سێ‌شه‌مه 18 خاکه‌لێوه‌ 2726

بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە دوانزەهەمین کۆبوونەوەی گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە بروکسل پایتەختی بەلجیکا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە دوانزەهەمین کۆبوونەوەی گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە بروکسل پایتەختی بەلجیکا.

دوانزەهەمین کۆبوونەوەی کەنەکە تایبەت بوو بۆ چۆنێتی یەکخستنی ماڵی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان، و چۆنێتی چارەسەری پرسی کورد و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دامەزرداندنی دەوڵەتی کوردی و خەباتی یەکڕیزی بۆ سەربەخۆیی کوردستان, لە رۆژانی ٢٦ و ٢٧ مای ٢٠ ١٢ لە بروکسل بەڕێوە چووە.


بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە دوانزەهەمین کۆبوونەوەی گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە بروکسل پایتەختی بەلجیکا.



بە بانگێشتنی فەرمی سەرۆکایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە دوانزەهەمین کۆبوونەوەی گشتی کەنەکە لە شاری بروکسلی پایتەختی وڵاتی بەلجیک بەشداریکرد .
دوانزەهەمین کۆبوونەوەی کەنەکە تایبەت بوو بۆ چۆنێتی یەکخستنی ماڵی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان، و چۆنێتی چارەسەری پرسی کورد و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دامەزرداندنی دەوڵەتی کوردی و خەباتی یەکڕیزی بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
لە لایەن بەڕێز کاک تاهیر کەمالیزادە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و ئەندامانی سەرۆکایەتی و کۆمیسیۆنەکانی کەنەکە بەڕیزان نیزامەدین تۆگوچ وڕۆژان حازم و هەروەها لە هەڤاڵانی بەڕێز ڕەمزی ئاڵتاج و زوبێر ئایدار و ئەندامانی سەرکردایەتی کەجەکە بە گەرمی پێشوازی وبەخێرهاتنی شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان کرا.
بەڕێز ئیبراهیم جاف وتاری پارتی سەربەستیی کوردستانی پێشکەش بە بەشداران کرد. شایانی باسە کە زۆربەی بەشداران پێشوازی گەرمیان لەو وتارەکرد،و دەستخۆشانەیان ئاراستەی سیاسەتی دروستی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد.
بەڕیز ئیبراهیم جاف بە یاوەری خوشکە نەرمین حەسەنی لە گەڵ کۆمەڵێک لە بەشدارانی ئەو کۆبوونەوە، چاوپیکەوتن و دیدارو بیروڕاگۆڕینەوە لە گەڵ کەسایەتییە سیاسی وڕۆشنبیرو نوسەران وەک نموونە بەڕیزان ئیبراهیم سۆفی (ئەبو تارا) و دکتۆر خەلیقی ودکتۆر عیزەدیین موستەفا ڕەسوڵ و هۆمەرو نیزامەدین تۆگۆچ، و بەڕێز جەلال چوارتایی و زۆر لە کەسایەتی تری هەر چوارپارجەی کوردستان، لەمەر بارودۆخی کوردستان وجیهان و گرنگی یەکریزی کوردستانیان و دانانی مەرجەعێکی نەتەوەیی دوور لە بیرتەسکی حیزبی.
لە درێژەی کاری کۆنگرەدا یەکێک لە خاڵە گرنگەکان کە باسی لە سەر کرا، هەموو بەشدارانی کۆنگرە داوای خستنە گەڕی هەموو هەوڵ وتواناکان بۆ کۆکردنەوەی هیزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ یەکڕیزی هیزەکان ئامادەبوونیان بۆ ئەگەرەکان.
شایانی باسە هەمووان دڵخۆشی خۆیان دەربارەی یەکڕیزی و تەبایی باش لە باکوورو باشوورو ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی، بەڵام هەمووان بێزاری خۆیان لە نەبوونی ئەو تەباییە لە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وە هەمووان ئامادەبوونی خۆیان بۆ کارکردن لە پیناو یەکخستنی ماڵی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەک پارچەکانی تری کوردستان دەربری.
هەر لە درێژەی کۆبوونەوکەەی کەنەکەدا پێشنیار مافی چارەی خۆنووسین وەک دروشمی سەرەکی ئەم کۆبوونەوە لە لایەن برایم جافەوە پێشنیارکرا. کە ئەو پێشنیارەش بە تێکرای دەنگ پەسەندکراو خرایە ناو خاڵەکانی دیکەی پەسەندکراوی کۆبوونەوە.
یەکێکی دیکە لە باسەگرنگەکانی کۆبوونەوە لەمەر ئەم خاڵانەی خوارەوە بووە.
باشوری کوردستان، هەمووان داوای پاراستن وپشتگیری ئەزموونی نەتەوەیی بکرێت وە بیپارێزن لەو هەڕەشەو مەترسییانەی لە سەریتی ، وە هەمووان کۆدەنگن کە ئەو ئەزموونە ئەزموونی هەموو کوردە، وە پشتگیری هەڵوێسی بەڕیز سەرۆک بارزانی لە رووبەڕووبوونەوەی دروستکردنی دیکتاتۆرێکی نوێ لە عێراقدا
لە باکوری کوردستان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی باکووری کوردستان ڕووبەڕووی رەوشێکی نادیار دەبیتەوەو نزیکەی ساڵێکە هیچ هەواڵێکی نازانریت بەهۆی گۆشەگیری ڕژێمی فاشیستی تورک. هێزی باکووری کوردستان بە هێزەو یەکڕیزیش لە باکووری کوردستان لە نیوان هەموو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بەردەوامە ڕۆژ بە ڕۆژ سەرکەوتنی باش بە دەست دەهێنێ.
هەروەها هەرەشەی بەندکردنەوەی لەیلا زانا لە لایەن دەوڵەتی دژە کوردی تورکیا لە لایەن بەشدارانی کۆبوونەوەکەوە بە تووندی ئیدانەکرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٨جۆزەردانی ٢٧١٢ی کوردی ٢٩ / ٥ / ٢٠ ١٢ ی زاینی

2012-05-30 06:06:04

13 ساڵ و 10 مانگ و 23 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
کوردستان تی ڤی

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©