پارتی سەبەستیی کوردستان بە ڕوون و شەفاف ئامانج ودروشم وستراتیژی سەربەخۆیی کوردستانە، لەو بوارەشەوە لە تەمەنی نزیک بە ٧ ساڵ بە سەر دامەزراندنیدا بەردەوام لەو چوارچێوە کاری بۆ کردوە و تا ڕادەیەک لە نێۆ نەتەوەکانی بندەستی ئێران و وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکایی کاری بۆ کردوەو لە سەری بەردەوامە.
وتاری پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ ١٢هەمین کۆبوونەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان.
میوانانی قەدرگران. بەشدارنی ئازیزی کۆبوونەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان.
خەڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان.
سەرەتا بە ناوی خۆم و سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و گشت هاوبیرانمان سڵاو و ماندوو نەبوونیتان ئاراستە دەکەم، هەروەها هیوای سەرکەوتنی ئەم کۆبوونەوە بۆ هەموو لایەکمان دەخوازین.
بە شێوەی خوارەوە وتاری پارتی سەربەستیی کوردستانتان ئاراستە دەکەین.
هاوڵاتیانی هێژا:
بێگومان گەلی کورد یەکێک لە هەرە چەوساوەترین گەلانی جیهانەو ئێستاش ڕۆژانە لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە بە دڕندەترین شێوە دەچەوسێنرێتەوە. دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان لە هیچ میتۆدێکی نامرۆڤانە درێخیان نەکردووە بۆ چەوساندنەوەو سڕینەوەی ناسنامەی گەلی کورد و تاڵان کردنی سامانی کوردستان ودزینی شوێنەواری دیرین شێواندنی مێژووی شارستانیەتی کوردی وقەدەغەکردنی زمان و کولتورو داب ونەریتی کوردەواری. هەرچەند گەلی کورد بەردەوام خۆڕاگری کردووە و هیچ کات ملکەچی داگیرکەران نەبووە بەڵام لە هەمان کاتدا گهلی کورد نەیتوانیوە بە ئامانجەکانی خۆی بگا و لەو مافانهی کە گەلانی جیهان هەیانە ئەویش بێ بەش نەبێ و بەو شێوازەی کە بۆخۆی دەیەوێ بتوانێ بە ناسنامە و کولتوری خۆیهوه بژی،بڕیاری مافی جارەنووسی خۆی بدات.
دیارە هۆکاری ئەوەی کە کورد سەرنەکەوتووە زۆرن، بەڵام یهکێک له سەرەکیترین هۆکارهکان نەبوونی یەکێتی نەتەوەیی کورده. یەکنەگرتوویی کورد گورزی کوشندەی گەورەی لە کوردداوە و گەورەترین قازانجیشی بۆ داگیرکەرانی کوردستان هەبووە. ئێستاش داگیرکەران دەزانن کە بە کورد نەبێ شەڕی کوردیان پێ ناکرێ. ووتەی پێشینان(دار دەڵێ ئەگەر کلکی تەور لەخۆم نەبێت نامبڕێت) هەر بەوپێیەش بەردەوام لە هەوڵی پرش و بڵاوکردنی کوردان دان. دیارە دوژمن یان نەیار، هەر وەک بە ناوەکەی دیارە ، دوژمن و نەیاری تۆیە و ئەگەر ئەو هەوڵانەش بدا، شتێکی سەیر و نامۆ نییە، بەڵام ئەوە جێگای پرسیارە کە بۆچی و هەتا کەی کورد ئەو خاڵە لاوازەی خۆی نابینێ و یەک ناگرێ?
یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی بێ هێزی وشکستی کورد نەبوونی ئامانج و ستراتیژی نەتەوەیی و یەکگرتوویەتی، هەر لایەنێک ئامانجێکی ئایدۆلۆژی هەیەو ئامانجی نەتەوەیی ونیشتیمانی ناڕوونە، هەندێک ئەوتۆنۆمی وهەندێک فیدراڵی وهەندێک کۆنفیدراڵی و هەندێکیش سەربەخۆیی، بەڵام سەربەخۆییان وەک ئامانج پەێڕەونەکردوە بگرە هەندێک جار وەک دروشم بەرز دەکرێتەوە و وەک پێویست کاری بۆ ناکریت.
پارتی سەبەستیی کوردستان بە ڕوون و شەفاف ئامانج ودروشم وستراتیژی سەربەخۆیی کوردستانە، لەو بوارەشەوە لە تەمەنی نزیک بە ٧ ساڵ بە سەر دامەزراندنیدا بەردەوام لەو چوارچێوە کاری بۆ کردوە و تا ڕادەیەک لە نێۆ نەتەوەکانی بندەستی ئێران و وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکایی کاری بۆ کردوەو لە سەری بەردەوامە.
بۆیە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان بانگەشەی گشت پارت و لایەن و کۆنگرەو رێکخراوەکانی کوردستان دەکەین، کە ستراتیژی خەباتیان بە شەفافی بگۆرن بۆ سەربەخۆخوازی و گەلی لێهۆشیارکەنەوە. نەتەوەی وڵاتداگیرکراو بە هزری نەتەوەیی و سەربەخۆخوازی دەتوانێت ڕزگار ببێت نەک بە شوعاری دیمۆکراسی و پێکەوە ژیان لەگەڵ نەتەوەیی داگیرکەر.
هەروەک دەزانین ڕاپەڕین دژی دیکتاتۆری لە ئافریقای باکوورەوە تا دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەستی پێکردوە، سیستەمە دیکتاتۆریەکانی وەلەرزە هێناوە و بانگەوازی دێمۆکڕاسی و ئازادی گەلانی ناوچەکەی پێبووەو بەردەوام پێیەتی. دیارە گەلانی ناوچەکە هەمووی بە بەشی خۆی ئازار و چەوسانەوەی زۆری بینیوە، بۆیە هاتونهتە سەر شەقامەکان و باوەڕبەخۆ داوای مافەکانی خۆیان دەکهن و لەو پێناوەدا ئامادە بوون قوربانی زۆر گەورەش بدهن. شک لەوەدا نییە کە گەلی سوریە، میسر، تونس، یەمەن ،لیبیا و هتد... ئازار و زەحمەتیان کێشاوە، بەڵام ئێمە لەو باوەڕەداین کە هیچ یەک لەو گەلانە بە ئەندازەی گەلی کورد ئازار و چەوسانەوە و بێ بەشییان نەکێشاوە و ڕووبەڕووی ئەنفال وکیمایا باران وسڕینەوەی ناسنامەو مێژووی تایبەت بەخۆیان نەبوونەتەوە. ئەی بۆچی ئەمڕۆ دەبینین کە گەلانی ناوچەکە ئاوا تێکڕایی و بە لێشاو هاتوونەتە سەر شەقامەکان و داوای ئازادی دەکەن بەڵام گەڵی ئێمە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاوا بێ دەنگە?
هۆکارەکەی نەبوونی بەرەیەکی نەتەوەیی ونەبوونی ئامانجی دیاریکراوو نەبوونی هێزی خۆپاراستن لە شاخ وگوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وبێ بڕوایی خەڵکی کوردستان بە بە بزووتنەوەیی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئێمە لەو بڕوایەداین که یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکان هەڵوێستی ناڕوونی بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و هەروەها نزیکبوونەوەی هەندێک لەو لایەنانە لە هێزە ئیرانیپەرەستەکانی وە ک پاشماوەکانی پەهلەوی بە ناو فیدراڵی و ئێرانیستەکان، لە ڕوانگەی نەتەوەیی و لێکدانەوەی مێژووییەوە هەڵەیە. ئەو لایەنانە لە ژێرناوی گوایا سیاسەتکردن و کەڵکوەرگرتن لە سیاسەتی رۆژ لەگەڵ ئەو لایەنانە دیدارو دانیشتن دەکەن، بەڵام ئەوە هەڵەیەکی سیاسییە، چوون ئەو لایەنانە لە بواری نفوز و دیپلماتی و تواناوە لەو ئاستەدا نەماون کە وەک هێزێکی گەورە حسابیان بۆ بکریت. کوردی ئەم سەردەمە کە لە هەزارەی سێێەمدایە و دونیای بە خەبەرکردوەتەوە لە مافەکانی خۆی زۆر لەوان پرنفووزتر و بە تواناترە. لە لایەکی دیکەوە هەموومان باشدەزانین کە ئەوانە بەشێکن لە دەسەڵاتی سەدان ساڵەی دەوڵەتی داگیرکەر، دەبێت هەمیشە ئەو پرسیارە وەبیرخۆمان بێنینەوە کە ئایا ئەو هیزانە دەیان ساڵ دەسەڵاتیان هەبوو بۆ لە پاراگرافێکی مێژووی دەسەڵاتدارێتیاندا دانیان بە هیچ شتێکی کوردا نەهێناوە، ئەگەر ئیستا لەبەر بێدەسەڵاتیش دان بە کورد بووندا بنێن چی کاریگەرییەکی دەبێت. هەر ئەوانە هیزە سەرەکییەکانن کە لە سەرکوتکەرانی کوردو سڕینەوەی ناسنامەی کورد دەستی باڵایان هەبووە. بە چی بڕوایەک ئێمەی کورد بروامان بەوانە هەبیت کە مافی فیدراڵی بە کورد بە رەوا دەبینن کە لە کاتی دەسەڵاتدا بوونی کوردیان وەک نەتەوە لا رەوا نەبوو.(نموونە ئێراق- مالکی).
لایەنەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان ههڵگری هێندێک چهمکی تایبهتن، که بە کورتی دەتوانین بەو شێوەیە باسی بکەین:
بەشێک ئەوانەن کە چاوەڕوانی هێرشی ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ سەر ئێرانن، که بێت و کۆماری ئیسلامییان بۆ بڕوخێنێ وحکومەتێکی دێمۆکڕاتیان بۆ دابمەزرێنێ و مافە ڕەواکانی گەلی کوردیش دابین بکات. لێرەدا پێویستە ئەو پرسیارە بکەین ئایا کورد بۆ ئەگەرێکی لەو شێوە پیویستی بە ئامانجی دیاریکراوی تایبەت بە پرسی نەتەوەیی نیە?، یان یەکخستنی ماڵی کورد وەک ئامادەکارییەکی پێش وەخت بۆ ئەگەرەکان?
ئایا ئەگەر هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکگرتوو یەکگووتار نەبن، لە دوارۆژدا نابنە پاروی بە لەزەتی فارسە ناشیونالسیتەکان، و بیری نەتەوەیی و کوردایەتی خۆشە ناکەن بە بیری پێکەوە ژیان لە خاکی ئێرانی لای ئەوا پەرسیان لاند??
ئایا کاتی نەهاتووە کە هیزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وانە لەو ئوپوزوسیونانەی ئێراق وەرگرن کە سەردەمانێک لە هەولێر و سلێمانی ودهۆک دەژیان بە شاخ و باڵی کوردیان هەڵدەگووت، بەڵام کە چوونەوە بەغدا هیندێک لە سەدام حسێن و بەعس بە دژی کورد تووند بوونەوە. یا ئوپوزوسیونەکانی ئیستا حکومەتی سوریا کە نزیک بە ساڵ و نیوێکە لە توانایی کورد لە سوریا و دەرەوە کەڵکوەردەگرن و لە خۆپێشاندانەکان بەشدارییان دەکەن، و سینگی ر٠¶لەکانی کورد دەدرێتە بەر گولەی هێزەکانی سوریا و ئێران، کەچی سەرۆکی ئوپوزوسیون ئامادە نییە لە تاراوگەش دان بە مافەکانی کوردا بنێت.
با ئەوە بزانین کە کام هێزی فارسی و سەرتاسەری خوازی خاکی ئێران ئیستا لە تاراوگە کە تۆزقاڵیک دان بە مافی کورددا دەنێت، دڵنیابن بچێتەوە تاران ١٠ ٠ % پاشەگەز دەبێتەوە. تکایە با ئیتر کاتی خۆمان بە فیرۆ نەدەین با هەڵەکانی مێژوو دووپات نەکەینەوە. و خۆمان کۆکەینەوە.
بەشێکی تر ئەوانەن که بە تەمای ئاوا کردنی ئێرانێکی دێمۆکڕاتیکن لە ڕێگای یەکگرتن لەگەڵ سەلتەنەت تەلەبەکان یان باشتر بڵەین به خۆ هەڵاوەسین بە وانەوە. سیستێمی پاشایەتی هەمان سیستەمە که بە درێژایی سەدان سال گەورەترین زوڵمەکانی لە گەلی کورد کردووە. هیچ کوردێکی بەشەرەف ناتوانێ لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد دەیان هەزار شەهیدی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد. لەبیر بکا ، ئایا پاشماوەکانی سیستەمی پاشایەتی کە ئەمڕۆ بانگەشەی دیمۆکراسی دەکەن تا ئێستا ئامادە نەبوون جارێک ڕەخنەلە خۆیان بگرن یان داوای لێبووردن لە گەلی کوردستان گەلانی تری بندەستی ئیران بکەن بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە بە درێژایی مێژووی دەسەڵاتیان کردیان بۆ نموونە حەسەن بەنیسەدر وەک سەرۆک کۆماری ئەو کاتە کە پشتگیری فەتوا مرۆڤکوژەکەی ئاخوندو ئیمامی تاریکی وجەهالەت خومەینی دڕندەو خوێن ڕێژ دەکرد. نەک تەنیا قەت ڕەخنەیان نەکردووە بەڵکوو زۆریش شانازی بە ڕابردووەکەیان دەکەن، که واتە ئەو بیرۆکەیەی کە سەردەمی لەسێدارەدانی قازی محەمەد و فەتواکەی ئیمامی تاریکی وجەهالەت دێوی زەمانە ئاخوند خومەینی هەیانبوو ئێستاش هەر هەیانە و بەسەر خۆیاندا ناچنەوە. کەوایە بۆ چی هەندێک لایەنی کوردی دەبێ ئەم هەڵوێستەی ئەوان بەرامبەر بە گەلی کورد نەبینێ و بەردەوام لە هەوڵی خۆشیرین کردن و نەرمی بەرامبەر ئەوان ئەنوێنێ وڕەقی بەرامبەر خوشک وبرا کوردستانیەکانی ئەنوێنێ?
لایەنێکی تر ئەوانەن کە چاویان لە بە ناو گۆڕانخوازەکانە( ئیسلاحتەلەبەکان) و بزوتنەوەی سەوزە کە ڕێگای چارەسەری کێشەی کوردیان بۆ بکەنەوە. بزوتنەوەیەک کە لەسەرەتای ئاوا بوونییەوە تەنانەت بۆ یهک جاریش ئامادە نەبووە باسی نەتەوەی کورد یاخود نەتەوەکانی تری بندەستی ئێران بکات، وە وەک ئاشکرایە ئەوان بەشێکن لە سیستەمی تایفەگەری و ئاینچێتی و ڕێبازی دێوی زەمانەو ئیمامی تاریکی وجەهالەت ئاخوند خومەینی. بزووتنەوەیەک کە لەودواییەدا واتە لە کاتی هەرە لاوازی خۆیدا، لە کۆبوونەوەی تایبەت بە نەتەوەکانی بندەستی ئێران که لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ساز کرابوو، دەڵێ " کورد و ئازەری و بەلووچ و عەرەب و تورکمان لە ئێران میوانی ئێمەن، ئەگەر ڕازی نین و حەزیان لێ نییه دەتوانن ئێران بەجێ بهێڵن و بڕۆن! " Ø› پێویستە لێرەدا ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین که ئەگەر ئەوانە بێنە سەر دەسەڵات و هێز بە دەستەوە بگرن ئایا مافی گەلانی بندەست و بەتایبەت گەلی کورد دابیندەکەن? ئایا بزوتنەوەیەک کە دروشمی هەرە گەورە و بەرچاوی "گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەردەمی زێڕینی ئیمامی تاریکی وجەهالەت ئاخوند خومەینی " و دروشمی لایهنە نهژادپهرستهکانی تورکیه که به گهلی کورد دهڵێن"یان حهزی لێبکه، یان بهجێی بهێڵه" دوباره دهکاتهوه دەتوانێ ببێتە مافدەری گەلی کورد? دهیانهوێ بمانگهڕێننهوه بۆ ئەو سەردەمە ترسناکەی کە ئاخوند خومەینی فەرمانی جیهادی دژ بە کوردان دەرکرد! کوشتنی کوردی حەڵاڵکرد ،خۆیان بەشێک بوون لە بەرپرسانی ئەو کاتی تاوان دژی گەلی کوردستان. هەروەها بەشێک لە سەرکردەکانی ئیستای ئەو بزووتنەوە کەسانێک کە لە کوردستان بە سەدان جینایەتیان خولقاندووە.
جیا لە هەمووی ئەوانە شتێک کە جێگای داخە ئەوەیە که گەلی کورد بە درێژایی مێژوو لە خەبات و تێکوشان بۆ ئازادی پێشەنگ بووە، ئێستاکە بۆ چی دەبێت خۆی بکات به پاشکۆ، ئەویش پاشکۆی ئەوانەی که ڕابردوویەکی زۆر ڕەشیان بەتایبەت لەمەر گەلی کوردەوە هەیە?
ئێمە بڕوامان بە هیچ شوعارێکی دیموکراسی بوونی ئیران نیەو، وەلە سیستەمی دیموکراسی راستەقینەدا هەموومان دەزانین که ئازادی و دیمۆکراسی لە ئێراندا بە یەکگرتوویی دیمۆکراتیکی هەموو گەلانی بندەستی ئێران بەدی دێت ئەوەش مەحاڵە و نابێت، لە یەکگرتوویی دیمۆکراتیکیشدا پێشکۆ بوون و پاشکۆ بوون، باڵادەستی و ژێردەستی بوونی نییە. بەڵام ئەوەی که ئێستا دەبینرێ چاولەدەست بوون و پاشکۆ بوونی لایەنە کوردییەکانه که بەرهەمی خۆبە بچووک زانینیانە لە بەرامبەر لایەنە ئێرانییەکاندا. ئەم خۆبە بچوک بینینەش تەنانەت بۆتە هۆکاری نکۆڵی کردن لە خۆیان و وەکوو مەرجی سەرەکیش بۆ بەشدار بوونیان لەو کۆڕ و کۆبوونەوانەدا لە لایەن لایەنی ئێرانیەوە لەبەرچاو دەگیردرێ!
وهکوو دوا گووته مرۆڤ دهتوانێ بڵێ که گهلی کورد هیچ شتێکی لهو گهلانهی که ماف و ئازادیهکانی خۆیان به دهست هێناوه کهمتر نییه. کاتێ مرۆڤ ئاوڕێک لهو گهلانه دهداتهوه دهبینێ که له ئاکامی خۆ بهڕێکخستن کردن، نرخ و بهها دان بۆ ئازادی و له ههمووی گرینگتر به پێکهێنانی یهکییهتی نهتهوهیی خۆیان، توانیان به ئامانجهکانی خۆیان بگهن. به درێژایی سهدهی بیستهم که زۆربهی گهلانی جیهانی کیانی سهربهخۆی خۆیان دامهزراند، گهلی کوردیش هێنده و بگره له زۆربهی ئهو گهلانهش زیاتر قوربانی بۆ به دهستهێنانی ئازادی و مافهکانی خۆی داوه. هیچ کاتێک رۆڵهکانی گهلی کورد له گۆڕهپانی تێکۆشان دانهبڕاون و پاشگهز نهبوونهتهوه. بهڵام مخابن له بهر نهبوونی یهکییهتی نهتهوهیی و کهلێن له نێو رێکخراوه سیاسی و هەڵەی سیاسی بزووتنەی ڕزگاریخوازی کوردستان ودرز لە نیو هێزو چین وتوێژە کۆمهڵایهتییهکانی گهلی کورددا، کاروانی تێکۆشانی گهلی کورد هێشتا به سهرمهنزڵگا نهگهیشتووه و هێشتا ههر بهردهوامه.
ئیتر کاتی ئهوه هاتووه که پارت و ڕێکخراوهکانی کوردستان له جێگای بهڕێوهبردنی سیاسهتی ڕۆژانه، له خهمی داڕشتنی ستراتێژییهکی هاوبهشی کوردستانیدا بن. به تهنیا نرخه پیرۆزهکانی مێژووی سهدەی ڕابردووی تێکۆشانی گهلی کورد له ڕۆژههڵاتی کوردستان بهسه بۆ ئهوهی ههموو پارت و ڕێکخراوهکانی کورد له دهوری ئهو نرخانه کۆ ببنهوه و به پتهوکردنی ههستی یهکێیهتی نهتهوهیی هیوایهکی نوێ له گۆڕهپانی تێکۆشاندا، به تایبهت له نێوخۆی وڵاتهوە درووست بکهن و بهو شێوەیه له دۆخی پاسیڤ وچاو لهدهست بوونی ئێستا دهرکهون و ڕۆژهڤی تێکۆشانی خۆیان دهستنیشان بکهن، و له جێگای ئهوهی له ڕێگا چارهی کێشهکان له دهرهوه بگهڕێن، به ههڵوێستێکی ڕهخنهگرانه له بهرامبهر سیاسهتی ئهم چهند ساڵهی دواییدا، ڕێگا بۆ قهڵهمبازێکی نوێ له ڕۆژههڵاتی کوردستان دا خۆش بکهن. بێگومان بهر له ههر شتێک، ههنگاوههڵهێنان و ویستی پێکهێنانی بهره، یان ستراتێژییهکی یهکێیهتی نهتهوهیی دێت.
با هەموومان بیر تەسکی پارتایەتی بخەینە لاوە و بەرەیەکی کوردستانی کە هەموو هیزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە یەکسانی بەشداربن ومافی جارەی خۆنووسین بکەن ئامانجی سەرەکی ودروشمی گشتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان.
وە لە ئاستی هەر چوار پارجەی کوردستانیش دەبیت هەموو هیزو پارتە کوردستانیەکان بێجگە لە بەرەو هاوپەیمانی تایبەت بەهەر بەشێکی کوردستان، دەبیت ڕێکخراوێکی ڕزگاریخوازی کوردستان خۆیان ڕێکبخەن ولە ئاستی نیودەوڵەتی نوێنەرایەتی سەرتاسەری کوردستان بکات. بەو هیوایە کە ئەو کۆنفرانسەی لە هەولێر چاوەرێێ دەکەین، یەکێتیەکی بە هێز لە نێۆ کوردستانی مەزن دروستبکات.کە وەک مەرجەعیەتێکی سەرتاسەری کوردستان چاوەرێێ لێبکریت.
پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخواز هەرچەند خەباتی ئەمرۆی بە هۆکاری تایبەت و کۆسپەکانی جیاوازی سەر ڕێگای دیپلوماتیەتی خەباتی تایبەت کردوە بە بەشی کوردستانی بندەستی ئێران، بە شێوەی خوارەوە دەروانێتە بەشەکانی دیکەی کوردستان،
پارتی سەربەستیی کوردستان سڵاو و دەستخۆشانە ئاراستەی رۆڵەکانی باکوری وڵاتەکەمان دەکات، چ ئەوانەی لە شارەکانی باکوری وڵات و لە پەرلەمانی تورکیا شەری مافەکانی گەلدەکەن، چ ئەوانەی لە سەر چیا سەربڵندەکانی کوردستان شێلگیرانە بۆ دەرکردنی داگیرکەران خەبات دەکەن. لەو پێناوەدا لە هەر بوارێکدا لە توانامان بووبێت درێغیمان نەکردوەو نایکەین.
پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی هەموو دەستکەوتە سیاسییەکانی باشوری کوردستان دەکات، کە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناسراوە. پشتیوانی لە هەڵویستە نەتەوەییەکانی لایەنە سیاسییەکانی یەکگرتووی باشوری کوردستان دەکات، بە تایبەت پشتیوانی لە هەڵویستە نەتەوەییەکانی بەڕێز مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات کە لە بەرامبەر مالکی دروستکراوی ئێران و گشت پلانەکانی بەغدا بە دژی گەلی کورد.
پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی و پشتگیری لە خوشکو برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان دەکات، کە ئەمرۆ شێلگیرانەو یەکگرتووانە لە پرۆسەی خۆپێشاندان و لە بەیندانی حکومەتی بەشار ئەسەد بەشدارە.
لە کۆتاییدا بۆ ئەم کۆبوونەوەتان سەرکەوتن دەخوازین، بە هیوای یەکێک لە هەوێنەکانی ڕێکخستنی ماڵی کوردستانی گەورە.
هەر شەکاوە بێت خەبات بۆ دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان .
ئیبراهیم جاف
جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٦ی جۆزەردانی ٢٧١٢ی کوردی