤدۆستی جیهانی
خەڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان
لە ڕێکەوتی ٣٠ ی گوڵانی ٢٧١٢ی کوردی ٢٠ /٥/٢٠ ١٢ی زاینی، دیسانەوە کۆماری ئیسلامی ئێران لاوێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە بێتاوان لە سێدارەدا. ئەو لاوە ناوی هیوا هەواس کوری موحەممەد ئەمین، خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی سەربەکرماشانە.
بە گۆیرەی زانیارییە گەیشتووەکان ناوبراو ٢ ساڵ پێش بە تاوانی بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکانی تاران گیراوە و پاشان ئازادکراوە. چەند مانگ پێش بە بیانووی لێپرسینەوە دیسانەوە بانگهێشت دەکرێت، و سەرئەنجام بە بێ هیچ تاوانێک سزای لە سێدارەی بە سەردا دەسەپێ و لە سێدارە دەدرێت.
لە سێدارەدانی هیوا بووەتە مایەی شۆک و گومانێکی زۆر بۆ بنەماڵەو ناسراوەکانی. چوون ناوبراو هیچ تاوانێکی بە سەردا نەسەپابوو، تا ئیستاش هۆکاری بە پەلە لە سێدارەدانەکەی نەزانراوە.

ئێمە ئەو ٤ لایەنە کوردستانییە زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو کردەوە نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین.
هەر لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیاندراوەدا داوا لە گشت کۆرو کۆمەڵانی بەشەردۆستی جیهانی دەکەین کە بە هانای لاوانی کوردستانەوە بێن، و ڕێگەنەدەن بە کۆماری پێشە قاتڵی ئێران بەردەوام رۆڵەکانی ئەم گەلەمان لە سێدارە بدەن.
هەروەها داوا لە گشت لایەنەکانی کوردستانی دەکەین لە بەرامبەر ئەم کردەوە نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکدەنگ و خاوەنی هەڵویست بن.
بە ناوی هەر ٤ لایەنەوە سەرەخۆشی ئاراستەی گشت خەڵکی کوردستان و بە تایبەت شاری تازەئاوای سەلاسی باوەجانی و بنەماڵەی شەهیدی بێتاوان هیوا هەواس دەکەین.

مردن و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانی داگیرکەرو بکوژی رۆڵەکانی کوردستانی وڵاتداگیرکراو.

پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان
ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان
ڕێکخراوی خۆیندکارانی سەربەستیی کوردستان

٣٠ ی گوڵانی ٢٧١٢ی کوردی. بەرامبەر بە ٢١ / ٥ / ٢٠ ١٢ ی زاینی
2012-05-22 06:08:08

13 ساڵ و 8 مانگ و 21 کاتژمێر و 28 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©