کە یەکێک لەوان پێشناری وەڤدی پسک بو بۆ سەردان لە کەمپەکانی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە باشوری کوردستان.
بەشداریکردنی کۆمیتەی نۆروێژی پسک لە سمینارێک لە پارلمانی ئەو وڵاتە.

ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی ٥ی ٢٠ ١٢ی زایینی کۆبونەوەیەک لە لایەن چەند ئەندام پارلەمانێکی نۆرویژی لە سەر لیستی ئێس،ڤێ واتە پارتی سوسیالچەپی نۆرویژی، لە هۆڵی پەرلەمان لە ئۆسڵۆ بۆ حیز ب و لایەنەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان بەڕێوەچو.
چەند ئەندام پارلەمانێکی حیزبی ئێس،ڤێ لە وڵاتی نۆروێژ لە چەند ڕۆژی داهاتودا بۆ لێکۆڵینەوە لە چەند پرسی گرینگ سەردانی باشوری کوردستان دەکەن. بۆ ئەو مەبەستەش گردبونەوەیەکی گشتییان بۆ حیزب و لایەنەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە یەکێک لە هۆڵەکانی پارلەمانی ئەو وڵاتە پێکهێنا.
مەبەست لە پێکهێنانی ئەو کۆبونەوەیە وەرگرتنی سەرنج و ڕاوبۆچونی لایەنە کوردستانیەکان بو بۆ ئەوەی وەڤدەکەی ئێس،ڤێ بتوانێ لە کاتی سەردانیاندا بۆ کوردستان کەڵکیان لێ وەربگرن
هەر بۆیە چەندین ڕاوسەرنجی بە کەڵک لەلایەن بەشداربوومانەوە ئاراستە و پێشکەش کران، کە یەکێک لەوان پێشناری وەڤدی پسک بو بۆ سەردان لە کەمپەکانی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە باشوری کوردستان.
شاندی کۆمیتەی نۆروێژی پارتیشمان پارتی سەربەستیی کوردستان پێکهاتبو لە بەڕێزان ڕێبوار ئەحمەدزادە و کاروخ ئەحمەدی.
سەرچاوەی هەواڵ: کۆمیتەی نۆروێژی پارتی سەربەستیی کوردستان