جارێکی تر ده‌ووڵه‌تانی دراوسێ و پلان دانان بۆ کوشتنی کورد.
نووسینی به‌ڕێز: م . حه‌مید عه‌زیز
میلله‌تێک له باکوری ووڵاتی کوردستان . ئه‌ویش بێ ئاگا له ڕامیاری و مێژوی دوور‌و نزیکی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ناوچه‌که به‌تایبه‌ت باکوری کوردستان که نزیکه‌ی 22 ملیۆن مرۆڤی کوردی لێ ده‌ژی و بێ به‌ش
له هه‌موو مافێکی مرۆیی و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌کیش درێغی نه‌کردن له چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی و وه هه‌روه‌ها دواخستن و په‌کخستن و کوشتنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ده‌روونی یه‌وه ، بێجگه له‌وه‌ی که به‌هه‌زاران لاوی کوردی
جارێکی تر ده‌ووڵه‌تانی دراوسێ و پلان دانان بۆ کوشتنی کورد.
ئێمه چه‌ند ئه‌وانمان خۆش بووێت ( عاره‌ب و تورک و فارس ) ڕه‌گه‌ز په‌رستیش نه‌بین به‌رامبه‌ریان و بژین وه‌ک مرۆڤ له‌گه‌ڵیاندا که‌چی ئه‌وان سه‌د ئه‌وه‌نده ژیانمان پێ ڕه‌وا نابینن و هه‌رگیز دڵیان ناشۆن به‌رامبه‌رمان و هه‌رگیزیش خۆیان فێری یه‌ک ووشه‌ی کوردی ناکه‌ن و هه‌ر ده‌بێ ئێمه‌ش به زمانی ئه‌وان بئاخفین ، که‌چی خۆیان به نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر ده‌ست ده‌زانن و باکیان نی یه که ئه‌وان له دووای دنیاوه‌ن و هیچ نازانن ، هه‌موو مرۆڤێکی هۆشمه‌ندیش د‌رکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌کا که بیری مرۆڤی ژیر و ڕۆشنفیکرو چاکه په‌سه‌ند نی یه . به‌کورت وکرمانج با بێمه سه‌ر بابه‌ته‌که و با بزانین و تێبگه‌ین که ئه‌وانه هه‌رگیز دۆستمان نین و به‌ڵام هه‌ندێ کات له‌ناچاریدا ڕۆڵ ده‌بینن ، ئه‌مه‌ش بابه‌ته‌که‌یه :
شیروان الوائیلي که به‌رپرسه له حکومه‌تی عێراقدا بۆ دۆز‌و کاروباری پ‌ک‌ک ، خه‌ریکه لێمان ده‌بێته شه‌نشه‌ل و بارق و خه‌زره‌جی . ئه‌مڕۆ که به‌رواری 06/11/19 که یه‌کشه‌ممه‌یه چاوپێکه‌و‌تنێکی له‌گه‌ڵ سازدراوه له ماڵپه‌ڕی zaman online ده‌رباره‌ی پ‌ک‌ک و چاره‌نووسی شۆڕشێک و میلله‌تێک له باکوری ووڵاتی کوردستان . ئه‌ویش بێ ئاگا له ڕامیاری و مێژوی دوور‌و نزیکی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ناوچه‌که به‌تایبه‌ت باکوری کوردستان که نزیکه‌ی 22 ملیۆن مرۆڤی کوردی لێ ده‌ژی و بێ به‌ش له هه‌موو مافێکی مرۆیی و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌کیش درێغی نه‌کردن له چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی و وه هه‌روه‌ها دواخستن و په‌کخستن و کوشتنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ده‌روونی یه‌وه ، بێجگه له‌وه‌ی که به‌هه‌زاران لاوی کوردی ئه‌م ناوچه‌یه له زیندانه‌کاندا له سێداره ده‌درێن و ده‌کوژرێن و فڕێده‌درێنه قه‌سابخانه‌کانی وان و موش و دیاربه‌کره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رخواردی سه‌گی بده‌ن و لاشه‌کانیان نه‌ده‌نه‌وه به خێزانه‌کانیان و که‌سوکاریان ، وه هه‌روه‌ها پرچی کچانی کورد ده‌بڕدرێت و ئه‌تک ده‌کرێت به‌ده‌ستی ئه‌و نامرۆڤانه . به‌ئاره‌زووی بیری که‌مالیزمی فاشی میلله‌تێک ده‌چه‌وسێنرێته‌وه و هیچ حسابێکی مرۆیی بۆ ناکرێت و نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌رده‌م له‌و ناوچه‌یه خه‌و به نان و ئازادی یه‌وه ده‌بینێ ، ئه‌مانه و هه‌زاران کاری قێزه‌وونی نامرۆڤانه که ده‌رهه‌ق به میلله‌ته‌که‌مان ده‌کرێ له باکوور و هه‌زاران ئه‌شکه‌نجه‌ی جۆراو جۆری تریش و .. هتد . که‌چی الوائیلي به‌ناوی عێراقی که‌رامه‌وه له‌باتی بچێ چاره‌سه‌رێ بۆ حاڵی میلله‌ته‌که‌ی خۆی بدۆزێته‌وه ، که‌چی له‌گه‌ڵ ده‌ووڵه‌تی تورک په‌یمان ده‌به‌ستێ بۆ نه‌هێشتنی پ‌ک‌ک . له‌وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی ماڵپه‌ڕه‌که به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه :
له‌ماوه‌ی ساڵێکدا پ‌ک‌ک ته‌واو ده‌که‌ین ، چونکه په‌یوه‌ندی باشمان هه‌یه به تۆڕی زانیاری یه‌وه به‌هاوکاری ووڵاته دراوسێکان . په‌یوه‌ندی به‌تینمان هه‌یه به MIT ئاژانسی زانیاری نه‌ته‌وه‌یی تورک . وه‌هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی دوو پرسیاری تردا الوائیلي ووتویه‌تی : حکومه‌تی تورکیا پێویست ناکات په‌یوه‌ندی بکات به‌م لاو لادا ( مه‌به‌ستی هه‌رێمی کوردستان بووه ) پێمان خۆشه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به حکومه‌تی عێراقه‌وه بۆ هه‌ر بابه‌تێ ئێمه له‌خزمه‌تداین . الوائیلي زۆر غه‌مباره به‌کوشتنی سه‌ربازه تورکه‌کان به‌ده‌ستی کورد و حه‌ز به برایه‌تی تورک کردن و ئاڵوگۆڕی به‌رژه‌وه‌ندی یه ستراتیژی یه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کتر به‌ڵام هه‌مووی له‌سه‌ر شانی کورد و دووا ڕۆژی نه‌ته‌وه‌ی کورد .
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی الوائیلي و ئه‌م هه‌موو شه‌کر شکاندنه .. ! بۆ ئێمه ئاشکرایه که شه‌ڕی کۆنه قینه و حه‌ز به‌کورد ناکه‌ن و چه‌ند جارێک پێشمه‌رگه‌یان به میلیشیا ناوبردووه و حه‌ز به فیدڕاڵی کوردستان ناکه‌ن و چاویان پیاهه‌ڵنایه . له‌ژێره‌وه هه‌ر ئه‌مانن شه‌ریکی تیرۆریسته‌کان و هه‌ر ئه‌مانیش تورک هانده‌ده‌ن بۆ ده‌ستێوه‌ردانی شاری که‌رکوک و جار جاریش سنوور به‌زاندن له‌لایه‌ن جه‌ندرمه‌ی تورکه‌وه بۆ ناوچه‌کانی کوردستان و ئاژاوه نانه‌وه به بیانووی هه‌بوونی پ‌ک‌ک له ناوچه‌که . ئێمه‌ش وه‌ک و کورد ڕێگه ناده‌ین به هیچ نه‌فام و ڕه‌گه‌ز په‌رستێ که ده‌ست درێژی بکاته سه‌ر میلله‌ته‌که‌مان و به وائیلی و بابی وائیلي کورد‌و خوێنی شه‌هیدانی به‌هه‌ده‌ر نابات و چاره‌نووسی میلله‌تێک که به سه‌دان ساڵه خه‌بات و خوێن ده‌دات وا به‌ئاسانی نافه‌وتێ و مێژوو شایه‌ته که کورد له‌وان مه‌رد تره . ئه‌م نووسینه‌ش هۆشداری یه‌که و پشتی یه‌ک با نه‌ده‌ین له زه‌وی کورد برایه‌و یه‌ک ئازارمان هه‌یه‌و دووژمنیش هه‌ر بێگانه‌و دووژمنه.
2006-11-19 20:09:22
19 ساڵ و 3 مانگ و 7 کاتژمێر و 23 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان