خۆراگری و بەربەرەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شانبەشانی پارتەکانی دیکەی باشوری کوردستان، لە دژوارترین قۆناخەکانی خەباتدا بە دژی دڕەندەترین ڕێژیمی دیکتاتۆری لە
بهڕێز سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان:
سڵاو ڕێزی پارتی سهربهستیی کوردستانتان ئاراسته بێت.
بەبۆنەی ٣٧ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان. بە ناوی گشت ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین.
یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان حیزبێکی نەتەوەیی و خاوەنی لاپەرەیەکی گرنگە لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بە تایبەت لە باشوری کوردستان.
خۆراگری و بەربەرەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شانبەشانی پارتەکانی دیکەی باشوری کوردستان، لە دژوارترین قۆناخەکانی خەباتدا بە دژی دڕەندەترین ڕێژیمی دیکتاتۆری لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست واتە ڕێژیمی بەعسی ڕوخاو بەڵگەیەکی حەشا هەڵنەگرە.
بەو هیوایە ساڵ بە ساڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرەو سەرکەوتنی زیاتر بچیت، و بە هاوکاری پارتەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان مزگێنی بە دەستهێنانەوەی ناوچە دابراوەکان و سەربەخۆیی گەلەکەمان لەو بەشەی کوردستاندا بە گۆی هەموو کوردێکدا بگەیەنن.
جارێکی دیکە پیرۆزتان بێت.
هەر شەکاوە بێت ئاڵای تەبایی وبرایەتی گەلەکەمان.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان